عێراق فەشەلی هێناوە و كاتی سەربەخۆیی كوردستانە

عێراق فەشەلی هێناوە و كاتی سەربەخۆیی كوردستانە
دوای سەدەیەك خەبات و قوربانیدانی نەتەوەی كورد ئێمە وەك نەتە وەی كورد و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی گەیشتوینەتە لوتكەی سەركەوتون و پێشكەوتن، لە هەمووروویەكەوە لە ڕووی سەربازی و سیاسی و دیبلوماسی و ئابوری و كومەلایەتی و زانستی و ئەمنی، هەبونی ئەم بوارانە و بە هێزیان بونەتە هوی دان پێدانانی دوست و دوژمنانی گەلی كورد و كوردستان لە سەر ئاستی نیودەولەتی و ئیقلمی و عێراقی، ئەمڕو هەرێمی كوردستان لە قوناغیێكی زێریندایە ئەویش قوناغی بریار دانە لە دیاری كردنی چارەنوسی خوی، ئەم قوناغە بە ئاسانی لە خویەوە نەهاتوە بەڵكو ئەمە لە ئەنجامی كومەلێك شوڕش و داستانی گەور و قوربانیدانێكی زورو گەلی كوردستان و خەباتی پێشمەرگە قارەمانەكان و وە شەهید بوونی هەزاران مەردی ئەم گەلە،بویە پێویستە لە سەر هەر یێكێك لە ئێمە وەك تاكی كورد ئەمانە لە پێش چاومان بن و بە فیرویان نەدەین، دەرفەتیی گشت پرسی بقوزینەوە بكەینە سەركەوتنی یەكجارەكی كورد و كوردستان، بۆئەوەی ئێمەی نەتەوەی كوردیش وەكو هەموو نەتەوەكانی تری جیهان ببین بە خاوەنی كیان و سەروەری خومان رزگارمان بێت لە ژێر دەستی و زۆڵم و زۆرداری، چونكە گەلی كورد بە درێژای مێژووی خوی غەدری لێكراوە لە لایەن دوژمنەكانی بویە بۆ ئەوەی ئەم مێژوویە دووبارە نەبێتەوە پێویستە پڕوسەی گشت پرسی بە گرنگ وەربگرین خومان بە باشترین شێوە ئامادە بكەین بۆ ئەم ڕوژە مێژووییە سەری بخەین، وە رێگا نەدەین هیچ لایەنێكی سیاسی بابەتی گشت پرسی بۆ بەرژەوەندیە تەسكەكانی بەكار بهێنن،چونكە گشت پرسی بابەتێكی نەتەوەیی و گرنگە چارەنوسی نەتەویەك دیاری دەكات...

میللەتی كورد لە عێراقی دروستكراو خاوەن هەرێمی ئۆتۆنۆمین بە درێژایی مێژوویی دامەزراندنی دەوڵەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق ستەمی لێكراوە و مافیان پێشێڵ كراوە و جێبەجێ نەكراوە.لە ساڵانی هەزار و نۆ سەد و نەوەدەكان ، سەددام حوسێن شاڵاوی قڕكردن و جینۆسایدی دژی كورد بەكار هێنا و بە سەدان هەزار كوردی لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەكران و بەرەو ناوچە شاخاوییەكان هەڵاتن.بەپێی دەستووری دوو هەزار و پێنجی عێراق ، حكوومەتی فیدراڵی هەرێمی كوردستان دامەزرا و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانی پێدا نراوە بەتایبەتی كە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژ بە داعش رۆڵی سەرەكیان لە تێكشكانی ئەم رێكخراوە توندرەوە گێراوە ، بەڵام ئەمرۆ كورد گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی كە ئیتر بەغدا فەشەلی هێناوە كە رێز لە مافەكانی بگرێت و بودجەكەی و رێژەكەی كە لە دەستووری عێراق سەدا حەڤدە لە دەستووری عێراق دیاری كراوە بدات و مووچەی مووچەخۆرانی بە واژووی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق بڕی كە ئەمەش كوردی دووچاری قەیرانی دارایی كرد.ئەم هۆكارانە بوونەتە هۆی ئەوەی كە كورد هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی بنێت و ئەم پرۆسەیە لە رێفراندۆمێكدا لە بیست و پێنجی ئەیلوولی ئەمساڵ یەكلا دەكاتەوە . حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی بیست و پێنجی ئەیلوولی ئەمساڵ ریفراندۆم بۆ جیابوونەوە لە عێراق ئەنجام دەدات.لەم سۆنگەیەوە ، بەپێی سەرجەم مەزەندەكان ، زۆربەی هەرە زۆری خەڵكی كوردستان لە ژێر فەرمانڕەوایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەنگ بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەدات.بەمەش كوردستانی عێراق دەبێتە سەد و نەوەد و شەشەمین وڵاتی خاوەن سەروەر لە جیهاندا.لە رووی دادپەروەری و یەكسانی ، ئەم هەنگاوە لە مێژە چاوەروانكراو بوو و لە نێوان چل ملیۆن كورد لە ناوچەكەدا ، تەنها پێنج ملیۆن و پێنج سەد هەزار كورد دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیان دادەمەزرێنن.بەشێوەیەكی سرووشتی ، سەرجەم وڵاتانی دراوسێی كوردستان – ئێران ، عێراق ، سووریا و توركیا رێكەوتنیان لە نێوان هەیە كە رێگری لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان بكەن.ئەم وڵاتانە ترسیان لەوەیە كە سەربەخۆیی كوردستان هانی كوردانی وڵاتەكانیان دەدات كە ئەوانیش بچنە پاڵ دامەزراندنی دەوڵەتی تازەی كوردی لە وڵاتی خۆیاندا.
مانەوە لەگەڵ عێراق هیچ مانایەكی نییە، لەبەر ئەوەی تەجروبەی سەد ساڵ كورد لەگەڵ عێراق لە كوشتن و بڕین و تاڵانكردن و داگیركردن و ئەنفال و كیمیاوی و برسی كردن چیدیكەمان لێنەبینیون، سەیرە خەڵكانیك هەیە دەیانەویت جارێكی تر كورد بگەرێننەوە بۆ ئەم بارودۆخەی ڕابردوو، دیارە هەر ئەمانە بوون دەستیان لە دەستی دوژمنانی كورد ناوە و بەردەوام لە بەرژوەندیەكانی كوردستانیان داوە، ئەزموونی سەد ساڵی شكستخواردوو لەگەڵ عێراق بۆ ساتێكیش بێت وەك نەتەوە و شەریك و هاوڵاتی تەماشای كورد نەكراوە، كوردیان وەك پاشكۆ بینیوە، لەماوەی ئەم سەد ساڵە كورد بۆ وەڵامدانەوەی دەسەڵاتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق قوربانی زۆری داوە بەرگری لەخاك و نیشتمان و زمان و كەلتور و ناسنامەی خۆی كردووە، لەم چەند ساڵەی كۆتایی كێشەكان زیاتر قوڵ بوونەتەوە و لە دەستتێوەردانی ئەقلیمی و تایەفەگەری و هەوڵدان بۆ بەهێزكردنی بڕیاری ناوەند، ئەمانە وادەكات هەرێمی كوردستان بەردەوام لەكێشەدا بێت، بۆ ڕزگار كردن و باشتركردنی ئەم بارودۆخە بڕیاری ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كاتەكە لەبارە بۆ كورد، خاك خاكی خۆمانە، نەچۆتە سەرخاكی هیچ وڵاتێك .
Top