پاشگەزبوون لە بریاری ڕیفراندۆم بە مانای (ئنتحاری سیاسی) ئەژمار دەکرێت لە مێژووی کوردستان.

پاشگەزبوون لە بریاری ڕیفراندۆم بە مانای (ئنتحاری سیاسی) ئەژمار دەکرێت لە مێژووی کوردستان.
جورئەتی سیاسی دەخاتە ژێر پرسیارەوەو ڕێگە بۆ نەیارانی کوردستان خۆشدەکات بۆ ئەوەی تەدەخولی کاروباری کوردستان بکەن.
مێژووی کوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان دەخاتە ژێر پرسیارێکی زۆر مەزن.
مرۆڤی کورد تێکەڵ بە گەمەیێکی بێکۆتا دەکات ، ناهێڵێت ئازادی و دیموکراسی لە کوردستان لەدایک بن ، بازاری گەندەڵی واڵاتر دەکات و باند و گروپگەلی مافیایی پتر چێدەبێت.
تاکی کوردستان دەبێت لە حەقیقەتی هەبوونی دەوڵەت حاڵیبن ، دەبێت بزانن دەوڵەت چەندە پیرۆز و موقەدەسە بۆ مانەوەی مرۆڤایەتی.
دژبەرانی سەربەخۆیی خاڵین لە وەعی سیاسی ، ئەوان تەنها سەیری شکلێک دەکەن کە بۆ ئەوان و بە نسبەتی ئەوانەوە جوان بێت ، نازانن تەحالف بوون لەگەڵ دوژمن ئازای کوردستان دەدات و ناهێڵێت کوردستان ئستسماری سەرکەوتنەکانی بکات.
سیاسییەکانی (عیراق) ئعترافی ڕووخانی وڵاتی خۆیان بۆ هەموو جیهان کردووە ، هەموویان کۆکن لەسەر ئەوەی شتێک بەناوی (عیراق) نەماووە ، (عیراق) سیادە و جیۆگرافیای نەماووە ، ئاسمان و ئەرزی بۆتە مەنزڵێک بۆ خەواندن و زۆرەملێی و پێکدادانی هێزە دژەکان.
کوردستان بەدەرە لەم کێشانە ، کوردستان نەبۆتە تەولیدی (ئرهاب و بیری توندرۆیی)، بگرە هەموو قودرەتیشی خستۆتەگەر بۆ ئەوەی نەهێڵێت ئەم جۆرە بیرە بوونی هەبێت.
Top