هەڵاتنی رۆژی دەوڵەتێ كوردستان..

هەڵاتنی رۆژی دەوڵەتێ كوردستان..
دوای سەدەیەك خەبات و قوربانیدانی نەتەوەی كورد ئێمه‌ وه‌ک نه‌ته‌ وه‌ی کورد و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی گه‌یشتوینه‌ته‌ لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتون و پێشکه‌وتن، له‌ هه‌مووروویه‌که‌وه‌ له‌ ڕووی سه‌ربازی و سیاسی و دیبلوماسی و ئابوری و کومه‌لایه‌تی و زانستی و ئه‌منی، هه‌بونی ئه‌م بوارانه‌ و به‌ هێزیان بونه‌ته‌ هوی دان پێدانانی دوست و دوژمنانی گه‌لی کورد و کوردستان له‌ سه‌ر ئاستی نیوده‌وله‌تی و ئیقلمی و عێراقی، ئه‌مڕو هه‌رێمی کوردستان له‌ قوناغیێکی زێریندایه‌ ئه‌ویش قوناغی بریار دانه‌ له‌ دیاری کردنی چاره‌نوسی خوی، ئه‌م قوناغه‌ به‌ ئاسانی له‌ خویه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ به‌ڵکو ئه‌مه‌ له‌ ئه‌نجامی کومه‌لێک شوڕش و داستانی گه‌ور و قوربانیدانێکی زورو گه‌لی کئردستان و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و وه‌ شه‌هید بوونی هه‌زاران مه‌ردی ئه‌م گه‌له‌،بویه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ر هه‌ر یێکێک له‌ ئێمه‌ وه‌ک تاکی کورد ئه‌مانه‌ له‌ پێش چاومان بن و به‌ فیرویان نه‌ده‌ین، ده‌رفه‌تیی گشت پرسی بقوزینه‌وه‌ بکه‌ینه‌ سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کی کورد و کوردستان، بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردیش وه‌کو هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تری جیهان ببین به‌ خاوه‌نی کیان و سه‌روه‌ری خومان رزگارمان بێت له‌ ژێر ده‌ستی و زۆڵم و زۆرداری، چونکه‌ گه‌لی کورد به‌ درێژای مێژووی خوی غه‌دری لێکراوه‌ له‌ لایه‌ن دوژمنه‌کانی بویه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مێژوویه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ پێویسته‌ پڕوسه‌ی گشت پرسی به‌ گرنگ وه‌ربگرین خومان به‌ باشترین شێوه‌ ئاماده‌ بکه‌ین بۆ ئه‌م ڕوژه‌ مێژووییه‌ سه‌ری بخه‌ین، وه‌ رێگا نه‌ده‌ین هیچ لایه‌نێکی سیاسی بابه‌تی گشت پرسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ته‌سکه‌کانی به‌کار بهێنن،چونکه‌ گشت پرسی بابه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی و گرنگه‌ چاره‌نوسی نه‌ته‌ویه‌ک دیاری ده‌کات...

میللەتی كورد لە عێراقی دروستكراو خاوەن هەرێمی ئۆتۆنۆمین بە درێژایی مێژوویی دامەزراندنی دەوڵەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق ستەمی لێكراوە و مافیان پێشێڵ كراوە و جێبەجێ نەكراوە.لە ساڵانی هەزار و نۆ سەد و نەوەدەكان ، سەددام حوسێن شاڵاوی قڕكردن و جینۆسایدی دژی كورد بەكار هێنا و بە سەدان هەزار كوردی لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەكران و بەرەو ناوچە شاخاوییەكان هەڵاتن.بەپێی دەستووری دوو هەزار و پێنجی عێراق ، حكوومەتی فیدراڵی هەرێمی كوردستان دامەزرا و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانی پێدا نراوە بەتایبەتی كە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژ بە داعش رۆڵی سەرەكیان لە تێكشكانی ئەم رێكخراوە توندرەوە گێراوە ، بەڵام ئەمرۆ كورد گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی كە ئیتر بەغدا فەشەلی هێناوە كە رێز لە مافەكانی بگرێت و بودجەكەی و رێژەكەی كە لە دەستووری عێراق سەدا حەڤدە لە دەستووری عێراق دیاری كراوە بدات و مووچەی مووچەخۆرانی بە واژووی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق بڕی كە ئەمەش كوردی دووچاری قەیرانی دارایی كرد.ئەم هۆكارانە بوونەتە هۆی ئەوەی كە كورد هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی بنێت و ئەم پرۆسەیە لە رێفراندۆمێكدا لە بیست و پێنجی ئەیلوولی ئەمساڵ یەكلا دەكاتەوە . حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی بیست و پێنجی ئەیلوولی ئەمساڵ ریفراندۆم بۆ جیابوونەوە لە عێراق ئەنجام دەدات.لەم سۆنگەیەوە ، بەپێی سەرجەم مەزەندەكان ، زۆربەی هەرە زۆری خەڵكی كوردستان لە ژێر فەرمانڕەوایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەنگ بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەدات.بەمەش هەرێمی كوردستان دەبێتە سەد و نەوەد و شەشەمین وڵاتی خاوەن سەروەر لە جیهاندا.لە رووی دادپەروەری و یەكسانی ، ئەم هەنگاوە لە مێژە چاوەروانكراو بوو و لە نێوان چل ملیۆن كورد لە ناوچەكەدا ، تەنها پێنج ملیۆن و پێنج سەد هەزار كورد دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیان دادەمەزرێنن.بەشێوەیەكی سرووشتی ، سەرجەم وڵاتانی دراوسێی كوردستان – ئێران ، عێراق ، سووریا و توركیا رێكەوتنیان لە نێوان هەیە كە رێگری لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان بكەن.ئەم وڵاتانە ترسیان لەوەیە كە سەربەخۆیی كوردستان هانی كوردانی وڵاتەكانیان دەدات كە ئەوانیش بچنە پاڵ دامەزراندنی دەوڵەتی تازەی كوردی لە وڵاتی خۆیاندا
Top