شیكردنەوەیەكی یاسایی مافی چارەی خۆنوسین لە چوارچێوەی نەتەوە یەكگرتووەكان( بەشی یەكەم)

شیكردنەوەیەكی یاسایی مافی چارەی خۆنوسین  لە چوارچێوەی نەتەوە یەكگرتووەكان( بەشی یەكەم)
مافی چارەی خۆنوسین یەكەكە لە مادە بنەرەتییەكانی مافەكانی نێودەوڵەتی لە سەدەی ئێستادا.و ئەو مادەیەش یەكەكە لە كۆڵەكە سەرەكیییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان كە وەكوو چوارچێوەی كار كردن هەژمار دەكرێت.لە مەنشوری نەتەوە یەكگرتوەكاندا ،مافی چارەی خۆنوسین وەكوو یەكەك لە بنەما هەرە سەرەكییەكانی پەیوەندی دۆستانەو بە یەكەوە ژیان لە نێوان ووڵاتان و گەڵان هەژمار دەكرێت.پێگەی یاسایی ئەو بابەتە بە درێژای كات جێگەی مشتومر بووە ئاخۆ مافی چارەی خۆنوسین ،چوارچیوەیەكی یاسایی هەیە یان سیاسی؟دارێشتنەوەی چوارچێوەی یاسایی ئەو بابەتە كۆتایی بەو مشتومرە هێناوە.
مافی چارەی خۆنوسین ،بە تایبەتی لە كاتی دارێشتنی وەكوو مافی گەڵ بۆ مەبەستی دەست نیشانكردنی سیستەمی سیاسی ،ئابوری و كۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی ژیاندا هەژمار دەكرێت دەكرێت.
تاوەكوو سەردەمایەكی زۆر مشتومر لە سەر ووشەی (( self)) لە ناو(( self determinaition ))( 1 ) دا هەبوو ئاخۆ بە چ مانایەك دێتو بە كێ‌ دەوترێت؟گەڵی ژێردەست،ئەو گەلەی كە لە ژێردەست كەسانی بێگانە بن،یان ئەو نەتەوانەی كە لە ژێر دەستی نەتەوەكانی ژێردەست دا بن؟ لە راستیدا ئایا چەمكی (( self)) ماناكەی لێرەدا كۆتاییی پێدێت؟
لە دوای شەری سارد هەروەك چۆن زۆرەك لە مافەكانی نێودەوڵەتی كەوتنە ژێر كاریگەری بەو شێوەیەش ،مافی چارەی خۆنوسین كەوتە ژێر هەمان كاریگەری.گۆرانكای لە مافەكانی مرۆڤ و بابەتی دیموكراسی ،ومافەكانی كەمەنەتەوەكان لە لایەكی تر،ئەو بابەتەی دەوڵەمەندتر كردو قورسایی مافی چارەی خۆنوسینی گەڵانی زیاتر كرد.و لە ئێستادا مانای دەستەواژەی مافی چارەی خۆنوسین ،قورسایی و مانایەكی تایبەتر لە خۆوە دەگریت و ئێستا هەر لەو چوارچێوەیە وباس لە سنوری ئەو مافانە دەكرێت كە تا چ قۆناغەك و تاچ ئەندەزەیەك دەتوانیت داوای مافی چارەی خۆنوسین بكات.
مێژووی كامل بوونی چەمكی مافی چارەی خۆنوسین
لە راستیدا چەمكی مافی چارەی خۆنوسین ،بە هیچ شێوەیەك ئەو دەستەواژەیە نییە كە تازە هاتبیتە كایەوە بەڵكوو ،مافی چارەی خۆنوسین بە شێوەیەك كە ببیتە هۆكاری دروست بوونی دەوڵەتەك بۆ نەتەوەیەك، مێژووەكەی بۆ "ئاشتی ئیستفاڵی" لە ساڵی1648 دەگەرێتەوە.(2) سەرەرای ئەوە كۆ دەنگی لە سەر مێژوو و سەرچاوەكەی نییە.
لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ،جیاوازییەكی زۆر لە نێوان مانای ((دەوڵەتان))و ((گەڵەكان) هاتە ئاراوە و لە كۆتای شەری یەكەمی جیهاندیدا،دووجۆری بیركردنەوە هەبووە هەر لە سەر ئەو بنەمایەش پشتگیری لە مافی گەڵ هاتە ئاراوە.و هەندەك لە سەر ئەو باوەرەن كە پرێزدنت ویڵسۆن یەكەم كەس لە بنیات نەرانی مافی چارەی خۆنوسین دەزانن(3) لە هەمان كاتدا بڵشویكەكان مافی چارەی خۆنوسین بە واتایەكی جێاوازتر شی كردۆتەوە.(4)
لە كۆتاییی دا ئەوەی كە لە پرۆتۆكۆڵەكەدا گونجاوە سیستەمی "ماندایە"كە پێكهاتە ومانای سەرەكی ئەم سیستمە هەمان مافی چارەی خۆنوسینە،هەرچەندە كە راستەوخۆ لەو سیستمەدا باسی مافی چارەی خۆنوسین نەكراوە(5).سیستەمی ماندا لە سەر دوو بناغە بنیات نراوە ئەوانەش بریتین لە پەیوەست نەبوون و خۆشگوزەرانی ئەو گەڵانەی توانای خۆ بەرێوەبردن یان نییە و ئەوەش هەمان بەرپرسیارەتی شارستانییە.( 6)
سەرچاوەكان:
١ ـ Self ـDetermination
٢ ـ Ved P. Nanda, Revisiting Self ـDetermination As An International Law concept: A Major Challenge in the post cold war era, Adapted version of a presentation at the American Branch of the Int´l Law Associations Int´l Law Weekend in New York, on November ١/١٩٩۶/at the panel entitled (the New Dynamics Self ـDetermination), cited on: (www.Tamilnation.org).
3 ـ Halim Moris/ Supra note ٣, V. P. Nanda, Supra note ٢.
-4Daniele Archibugi,, A Critical Analysis. The Self ـDetermination of Peoples: A Cosmopolitan Perspective, Constellations volume ١۰/ no. ۴/٢۰۰٣, cited on: (www.Tamilnation.org)
-5 Halim Moris/ Supra note ٣.
-6 Sacred trust.
Top