ریفراندۆم دیاركردنی چارەنووسی نەتەوەیەكە نەك تەنیا هەرێمی كوردستان
August 24, 2017
وتار و بیروڕا
جیهان بە متمانەوە دەروانێتە دۆزی كورد و بە هاوپەیمانی خۆی دەزانێت و بۆ زۆر لە پرسە گرنگە ناوچەیی و ستراتیژییەكان بۆ راوێژكردن دەگەرێتەوە لایی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و شەخسی جەنابی سەرۆكی كوردستان هێژا مسعود بارزانی . بۆیە میللەتی كورد ئێستا لە بەردەم گۆڕانێكی زۆر گەورەدایە كە ئەركی هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان قورستر دەكات، لە سەرووی ئەو ئەركە قورسانەش خۆئامادەكردن بۆ قۆناغی داهاتوو كە هاوتەریبە لەگەڵ داخوازی سەربەخۆیی. لێرەدا دەبێت بە حكومەت و پەرلەمان و هەموو لایەنە سیاسییەكانەوە هەوڵی ئەوە بدەن كە ئەرزییەتێك دروست بكەن بۆ بەدیهێنانی ئەو ئاواتە لەمێژینەیە، لەو هەنگاوە هەرە گرنگانەش مەسەلەی سەرۆكایەتی هەرێم و دووبارەكردنەوەی ئەو پرسە بە بەرنامەیەكی تۆكمەیە و هاوكات یەكلاكردنەوەی پرسی دەستوورە، ئەوانە هەمووی بە لایەك، خەمخۆری بۆ ڕیفراندۆم بە لایەكی تر، كە دەبێتە بناخەیەكی گرنگ بۆ پڕۆسەی ڕاپرسی لە كوردستان و دانانی نەخشەڕێگەی داهاتوو بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 و یەكگرتنی گوتاری كوردی، كە قورسایی كورد لە ئاستی نێودەوڵەتی زۆر سەنگینتر دەكات.سەرۆك مسعود بارزانی لەم ماوەیەدا هەوڵەكانی زۆر چڕتر كردووەتەوە بۆ قووڵكردنەوەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتان و ئەو هەوڵە دیپلۆماسییانەش بووە بە مایەی سڕینەوەی نائومێدی بۆ تاكی كورد. دیارە شەڕی تیرۆر و تیرۆریستان و بانگەشەی ڕاستگۆیانەی كورد بۆ بنبڕكردنی تیرۆر لە جیهان، بووە مایەی ئەوەی كە هەموو وڵاتان لە دەوری كورد كۆببنەوە، بە كردەوەش بۆ بنبڕكردنی تیرۆر هاوكاری هێزی پێشمەرگە بكەن. بۆیە زۆر زیاتر لە جاران و وڵاتە دەسەڵاتدارەكان بە ئاشكرا و بێ پەردە و راشكاوانەتر پشتیوانی لە مەسەلەی سەربەخۆبوونی كورد دەكەن. چونكە دەركەوت كە كورد سەرقافڵەیە بۆ ریشەكێشكردنی تیرۆریستانی داعش، كە بووەتە زەنگێكی خەتەرناك لە هەموو دنیا، كوردیش ئەو شەرەفەی پێبڕاوە ئەمڕۆ سەركردایەتی ئەو هەنگاوە بكات كە لە جیاتی دنیا وەهمی داعش لە جیهاندا پووچەڵ بكاتەوە.
ھیچ وڵات و لایەنێک ناتوانێت رێ لە بڕیار و ئیرادە و خواستی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بگرێت کە گەلی کوردوو پێکھاتەکانی تری کوردستان چەندەھا ساڵە خەباتیان بۆ کردووەو و قوربانی زۆریان لە پێناو داوە...نەتەوەیی كورد خاكی سەد ساڵە داگیركراوە و تووشی دەیان كارەساتی دژە مرۆڤیی لە لایەن داگیركەرانی بۆتەوە و شتێكی شاراوەنییە كە ئەو دەوڵەتانەی كە لەئەنجامی رێككەوتنامەی "سایكس پیكو" بە بێ گوێدان بە بەرژوەندییە نەتەوەیی و پێكهاتەكانیی ناوچەكە هاتنە دروستكردن و بە زۆر وایان لێكرا كە پێكەوە بژین و مككەچ كەن بۆ دەوڵەتیك كە بەهی خۆیان نازانن وەك هاووڵاتی سەیری ناكات و ئامادە نییە مافەكانی بدات . ئەو دەوڵەتە بەزۆر دروستكراوانە بە شێوەیەكی تەندروست لە دایك نەبوون، بۆیە تا ئێستاشی لەگەڵ دابێت ، تەژن لە كێشە و گرفتی نەتەوەی ،ئایینی و مەزهەبی .گشت پرسی پرەنسیبێكی دیموكراسیانەیەو كەمن ئەو دەولەتانەی لەگەڵ ئەو پرەنسیبە نەبن . لە دوای كۆتایی هاتنی شەرٍی دووەمی جیهانی نزیكەی 31 وڵات بە گشت پرسی بوونە دەوڵەت و سەربەخۆیی خۆیان راگەیاند .كەواتە بۆ پرسی سەربەخۆیی كوردستان پێوستە بەم ئەم دەست و ئەو دەست كردن ناكات .كاتی هاتووە و پێوستە ئەو دەرفەتە زێرینە لە دەست نەدرێت ، بۆسەربەخۆ بوون لە پرۆسەیەكی دیموكراسیدا ، مۆڵەت لە خەڵكی كوردستان و ناوچە بە زۆر دابرٍێنەراوەكانی كوردستانی دەكەین و پێوستە بەوە ناكات مۆڵەت لە بەغدا و تاران وئەنقەرە وەربگرین .كورد و كوردستانیانن كە دەزانن سەربەخۆ بوون بۆ گەڵێكی ستەمدیدە چ تام و چێژێكی هەیە ، بۆیە سەربەخۆیی مافێكی رەوایی خەڵكی كوردستانە و پاشگەز بوونەوە نییە و كەس ناتوانێت بە هەرٍەشە و پیلانگێری لەو ئامانجە گەورەیە ساردمان بكاتەوە .