تەنها یەک پرسیار

تەنها یەک پرسیار
کورد وڵاتەکەی کراوەتە چوار پارچە، لە هەر پارچەیەکیش هەر کاتێک داگیرکاران بۆیان هەڵکەوتبێ هەوڵی لەناوبردن و قڕکردنیان داوە، ئێستا دەیەوێ وەک رێگری کردن لە قڕکردن و لەناوبردن، بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، جا پرسیارەکە ئەوەیە:ــ
ئەرێ موفتیەکانی سوننە و مەرجەعەکانی شیعە.. بە کام ئایەتی قورئانی پیرۆز و بە کام فەرموودەی پێغەمبەر رێگە لە بڕیاردانی نەتەوەیەک دەگرن کە خوا هەمان مافی ئێوەی بە ئەویش داوە؟
ئەرێ دیموکراتخوازانی دنیا، بەکام بنەمای دیموکراتی رێگە لە بڕیاردانی نەتەوەیەک دەگرن کە دەیەوێ بە گشتپرسی هەڕەشەی لەناوچوون لەسەر خۆی بڕەوێنێتەوە؟
Top