چوار خالی وەرچەرخان بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی كوردستان
August 26, 2017
وتار و بیروڕا
نێچیرڤان بارزانی سەرەڕای ئەو هەموو كۆسپ و چەلەمەی رێگەیدا، توانیویەتی سیاسەتی نەفت و ئابووری و ئاوەدانكردنوەی كوردستان بگەیێنێتە ئاستێكی زۆر بەرزی نێودەولەتی، لە سەر دەستی ئەو كورد بووەتە خاوەن سەرمایەكی سەربەخۆ، كە ئابووری یەكێكە لە كۆلەكەكانی هەرە گرنگی بنیاتنانی دەولەتێكی سەربەخۆ، توانیویەتی ئەم هەموو كۆمپانیا گەورانە و كونسۆلخانەكانی وڵاتانی جیهانی بهێنێتە هەرێمی كوردستان و بە هەموو جیهان بلێت بەلێ ئێمە ئەهلی ئاوەدانی و مرۆڤدۆستی و خۆشگوزەرانی گەلەكەمانین. حكوومەتی هەرێم بە هەموو كوسپ و تەگەرەكەوە توانیویەتی و چەندین شار بنیات بنێت و وێرانەكانیش ئاوەدان بكاتەوە.
مەسروور بارزانی توانیویەتی لە رووی دابین كردن و بەهێزكردنی ئەمنیەت و ئاسایشی خەڵكی كوردستان، متمانە كردن بە كۆمپانیاكان و دڵنیاكردنیان لە سەروسامانیان، ئەمە لە كاتێكدایە كە ئێمە لە جەرگەی ئالۆزیەكانی ناوچەكەداین. ئەو ئەمنیەتەی لە كوردستاندا هەیە، لە زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوایی و تەنانەت ئەمریكاشدا نییە، بەڵگەش بۆ ئەم قسەیە، تەقینەوەكانی پاریس و ئالۆزییەكانی یانەكانی شەوانەی ئەمریكا و چەندین تەقینەوەی تیرۆریستی لە ناو جەرگەی وڵاتانی رۆژئاوایی.
پێشمەرگە ئەو هێزە سەربازییەی توانی ئەفسانەی داعش تێكبشكێنێت و بۆ هەموو جیهان بسلەمێنێت، كە بەلێ كورد خاوەن هێزێكی سەربازی توكمەیە و دەتاونێ وڵاتەكەی لە هەر جۆرە مەترسییەك بپارێزێت.
چوار بنەما و فاكتەری بەهێزی دەولەتی كوردی: سەرۆك بارزانی كارێزمایە و دیپلۆماسی و سیاسییەكی بەهێزی ناوچەكە، نێچیرڤان بارزانی خاوەن ئاوەدانی و بنیاتنانی ئابووری كوردستان، مەسروور بارزانی خاوەنی ئەمنییەت و ئاسایشی بەهێز لە هەرێم و پێشمەرگەی چاونەترس و مەشق پێكراو و خاوەنی شانازی تێكشاندنی گەورەترین و دڕندەترین گرووپی تیرۆریستیی جیهان. ئەوە خاك و ئابووری سەربەخۆ و ئەمنییەت و هێزی عەسكەری و جوگرافیای كوردستان، ئامادەیە بۆ ئەوەی لە 26ی9 ئاهەنگی سەركەوتن بگێڕین.