مافی چارەی خۆنوسین لە نێو پرۆتۆكۆڵی نێودەولەتیدا(بەشی سێیەم)
August 28, 2017
وتار و بیروڕا
ئەو بنەمایە باس لەوە دەكات كە بۆ رێز لێنان لە بنەمای یەكسانی لە ماف و چارەنووس بە بێی ئەوەی هیچ هێزەكی دەرەكی كاریگەری هەبیت و بە شێوەیەكی ئازادانە هەموو تاكەك بریاری خۆی بدات.
بریارنامەی 1514ی نەتەوە یەكگرتوەكان
لە 14ی دسامبەری 1960 نەتەوە یەكگرتوەكان بریاری 1514 وەكوو بەیاننامەی پێدانی سەربەخۆیی بە ووڵاتەكان و ئەو گەڵانەی كە وەكوو مستەعمرە هەژماردەكرێن بۆ ئەوەی لە نێوان مافی چارەی خۆنوسین و رزگار بوون لە بەندی كۆیلایەتی پەیوەندییەكی توندوتۆڵ جێگیر ببیت ومافەكی نوێ لە چوارچێوەی نێودەوڵەتی لە سەر بنەمای ئازادی لە دەستنیشانكردنی مافی چارەی خۆنوسین جێگیر ببیت.
لە مادەی(5) ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە:"دەبیت بۆ ئەو ناوچانەی كە خۆبەرێوەبەر نین یان ئەو ناوچانەی كە هێشتا بە سەربەخۆیی نەگەیشتوون هەنگاوی خێرا بنێن تاوەكوو هەموو هێزەك بۆ دانپێنان لە گەڵ خواستی ئازاد ئەوان، بە بێی جیاوازی لە نژاد،جۆر،یان رەنگ وبە بێ مەرج یان بۆیان بگوازرێتەوە تاوەكوو ئەوان بتوانن بە سەربەخۆیی و بە ئازادی بگەن سەرەرای ئەوە نەتەوە یەكگرتوەكان لە 15ی دسامبەری 1960 بریارنامەی 1541 لەو بارەوە دەركرد.
گەڵان مافی ئەوەیان هەیە چارەنوسی خۆیان دیار بكەن
بە شێوەیەكی گشتی دەتوانین بڵێن بە پشت بەستن بە هەندەك لە بەڵگەنامەو دكیۆمنت و جارنامەی نێودەوڵەتی كە ئاماژەیان بە مافی بنەرەتی مرۆڤەكان كراوە،گەڵان مافی چارەی خۆنوسینیان هەیە و ئەو مافانە بە ئەندازەیەك گرینگییان هەیە كە مافی بنەرەتی و كۆڵكەی سەرەكی لە مافەكانی نێودەوڵەتی هەژماردەكرێت.مافی چارەی خۆنوسین و سەربەخۆیی (self-government) تەنیا ئەو مافە كە لە نێو مافەكانی بنەرەتی مرۆڤ، وەكوو مافەكی سەرەكی پیرۆز و قاعدەیەكی جێبەجێ كەر لە نێوان مافەكانی نێودەوڵەتییە.
گرینگی ئەو مافە دەبیتە هۆكاری دروستبوونی پشتگیری نێودەوڵەتی لە بزوتنەوەكانی ئازادیخواز لە تەواوی جیهاندا.