پێشمەرگەیەک دەوڵەت بۆ نەتەوەیەک بونیاد ئەنێت
August 24, 2017
وتار و بیروڕا
لةدواى راپەرين سەرۆك بارزانى پێشمەرگايەتى شاخ دەگوازێتەوە بۆ شار، بەڵام ئەوجارە بۆ بەديهيێنانى ئاواتە مەزنەكانى گەلى كورد کە خۆی لە پەرلەمان و حكومەت و هەڵبژاردن و حکومی دیموکراسیەت دبێنیتەوە.
دواى ڕوخانى ڕژيمى بەعس شەرە گەورەكەى پێشمەرگە خۆنەويستەكەى بارزان دەست پێ دەكات سەرەتا فيدرالى بۆ كوردستان و دواتر دانپێدانانى پێشمەرگە لە دەستورى هەميشەيي عێراق وەك هێزيكى ياسايی و نیزامی دەبینین دوای چەندين دانيشتن و ململانيەكى زۆر لەگەل تەیاری شيعە و سونە و ئەمريكا و بەريتانيا بۆ ئەمەش دەتواین بگەرێینەوە کتێبەکەی بەرێزیان کە ئاماژەی پێداوە لەسەر ناوى پێشمەرگە ٣ مانگ قەطعی عيلاقەى پۆلبريمەرم كرد تەنها وتى هێزى ميليشاكانى عێراق دەبێت هەڵبوەشێنەوە بە پێشمەرگەشەوە دوايى نەمانى ئەمريكا لە عێراق دوبارە حكومەتى عێراق دەستى كردەوە بەدژايەتى كردنى پێشمەرگە لە دەمی جەنابى سەرۆكم بيست فةرمووى لە سالى( ٢٠٠٨ ) كێشەيەك لە داقوق دروست دەبێت كۆمەلێك تيرۆرست خەريك بوو باڵا دەست دەبوون لە ناوچەكە ئێمەش بۆ هاوكارى سوپای عێراق ليوايەكى پێشمەرگەمان نارد دواى لەناو بردنى تيرۆرستەكان لە جياتى سوپاسمان بكەن و دەست خۆشى لەو پێشمەرگانە بكەن نامەيەك بۆ ئامير ليواكەى پێشمەرگە دەنێرن پيان دەلێن لە ماوەی ( ٢٤ ) سعاتى تر ناوچەکە جێ بهێلن وڵامى پێشمەرگە بۆ سوپای عێراق ئەوەبووە ئەگەر بەسەر لاشەمان برۆن ئەگەر نا يەك بست ناكشێنەوە، دواتر مالكى كەتيبەى دەبابات دەجوڵێنىت، بەڵام لە رێگا هەموويان لەكار دەكەون.
دواتر بارزانى وتى بە مالكيم وت باش بوو دەبابەكان نەگەيشتنە نزيك هێزى پيشمەرگە ئەگەر نا زۆربەیان لێ دەسوتاندى دواى چەندين هةوڵى ترى بغداد دژى پيشمەرگە، بەڵام بارزانى رووبەرووی هەموو كۆسپەكان بويەوە، دواتريش شەری داعش هات بارزانى خۆی سەرپەرشتى هەموو بەرەكانى شەرى دەكرد وەك پێشمەرگەيەك
لەسەرەتاى دەست پێكردنى شەر کاک هێمن هەورامى دەلێت "بارزانى (٢٨ )شەو لە دواوەى سەيارەكەى نوستووە.
فاضل ميرانىش دەڵێت" لە شەرێك دا بە جەنابى سەرۆكم ووت قوربان قەناسەكانى ئەوانمان دەگاتێ جەنابتان بكشێنەوە لە وڵام دا بارزانى دەفەرمووێت قەناسەكانى ئێمەش دەگەنە ئەوان".
بارزانى لەماوەى شەری داعش چەندين سەروەرى تۆمار كرد يەكێك لە سەروەریەكان ناردنى پێشمەرگە بوو بۆ رزگارکردنی كۆبانى لەوە سەركەوتووتر وشانازى تر هێزى پێشمەرگە بە توركيا نێردران بۆ يارمەتى دانى براکانمان لە رۆژئاوا. دواي سەركەوتنى سەرتا سەرى بەسەر چەتەکانی داعش و پاكردنەوەى كوردستان لە ئێستادا تەواوى ئەو خاكەى لێمان داگير كرابوو هەمووى لەژێر دەستى هێزى پێشمەرگەی کوردستان دایە.
لەئێستادا هەمان ئەو پيشمەرگەى بەشێك لەژيانى پێشمەرگايەتی خۆی
نوسيووه بڕيارى ريفراندۆمى داوە لە( 25ئەیلول) بۆ دروست كردنى دەوڵەتێكى سەربەخۆ بۆ نەتەوەکەی
بۆيە دەڵێم لەمێژووی مرۆڤایەتی وادەنوسرێتەوە.....
پێشمەرگەیەک دەوڵەت بۆ میللەتەکەی دروست ئەکات