ریفراندۆمی سەربەخۆیی، دورخستنەوەی مەترسییەكانە لە سەر كوردستان

ریفراندۆمی سەربەخۆیی، دورخستنەوەی مەترسییەكانە لە سەر كوردستان
رێبوار حەمەلاو شوانی
كورد یەكێكە لەو نەتەوانەی كە بەدرێژایی مێژوو رووبەرووی غەدر و زۆر داری داگیركەران بۆتەوە و مافەكانی پێشڵ و پاشگوێ‌ خراون . بۆیە پەیوەست بە مافی سەربەخۆ بوون ، بڕیارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان پەیوەست بە بە مافی بزووتنەوەكانی رزگاریخوازی نیشتمانی لە وەرگرتنی یارمەتی لە دەوڵەتانی سێیەمەوە كە لایەنێكی ململانێیەكە نەبن، دەكرێ بڵێین كە ئەو راسپاردانەی لە كۆمەڵەی گشتییەوە دەرچوون - بە سازان و رازیبوون- تەئكید دەكەنەوە لە مافی پێشكەشكردنی كۆمەكی پێویست بۆ گەلانی خەباتگێڕ لەپێناو بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و ئازادیدا، جاڕنامەی كۆمەڵەی گشتی كە بەپێی راسپاردەی كۆمەڵەی گشتی ژمارە"36/103" 1981دەرچووە، تایبەت بە رێگەنەدان بە دەستتێوەردان دەرحەق بە دەوڵەتان و ئەركیان لە پشتیوانیكردنی مافی گەلان بۆ دیاریكردنی چارەنووسیان، لەوانەش مافیان لە خەباتی چەكداری و سیاسی لەپێناو بەدیهێنانی ئازادیدا، هەروەها راسپاردەكە تایبەت بە پێناسەكردنی ئەو دوژمنكارییەی كە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ماددەی حەوتەمدا جەختی لێكردۆتەوە روونی دەكاتەوە كە هیچ شتێك لەو پێناسەدا نییە كە ناكۆك بێت لەگەڵ مافی گەلان بۆ دیاریكردنی چارەنووس و سەربەخۆیی و ئازادی كە بەزۆر لێیان زەوت كرابێت، بەتایبەتیش گەلانی ژێردەستەی رژێمە كۆڵۆنیالیزم و رەگەزپەرستەكان، هەروەها ناكۆك نییە لەگەڵ مافی ئەو گەلانە كە خەبات بكەن لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە و گەڕان بەدوای كۆمەك و یارمەتی لەم بوارەدا.بۆیە گەلانی ژێردەستەی رژێمێكی ستەمكار مافی ئەوەیان هەیە هێز بەكاربهێنن دژی ئەو دەوڵەتەی كە رێگە لە پیادەكردنی مافیان دەگرێت بۆ دیاریكردنی چارەنووسیان، ئەو گەلانە دەتوانن لەمیانی خەباتكردنیان بۆ سەربەخۆیی و رزگاری سوود لە كۆمەكی مرۆیی و دارایی و سیاسی وەربگرن. بریاردان لە سەر مافی سەربەخۆیی كوردستان مافێكی رٍەوایە و پێوستە بە خێرایی ئەو مافەزەوتكراوە بەدەست بێنینەوە .
مێژوویی سەد ساڵەی رژێمە سەركووتكەرەكانی عێراق ئەوەمان بۆ رووندەكاتەوە، لە هەمووشی مەترسیدارتر ئەوەیە ئەگەر ئەم نەتەوەیە بە هەر دوو مەزهەبەكەیەوە بەهێز بن، دەبێ چی بەسەر كورد بێنن، لە ئێستاوە هەڕەشە لە كوردانی هاومەزهەبی خۆیان دەكەن كە لە بەغدا و شوێنەكانی دیكە دەریان دەكەن، سەركردە سەربازییەكانیان سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان دەكەن و هەڕەشەی كوشتن و برین لە كورد دەكەن، لە ئێستاوە تۆمەتی خۆفڕۆشی و خائین بوون دەدەنە پاڵ كورد، لە كاتێكدا لە لاوازترین دۆخدان، ئەی ئەگەر ئەم هێزە بكەوێتە سەر دۆخێكی ئارامتر لە ئێستا و پڕ چەكتر بكرێت و ساز و ئامادە بكرێت بۆ لێدانی كورد، بە دڵنییاییەوە بەقەد نووكە دەرزییەك بەزەییان بە هیچ تاكێكی كورد دانایت، بێ گومان لە ئەنفال خراپترمان بەسەر دێنن، بە دڵنییاییەوە رەحم بە ژن و منداڵیشمان ناكەن، ئەوەی بۆنی كوردایەتی لێ بێت یا دەبێ لە كوردستان بار كات، یا دەبێ خۆی بۆ ئەشكەنجە و كوشتن ئامادە بكات، لە كاتێكدا هیچ شتێكیان لە ناخ دانییە بە ناوی مرۆڤایەتی.چۆن حزبی بەعسی سوونە رەحمی بەكەسمان نەكرد و زیندە بەچاڵی كردین، عەرەبی شیعەش هەمان كار و كردەوەمان لە ئاست ئەنجام دەدات.پشت بەستن بە قسە خۆشەكانی ئێستای هەندێك لە سەركردە بالاكانی عەرەب، كە زۆر بەدەگەمەنیش بوونی هەیە، جگە لە فریودانی كورد هیچی دیكە نییە، عمار حكیم كە بەوە ناسراوە دۆستی نزیكی كوردە و مێژوویەكی درێژی لەگەڵ سەركردەكانی كورد هەیە، كەوتۆتە هەڕەشە كردن لە كورد، كە ئەمە دۆستەكە بێت، دەبێ مالكی و عەبادی و شەهرستانی و سیستانی و..... چۆن بن.