ئێستا زیادتر لەهەر کاتێک کوردستان ئازار دەدرێت

ئێستا زیادتر لەهەر کاتێک کوردستان ئازار دەدرێت
ئێستا زیادتر لەهەر کاتێک کوردستان ئازار دەدرێت ، ئازاری کوردستان ئازاری سەرخۆبوون و ئازادبوونە لە زیندانی جەهل ، داگیرکەرانی کوردستان شکستیانخوارد و ئێستا لە ڕێزی دەوڵەتانی شکستخواردوون ، ئەوان ناتوانن حەسمی سەرکەوتنەکانی کوردستان بکەن و دەیانەوێت ئاشوب و خۆخۆری لەنێوان کوردستانیان دروست بکەن.
کوردستان پاشەگەز نابێتەوە لە هەنگاوەکانی ، دەیەوێت هەناسەی ئازادی هەڵکشێت و ببێتە خاوەنی پێگەو سەروەری خۆی.
سەردەمی چەوسانەوە گوزەشت ، ئێستا کوردستان لە سەرتاسەری جیهان خاوەن پێگەیێکی بەهێزە ، هیچ هێزێک ناتوانێت ئینکاری لە سەروەرییەکانی بکات. دەوڵەتانی ناوچەکە ناتوانن بەربەست بۆ کوردستان چێبکەن و ببنە لەمپەر لە هەمبەر سەرکەوتنەکانی.
ئەمرۆ ئاڵاو ناوی کوردستان لەسەرتاسەری جیهان دەگەشێتەوە ، پێشمەرگە وەک سیمبولی ئازادی و پارێزەری شکۆی مرۆڤایەتی باس دەکرێت ، سەدە بە قەڵەمی زێرین سەرکەوتنەکانی کوردستان لە مێژوودا تۆمار دەکات.
Top