بەرەو بە جێ گەیاندنی ئەرکێکی پیروزی نیشتیمانی لە ۲٥/ئەیلولی/۲۰۱۷

بەرەو بە جێ گەیاندنی ئەرکێکی پیروزی نیشتیمانی لە ۲٥/ئەیلولی/۲۰۱۷
سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بو ئەوەبکەم ئەمڕو ێێمەی کورد و کوردستانی دوای سەد ساڵ ماڵوێرانی، نەهامەتی ، مەینەتی وا نزیک دەبینەوە لە پڕوسەی ئەنجامدانی ڕیفڕاندومی سەربەخویی باشوری کوردستان لە ڕێکەوتی ۲٥/۹/۲۰۱۷ ،ڕۆژێک کە تەعبیر لە ڕزگار بونی یەکجاریمان دەکات لەوهەمو هەڕەشەو مەترسیانەی کە ڕوبڕوی گەلی کوردستان دەبنەوە و بە دەنگی بەڵێی ێێوەی هاونیشتیمانی باشوری کوردستان لە قوناغێکەوە بەرەو قوناغێکی تر هەنگاو دەنێت کە ئەویش قوناغی بە دەست هێنانی ناسنامە و گێڕانەوەی کەڕامەتی تاکی کوردستانیە کە سەدان ساڵە پێشێل کراوە لە لایەن دەوڵەتە سەردەستەکانی ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت دەوڵەتە هاوسنورەکانی باشوری کوردستان.


شایانی باسە دەنگدان بە بە بەڵێ بو سەربەخویی باشوری کوردستان وەڵامێکی بەهێز دەبێت لە لایەک هەم بو دوژمنان و نەیارانی دوزی ڕەوای گەلەکەمان و لە لایەیێکی تریش گەیاندنی پەیامی ڕاستەقینەی گەلی کوردستانە بە مروڤایەتی کە دەیەوێ ێیڕادەی سیاسی خوی بو دیاریکردنی مافی چاەرەی خونوسین لە ڕوژی دەنگداندا پڕاکتیزە بکات و بە مروڤایەتی بڵێت منیش گەلێکم هیچم کەمتر نەبووە و نیە لە و هەمو گەلانەی ناوچەکەو جیهان کە ئەمڕو خاوەنی دەوڵەتی خویانن و مافی ڕەوای خومە منیش دەوڵەتی خوم هەبێت .


ئەم مافە ڕەوایە ی گەلی کوردستان سەد ساڵە کەوتوتە بەر پەلاماری دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان زور دڕندانە ڕوبڕوی ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستان بونەتەوە و دەبنەوە هەتا ئەمڕو بە شێوەیێکی ڕاستەوخو و ناڕاستەوخو تاکو بتوانن کاروانی سەربەخویی خوازی ڕابگرن و نەهێڵن بگاتە ئامانجی کوتایی خوی کە ئەویش بونیادنانی دەوڵەتی باشوری کوردستانە.



دوزی گەلی کوردستان گەرچی پێشتر دوژمنی زور بوون و دوستی کەم کە زور جار دەگوترا تاکە دوستی گەلی کوردستان کێوو شاخە سەربەرزەکانی کوردستانن بەڵام ێیستا لەم قوناغەدا هاوکێشەکە تەواو گوڕانکاری بە سەر داهاتووە گەلی کوردستان هەم کێوو شاخەکان و هەم کومەڵگای نێودەوڵەتی دوست و هاوپەیمانیەتی و پێگەی باشوری کوردستان لە ڕوی ژئو پوڵەتیکی و

