گیرۆدەبووانی بەرەی (دژە سەربەخۆیی)

گیرۆدەبووانی بەرەی (دژە سەربەخۆیی)
کۆمەڵێک سیاسی و بەناو ڕۆشنفکر و نووسەری سیاسی و تەحلیلچی گێژ کە ئیرادە و فکرییان بەدەست خۆیان نییە و دارو دەستەی هێزە شەرانگێز و سوپا درندەکانی ناوچەکەن خۆیان وەک فریادرەسی کوردستان نمایش دەکەن ، لە ئصڵدا ئەوان ناخۆشێکی بێ چارەسەرن ، چارەی حاڵی خۆیان بە دژایەتی و دژراوەستان و دروستکردنی لەمپەر لەبەردەم سەرکەوتنەکانی کوردستان تەبەنی دەکەن.
ئەوان تیپێکی کامڵن ، کامڵن بۆ ئازاردانی کوردستان ، مرۆڤگەلی شەرفرۆش و شۆڤێنین.
نایانەوێت کوردستان سەربۆخۆ بێت ، ئەوان ڕازین بەوەی لەژێر ئاڵای دەوڵەتێکی شکستخواردوو گوزەری ژیان بکەن ، دەوڵەتێک کە هیچ مافێکی بۆ تاکی کورد فەراهەم نەکردووە.
لەشکرێکی بێ قایدن ، بە ئیعازی دەرەکی بۆ ئەجێندای دوژمن دەجەنگن و کار بۆ بڵاوکردنەوەی کەرب و کین دەکەن.
کوردستان نموونەی باڵایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ، پێشمەرگە سەرکەشی ئازادی و مرۆڤ سالارییە ، لەسەر جیۆگرافیای کوردستان گەورەترین شانازی سەدە بۆ جیهان تۆمارکرا.
ئێستا کاتی هاتووە تاک بە تاکی کوردستان بەرهەمی سەد ساڵ خەبات و تێکۆشانییان لە دەوڵەتی کوردستان بە تەبەنی بکەن ، دەبێت جیهان لە ئاست دەنگی کوردستانیان مامەڵە لەگەڵ ئێستا بکات هیچ هێزێک جارێکیتر ناتوانێت ئیرادەی کوردستانیان بشکێنێت و ڕێگری لە خواستەکانیان بکات.
Top