سەرۆك مسعود بارزانی کاریگەرترین کەسایەتیی ناوچەكە و جیهان و پلاندانەری دووەم كۆماری كوردستان ..
August 29, 2017
وتار و بیروڕا
-سەرۆك بارزانی ، نەك تەنیا لە باشووری كوردستان بەڵكو لە سەر ئاستی كوردستان گەورەیە خاوەن پێگە و كەسایەتیی بەهێز و كارێزمایە ، لە كاتە ناسك و هەستیارەكاندا وەك فریاد رەس و داكۆكیكاری مافە نەتەوەییەكان كاریگەری زۆری هەیە .
- سەرۆك بارزانی ، نەك تەنیا لە سەر ئاستی كوردستان ، بەڵكو لە نێو خۆیی عێراق و وڵاتانی ناوچەكە خاوەن راوبۆچوون و پێگەی بەهێزە و بۆ زۆربەی پرسە ستراتیژیی و هەتا كێشەكانی نێو خۆیی عێراق بۆ حیكمەتی و زانایی سەرۆك بارزانی دەگەرێنەوە .
- سەرۆك مسعود بارزانی ، لە رووی سیاسەت و دیپلۆماسی خاوەن كەسایەتییەكی بەهێزو كارێزمایە چ لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی و بۆ گشت پرسە هەستیار و چارەنووسسازەكان ، سەركردە و وەزیری وباڵێوزی وڵاتانی جیهان بۆ راوێژوگفتگۆ و بۆ لاییی سەرۆك بارزانی دەگەرێنەوە .
- هەروەها سەرۆك بارزانی ، وەك سەرۆكێكی كارێزما و فەرماندەیەكی سەربازی كاریگەر توانیی هەرێمی كوردستان ، كوبانێ و عێراق لە كەوتنی یەكجاری و دەستی تیرۆریستان بپارێزێت و لە هەمانكاتیشدا جیهان لە دەستی هەرٍەشەكانی درٍندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی بپارێزێت .
ئەمانەی كە لە سەرەوە ئاماژەم پێدان نە پێداهەڵگوتنە و نەخەیاڵە ، بەڵكو واقیعی كەسایەتییەكی كارێزماو پێشمەرگەیەكی رێبازی كوردایەتی و قوتابییەكی بارزانی نەمرە كە دەیان ساڵە كار بۆ بەدیهێنانی ئاواتی لە مێژینەمان كە ئاواكردنی دووەم كۆماری كوردستان دەكات.