سیاسی
ودیبلوماسی ،ئەمنی،سەربازی ، ئێکونومی ،کولتوری وتاد...حسێبی بو دەکرێت و دوزی ڕەوای گەلەکەمان لەو چوارچێوەیە داخراوە دەربازی بووە و بووەتە بەشێکی گرنگ لە نێو هاوکێشەی سیاسەت و ئستڕاتیژیەتی نێودەوڵەتی دا ئەمەش هەروا لە خوڕا و بە ئاسانی دروست نەبووە بەڵکو سیاسەت و دیبلوماسیەتی حەکیمانەو سەرکەوتووی سەرۆک بارزانی و هەرەوەها سەرکەوتنی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بەسەر تیروریزمی نێودەوڵەتی دا وەک تاکە هێزی ناوچەکە کە توانی ئوستوڕەڕی دڕندانەترین ڕێکخراوی تیروریستی داعش تێک بشکێنێت بە ڕێبەرایەتی هێژا بارزانی کە لە یەک کاتدا هەم بەرگری لە کەڕامەت وناسنامەی گەلی کوردستان بووە و هەم بەرگری کردن لە مروڤایەتی هەرەوەها سەقامگیری سیاسی و کومەڵایەتی کە ئەمەش لە ڕوی ئەمنییەوە بووە هوی هاتنی ئاواڕەیێکی زور بو باشوری کوردستان وەک شوێنێکی زور جیاوازتر لە عیڕاق و ناوچەکە بە هوی بوونی ئەو کولتورە شارستانیە جێگیرەی کە لە باشوری کورستاندا بونی هەیە و تەعبیر لە ڕێز گرتن و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە دەکات لە نێوخو و دەرەوەدا و هەڵگری ڕوحی لێبوردەیی و پێکەوە ژیان و ڕێز گرتنە لە بەرامبەرەکەی خوی ، بویە باوەشی گەلی کورستان هەمیشە کراوە بووەو کراوەیە بو هەمو پێکهاتە جیا جیا کان بەبێ جیاوازی نەتەوە ، ئایین ، زمان ، بیروڕای سیاسی ئەمەش بووە هوی کەمبونەوەی گوشارێکی قوڕس لەسەر ئەمەریکا و یەکیەتی ئەوڕوپا.


کەواتە خوێندنەوەی لوژیکی و ئەقڵانی بو دوخی سیاسی باشوری کوردستان لە چوارچێوەی ئستڕاتیژیەتی نێودەوڵەتی دا زور گرنگە لایەنە سیاسیەکان بە هەند وەربگرن و ولوژیکیانە مامەڵە لەگەڵ ئەم قوناغەی ێیستادا بکەن قوناغێکە دەرفەتێکی زێڕینی بو گەلە ستەمدیدەکە مان هیناوەتە پێش و وا باشە ئەمڕو لایەنە سیاسیەکان بەرژەوەندی نیشتیمانی لە سەرەوەی گشت بەرژەوەندیەکی تەسکی حزبی و تاکەکەسی دابنێن وهەمویان بەیێکەوە بێ جیاوازی ڕوژی ڕیفڕاندوم بکەنە کەڕنەڤالێک بو سەربەخویی باشوری کوردستان و بە یێکەوش بو هەتا هەتایە ئەم شانازیە گەورەیە بوخویان تومار بکەن و سەریان بەرز ڕابگرن لە هەمبەر گەل و مێژودا.


لە کوتایی دا زەروڕە ئاماژە بو ئەو فستیڤاڵە گەورەو بەرفراوانەی کە کوردانی تاراوگە ی هەر چوار پارچەی کوردستان لە شاری کوڵنی وڵاتی ئەڵمانیا تێدا بەشدار بوون بە مەبەستی پشتگیری کردن لە گشتپرسی سەربەخویی کوردستان ئەوەی دەرخست کە ڕیفڕاندومی سەربەخویی بێجگە لەوەی کە ڕەهندێکی ناوخویی هەیە بەڵام وەکو ئامانج ئامانجی پیروزی هەر کوردێکی دڵسوزە لە هەر کوێییەک بێت و بە هیوام ئەم فستیفاڵە ڕەنگدانەوەی هەبێت لەسەر هەمو کوردو کوردستانیەک لە ناوخوی باشوری کوردستاندا و سەرکەوتنی دەنگی بەڵێ بگاتە لوتکە چونکە ڕێژەیێکی زوری دەنگدان بە بەڵێ بو سەربەخویی سەنگی سیاسی باشوری کوردستان لە کومەڵگای نێودەوڵەتی دا بە شێوەیک بەرز دەکاتە وە کە دەبێتە مایەی جێگیر بوونی ێیڕادەی سیاسی گەلەکەمان لە هەمو لە سەر هەمو ئاستەکاندا.
Top