بێ‌ دەوڵەتبوون ، گەورەترین كێشەی كورد بووە

بێ‌ دەوڵەتبوون ، گەورەترین كێشەی كورد بووە
ریفراندۆمی سەربەخۆیی مافی هەموو نەتەوەیەكی خاوەن " زمان،كەلتوور ونیشتیمانە"بێگومان ریفراندۆمی سەربەخۆیی مافی هەموو نەتەوەیەكی رٍەسەنە بۆ ئەوەی بە ئازادی و بەبێ‌ دەستێوەردانی دەرەكی بتوانێت بڕیار لە ئایندەی خۆی بدات و شێوازی حوكمرانی و چۆنیەتی حوكمرانی هەلبژێرێت , بەشێوەیەكی گشتی ئەم پرسە بۆ هەموو گەلانی جیهان وەكو یەكە بەلام سەبارەت بەو گەلانەی كە ئازار و ئەشكەنجە و ژێردەستەیی و زولم و زۆری دیكتاتۆر و ڕژێمە سەركوتكەرەكانیان زیاتر بینیوە وەكو گەلی كورد ئەوا ئەو مافە زیاتر بەڕەوا دەبینرێ‌ . هەموو تاكێكی كوردی دلسۆز لەگەڵ ئەوەیە ریفراندۆم ئەنجام بدرێت لە كوردستان و بە (بەلێ‌) ش دەنگبدات بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەولەتی كوردستان , چونكە ئەو قوربانیانەی كورد لەمێژووی دوور و نزیكی خۆی لە پێناو ئازادی بەخشیویەتی زۆر لەو مافە زیاترە , بەتایبەتی قوربانیەكانی كورد لەو سەد ساڵەی دواییدا یەكجار زۆر گەورە بوو وەك سەركوتكردنی شۆڕش و ڕاپەرینەكانی كورد بە ئاگر و ئاسن و راگواستن و تەعریب و تەبعیس و تیكدانی چوار هەزار گوند و كیمیاباران و جینوساید و ئەنفال كردنی گەلی كورد كە ئەمە وادەكات پرۆسەی ریفراندۆم وەك فیستڤالێكی جەماوەری بەڕێوەبچێت هەلومەرجی سیاسی و دیپلۆماسی زۆر لەبارە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم , چونكە لە ئاكامی ئەو پێكدانانە ئابوری و سیاسی و كۆمەلایەتیەی لە ماوەی 25 سالی رابردوو لەناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراست روویانداوە بەتایبەتی دوای هاتنی هێزی تیرۆرستی داعش , ئەم ناوچەیە لەبەردەم گۆڕانكاری سیاسی گەورەدایە , جگە لەمەش كورد و سەركردایەتی سیاسی كورد لەماوەی ڕابردوودا زۆر ژیرانە مامەڵەیان لەگەڵ دواپێشهات و ڕووداوەكان كردووە و ئێستا كورد و پێشمەرگە بوونەتە سیمبولی ئازادی و گیانفیدایی , لەڕووی سیاسی و دیپلۆماسیەوە كورد هەنگاوی زۆر گەورە چۆتە پێشەوە , بۆ نمونە لەهیچ هەرێمێكی فیدرالی لە جیهاندا ئەو ژمارە زۆرەی كونسولگەریە نیە كە لە كوردستان هەیە , هیچ سەرۆكێكی هەرێمێكی فیدرال ئەوەندەی سەرۆك بارزانی ناسراو نیە و جێگەی ئیعتیباری وولاتان نیە , هیچ هێزێكی وەكو پێشمەرگەیان نیە.‬لەمێژووی دوور و نزیكی گەلان نەمانزانیوە ئازادی و سەربەستی یان سەربەخۆیی درابێت بەگەلان , بەڵكو میللەتانی جیهان بە هەوڵ و كۆششی خۆیان بە قوربانیدان و گیانفیدایی توانیویانە مافەكانی خۆیان دەستەبەر بكەن , سەبارەت بە كات و ساتی بڕیاردان پێم وانیە هیچ كاتێك زلهێزێك یان هیچ وولاتێكی جیهان ماف بەخۆی بدات دەست لەكاروباری ناوخۆی وولاتێك وەربدات و بڵێت پێویستە فلان وولاتە پارچە پارچە بكرێت یان مافی فلان میللەت پێویستە دەستەبەر بكرێت و ریفراندۆمیان بۆ سازبكەن بەڵكو پێویستە گەلان بۆ خۆیان هەوڵی خۆیان بدەن و باشترین كات بۆ خۆیان دەستنیشان بكەن ئەگینا بێگومان ئەگەر چاوەڕێی وولاتانی تر بین بۆ ئەوەی كات و ساتمان بۆ دیار بكەن ئەوا نابینە خاوەن وولاتی خۆمان تا دنیا مابێت.