بۆیە باشترین رێگە بۆ دوور خستنەوەی مەترسییەكان لە كوردستان، تەنها كار كردنە بۆ سەرخستنی ریفراندۆم و لەوێشەوە بۆ سەربەخۆیی.ئەگەر بڕیار بێت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم هێرشمان بكەنە سەر، بێ گومان بە ئەنجام نەدانی ریفراندۆمیش هەر هێرشمان دەكەنە سەر تەنها كاتەكە تۆزێك زووتر یا درەنگترە.تاكە رێگە بۆ رزگار بوونی كورد لەو مەترسییە مەزنانە، یەكبوون و هەنگاو نانە بەرەو جیابوونەوەو و دەوڵەتی سەربەخۆ.بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ ده‌نگ به‌ به‌ڵێ بده‌ین فۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان، نابێت رێگا به‌ خومان بده‌ین له‌ به‌رامبه‌ر گشت پرسی هیچ ئینتیمایه‌کی سیاسیمان هه‌بێت یان ئینتیمای سیاسی به‌کاری بهێنین، جگه‌ له‌ ئینتیمای نه‌ته‌وایه‌تی چونکه‌ ئه‌م پرسه‌ پرسێکی نه‌ته‌وییه‌ مولکی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌،بوویه‌ با له‌م روژه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر شانی خومان جێبه‌جی بکه‌ین ئه‌م رۆژه‌ بکه‌ینه‌ رۆژی سه‌رکه‌وتنی یه‌ک جاره‌کی کورد و کوردستان وبه‌و مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ی خۆمان بگه‌ین که‌ زیاتر له‌ سه‌ده‌یه‌که‌ خه‌بات و قوربانی بۆ ده‌دات بێ ئه‌وه‌ی چرکه‌ییه‌ک کولی دابێت له‌ خه‌بات و قوڕبانی دان.

لەو رۆژە مێژوویەدا دەنگی مافخوازی و ئازادی و سەربەخۆیخوازی نەتەوەیەك بۆ چارەنووسی خۆی دەگاتە هەموو ناوچەكە و جیهان و گزنگی دەوڵەتێك دەردەكەوێت كە دەیان ساڵە لە پێناویدا دەریایەك خوێن بەخشراوە .هەروەها بە هۆی قارەمانیەتی و فیداكاری پێشمەرگە و بوونی رێبەرێكی فیداكار و كارێزمایی وەك سەرۆك مسعود بارزانی زۆربەی زۆری وڵاتان پشتگیری خۆیان بۆ گەلی كورد دەربڕیوە، بۆیە پێویستە ئێمە لە ناوخۆی هەرێمی كوردستاندا ئەم مەسیجە بە وردی بخوێنینەوە و بە ئیجابی بزانین و پێكەوە پشتگیری لەو پرۆسەیە بكەین، چونكە ریفراندۆم بۆ حزب و لایەنێك نیە، بەڵكو بۆ هەموو خەڵكی كوردستانە و بەرهەمی خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانە، ئەگەر لایەنەكان لە ئاست بەرپرسیارەتی خوێنی شەهیداندا نەبن، مێژوو رەحمیان پێ ناكات و دەكەونە بەر نەفرەتی گەل، بۆیە پێویستە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەست لەناو دەستی یەكدی بنێن و كێشە لاوەكییەكان بەلاوە بنێن تا لەو رۆژە مێژووییەدا دەستیان هەبێت و خەڵكی كوردستانیش بە مافە ڕەواكانی خۆی دەگات، چونكە كاتێك ئێمە بووینە دەوڵەت ئەو كات زۆر بە ئاسانی دەتوانین بەسەر كێشەكاندا زاڵ بین و چارەسەر بۆ كێشەكان بدۆزینەوە.لێرەدا پێوستە گشت لایەنەسیاسییەكان پرسی ریفراندۆم لە حزبایەتی بەرتەسك و بەرژوەندی شەخسی و موزایدە سیاسی جیاواز بكەنەوە و لەمە زیاتر پاساو و چەواشەكاری دەرحەق لایەنگر و هەوادارەكانیان نەكەن و دڵنیاش بن كە گەر پەرلەمانیش كارا نەكرێتەوە ریفراندۆم هەر ئەنجام دەدرێت، چونكە تازە بڕیارە مێژووەكە دراوە، بەڵام ئەو لایەنانە بیانۆیەیان نامێنێت كە بەیانی تا ئێوارە باسی كارا كردنەوەی پەرلەمانیان دەكرد، چونكە ئەگەر ئەوان بەوشێوەی دیاری كراوە ئامادەبن پەرلەمان كارا بكەنەوە، ئەوە شتێكی باشە و شەڕەفی ئەوەیان دەبێت بەشدار بن لە پرۆسەی ریفراندۆم، ئەگەرنا با ئەوان تەئكید بن ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان لەسەر هیچ لایەنێكی سیاسی پەك ناخرێت، چونكە ریفراندۆم لە هەموو شتەكانی دیكە گەورەترە، بۆیە داوایان لێ دەكەم ئەو دەستكەوتە مێژوویە لە دەستخۆیان نەدەن و بەشدار بن لەو پرۆسەیە مێژوویەدا، چونكە لەو رۆژە مێژوویەدا گەل بڕیاری خۆی دەدات، ئەو بڕیارەیەش بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوەیە لەو عێراقەی كە بە درێژای مێژوو دژی كورد وەستاوەتەوە و تا بە ئەمرۆ هەوڵی سرٍینەوە دەدات ..
Top