ووتاری دەوڵەتسازی

ووتاری دەوڵەتسازی
پتر لە سەدەیێکە تاکی کورد ئازار دەدرێت ، ئازارێکی بێکۆتا بۆ سرینەوە و نەهێشتنی کوردستان و کوردستانیان چێکراوە و ناهێڵن کوردستان هەناسەی ئازادی بکێشێت.
پاشگەزبوون لە بریاری ڕیفراندۆم بە مانای (ئنتحاری سیاسی) ئەژمار دەکرێت لە مێژووی کوردستان.
جورئەتی سیاسی دەخاتە ژێر پرسیارەوەو ڕێگە بۆ نەیارانی کوردستان خۆشدەکات بۆ ئەوەی تەدەخولی کاروباری کوردستان بکەن.
مێژووی کوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان دەخاتە ژێر پرسیارێکی زۆر مەزن.
مرۆڤی کورد تێکەڵ بە گەمەیێکی بێکۆتا دەکات ، ناهێڵێت ئازادی و دیموکراسی لە کوردستان لەدایک بن ، بازاری گەندەڵی واڵاتر دەکات و باند و گروپگەلی مافیایی پتر چێدەکات.

تاکی کوردستان دەبێت لە حەقیقەتی هەبوونی دەوڵەت حاڵیبن ، دەبێت بزانن دەوڵەت چەندە پیرۆز و موقەدەسە بۆ مانەوەو مرۆڤ لە بوون.
دژبەرانی سەربەخۆیی خاڵین لە وەعی سیاسی ، ئەوان تەنها سەیری شکلێک دەکەن کە بۆ ئەوان و بە نسبەتی ئەوانەوە جوان بێت ، نازانن تەحالف بوون لەگەڵ دوژمن ئازای کوردستان دەدات و ناهێڵێت کوردستان ئستسماری سەرکەوتنەکانی بکات.
کۆی گشتی ووتاری سیاسی سەرۆک (مەسعود بارزان)ـی، لە چوارچێوەی میکانیکبوون و تێکەڵبوون لەگەڵ حەقیقەتی قۆناغی بەدەوڵەتبوون مامەڵە دەکات.
ئێستا کوردستان لە کۆتا قۆناغی (ڕاگوزەر)دا، گوزەر دەکات ، لە ئێستادا کوردستان خۆی بۆ قۆناغێکی نوێ ئامادە دەکات ، ووتاری کەرب و کین ناتوانێت شکۆی دەوڵەت تێکبشکێنێت و ببێتە ئەڵتەرنەتیڤێک بۆ شکۆی دەوڵەت.

سەرخستنی پرۆسەی ڕیفراندۆم دڵنیابوون و ئستمرارییەتی کوردستان لە ساحەی نێودەوڵەتی پێناسدەکات ، پەیامی ئاشتی و پێکوە ژیان دەدات بەگوێ جیهان.
کوردستان دەبێتە مەملەکەتی هەمووان ، سەرلەنوێ دیموکراسی و بنەماکانی لەسەر جیۆگرافیای کوردستان لە تاقیکردنەوەیێکی حەتمی تەبەنی دەکرێن ، سەرخستنی سیاسی ئەم قۆناغەی ئێستا سەرخستنی مۆدێلێکی نوێی سیاسی و حکومرانی دەبێت لە ناوچەکە ، سەرەرای هەموو نەقدێک و کەم و کورییەکان ئێستا کوردستان
حەقیقەتێکی هەییە و هیچ هێزێک ناتوانێت ئنکاری بوونی بکات.
Top