ئەگەر عەلی و معاویە زیندوو ببنەوە، ئەگەر جارێکیتر ژیان بۆ زیەد و حوێسن بگەڕێتەوە ، نەک هەر ئەوانە، ئەگەر عومەر و ئەبوجەهلیش زیندوو ببنەوە، هەموو کێشە خوێنداری و دینیەکانیان بەلاوە دەنێن و بۆ سەرکوت کردنی کورد یەک دەگرن و هاودەنگ و هاوڕا بەگژ کورددا دەچەنەوە، ئەرێ سیاسی و سەرکردەکانی کورد کەی تێدەگەن؟ ئەرێ بۆچی و لەبەرچی و بۆ کێ لە بەغدا شەڕی پاکتاوی یەکتری دەکەن، تۆ بڵێی نەوەکانی عەلی و حوسێن و عومەر و ئەبوجەهل بۆ ئێوە دڵسۆزتر بن لە خۆتان؟! ئەی نابینن هەر دوێنێ بوو نەوەکانی عومەر و ئەبوجەهل و عەلی و حوسێن ئەنفالیان کردین و ژەهریان بەسەردا رشتین، ئەمڕۆش هەر نەوەی ئەوانەن بە بارێکی تردا و بە مووچە و قووت بڕین دەیانەوێ قڕمان بکەن، سەرکردە و سیاسیەکانی کورد هیچی تر ناڵێم، ئەگەر بەڕاستی دڵسۆزی کوردن ئەو چوار پێنج دێڕەی سەرەوەتان بەسە.