ئەنجامی ریفراندۆم دەبێتە كارتێكی بەهێز بۆ بەدەست هێنانی سەربەخۆیی , ئەگەر بووینە خاوەن دەولەتیش بێگومان هەموو یاسا نێودەوڵەتیەكان لەسەر كوردستان پراكتیزە دەكرێت و ئەو كات دەبینە خاوەن كیان و سەروەری نێودەوڵەتی , لەڕووی سیاسیەوە پێگەی گەلەكەمان زۆر بەهێز دەبێت و لە هاوكێشە هەرێمی و نێونەتەوەییەكاندا دەبینە ژمارەیەكی گران , لە ڕووی ئابوریشەوە كوردستان سوودی زۆر دەبینێت چونكە دەتوانین لەماوەی چەند ساڵێكدا ژێرخانێكی ئابوری زۆر پتەدروست بكەین ئەم قسەشمان لەوە سەرچاوە دەگرێت كە كوردستان لە ژێرزەوی و لەسەر زەوی خاوەنی زەویەكی یەكجار بەپیت و بەرەكەت و دەولەمەندە كە هەموو جۆرە پێداویستیەكی ناوخۆیی دابین دەكات و بگرە دەتوانێت هەناردەشی بكات لەماوەی بیست و پێنج سالی رابردوو و لەمێژووی كوردستانیشدا هەموو كات كوردستان سەقامگیرترین ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراست بووە لەرووی ململانیی تایفەگەری و نەتەوەیی و ئاینی , ئێستا لە عیراقدا زۆنی شیعە و زۆنی سوننە هەیە , بەلام لەكوردستان شیعە و سوننە , موسلمان و كریستیان و ئێزدی و شەبەك و سابیئە و ..هتد , كورد و عەرەب و توركمان و ..هتد پێكەوە دەژین و هیچ كێشەیەك نییە , ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت كە دەولەتی ئایندەی كوردستان ولاتی پێكەوە ژیان و دیموكراسی و فرەییە. هەرێمی كوردستان لە سەر ئەو بنەمایە و لە نێو رۆژهەڵاتێكی ناوەرٍاستی پر كێشە بۆ هەموو جیهان سەڵماندی كە 90 ساڵ پێش ئێستا بە هۆی غەدری داگیركەرانەوە لە دەوڵەتبوون بە بەشكراوە و خاك و نیشتیمانی دابەشكراوە و نەتەوەیەكە كە هیچ كات باوەری بە شەرٍو كێشەی مەزهەبی و تائیفی نییە و مێژوو شاهیدی ئەم رٍاستیەیە ، بۆیە هەموو ئەو واقیعی پێكەوە ژیان و ئاشتیخوازییە لە سەر ئاستی ناوچەكەو جیهان سەڵماندی كە لە كاتی بەدەوڵەتبوونی كورد ، زیاتر بنەماكانی مافی مرۆڤ و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە دەچەسپێت و دەوڵەتی كوردستان دەبێتە نموونەی ئاشتی و خۆشەویستی بۆ گشت ئایین و ئایینزاكان . هیچ كاتێك نابێت كورد چاوی لەوە بێت بەرپرسێكی عیراقی یان ئێرانی و توركی و سوری بڵێن لەگەل مافی كورد و دەولەتی كوردین , ئەوان وولاتانی سەردەستەن و بێگومان ئەگەر بۆیان بچێتەسەر ڕێگەنادەن كورد خاوەن دەولەت بێت چونكە پێیان وایە دژی بەرژەوەندیەكانی ئەوانە. ئەوەی سەیرو سەمەرەیە قەوانێكی نوێ لەلایەن ڕكابەرەكانی سەربەخۆیی كوردستان لێدەدەن و دەیڵێنەوە، ئەویش ئەوەیە، كە گوایە ئەوان دژی خواست و ویستی گەلی كوردستان نین و مافی چارەی خۆنووسین مافێكی ڕەوای ئەم گەلەیە، بەڵام ئێستا كاتی نی یە. ئەم بەرەی ڕكابەرەش دەبنە دوو بەش.یەكەمیان خۆیان بە دۆستی گەلی كوردستان دەزانن بەڵام هەمیشە ئەو قەوانە لێدەدەن، كە گوایە ئێستا كاتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی نی یە. بێگومان ئەمەی ئەمان دەیڵێن دوژمنایەتی كردنی خواستەكانی گەلی كوردستانە بەڵام بەشێوەیەكی تەكتیكی، تا وەكو پێگەی خۆیان لە دەسەڵات و حوكم ڕانی پتەو دەكەن و سەرلەنوێ دەست دەكەن بە پێشێل كردن و قووت دانی مافی ئەم گەلە لە ستەم دیدەیە، ئەم جۆرە بەناو دۆستەش لە نێو حكومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی ئێستەی حكومەتی فیدرالیدا دەبینرێنەوە. ئەمانە پاساوی سەیرو سەمەرە دێننەوە بۆ قەوانی كاتی نەگونجان بۆ سەربەخۆیی، هەر وەكو شەڕی داعش و یەكپارچەیی خاكی عێراق و ڕازی نەبوونی دەوڵەتانی دراوسێ ی عێراق.
Top