بودجە لە نێوان بەغدا و هەوڵێردا

بودجە لە نێوان بەغدا و هەوڵێردا
حكومەتی هەرێم ئەو هاوبەشە بوو كە بە پێی دەستوری عێراقی دەبیت لە هەموو داهاتی ناوخۆیی و بودجەی حكومەت بە پێی ئەو رێژەی كە هەیە سودمەند بوایە بەڵام ئە گەر لە سیاسەت و كردارەكانی حكومەتی ناوەندی ورد ببینەوە، دەبینین كە رۆژ لە دوای رۆژ لە دژی هەرێمی كوردستان وەستایەوە و ئەو پاڵەپەستۆیەی كە مەبەستی بوو رۆژ بە رۆژ زیاتری كرد بۆ ئەوەی كە شكست بەو پێشكەوتنە ئابوریی بهێنیت كە كوردستان بە بەراوەر بە بەغدا بە خۆیەوە بینی بوو.
حكومەتی ناوەند بە هیچ شێزەیەك چاوی بینینی ئەو گەشانەوەی ئابورییەی كە لە كوردستاندا هەبوو نەیبووهەر بۆیەش مڵملانێی سیاسی و ئابوری لە پەرەسەند دابوو.
ئەگەر لەو برە بودجەیەی كە لە لایەن حكومەتی عێراقییەوە رەوانەی كوردستان دەكرا ئەویش لە پێش ساڵی 2013 بە بەردەوامی و بە پێی ئەو رێژەیەی كە بۆ كورد دیاری كرابوو ،دەبیت 17% ئەو بودجەیەی عێراق بوایە بەڵام زیاتر لەوەش برینی بەشی بودجە بە ناو حاكیمە و سیادە زۆركەمتر لە 13%ئەو بودجەیە رەوانە دەكرا.
چوون حكومەتی هەرێم لە مەر پێدانی كۆمەڵەك خزمەتگوزاری وەكوو پێشینەكان و موچە پێویستی پێی هەبوو بەڵام بۆ مەبستی زیاتر گوشار خستنە سەر هەرێمی كوردستان بە تایبەتی كاتەك كە ویستی بە هێزی دیجلەوە هێرش بۆ سەر كەركوك و ناوچە كورستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بكات ،هێزی پێشمەرگە لە بەرانبەریان وەستان و رێگر بوو بۆ ئەوەی ئەو مەبەستەی كە هەیانبوو بپێكیت، هەربۆیەش گوشارەكان لە رووی بودجەو موچە رۆژ لە دوای رۆژ زیاتری كرد.
لە گەڵ هەموو ئەوانەش حكومەتی هەرێم لە هەمبەر ئەو گوشارانە نەكەوتە ژێر باری بێعەدالەتی حكومەتی ناوەندی وبرینی بودجە و موچەی فەرمانبەران كە كاریگەری نێگەتیڤی لە سەر هەموو تاكەكانی كۆمەڵگەی كوردی هەبوو، بریاری لە سەر سەربەخۆی ئابوری دا .
زیاتر لە چوار ساڵە كە حكومەتی هەرێم بە سەرەبەخۆیانە ئابوری خۆی بەرێوە دەبات و دژی ئەو سیاسەتەچەوتەی بەغدا وەستاوەتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی لە كابینەی ئێستادا توانی لە بواری بەرهەم هێنان سیستمەك پێرەو بكات هەرچەندە گە بە شێوەیەكی كامڵیش نەبیت جۆرەك سەربەخۆیی ئابوری لە بەرانبەرحكومەتی ناوەند بە دەست بهێنیت ئەوەش لە چوار چێوە ئەو سیاسەتە خۆبەرێوەبردنەی هەرێمی كوردستان دێت كە بە پڵانەكی تۆكمەوە بەلێنەكانی خۆی هێنایە جێ‌ ،سەرەرای هەموو جۆرە سیاسەتەكی شۆڤینانەی بەغدا،توانی لە بەرانبەریان بوەستیتەوە، هەموو ئەو سیاسەتە چەوتانەی حكومەتی ناوەند بوو كە وای لە هەرێمی كوردستان كرد بۆ ئەوەی كە بریار لە سەر سەربەخۆیی ئابوری بدات.
Top