پێگەی ئێستای كوردستان لە نێو پلانەكانی ئەمریكادا

پێگەی ئێستای كوردستان لە نێو پلانەكانی ئەمریكادا
كوردستان و بە تایبەتیش هێزی پێشمەرگە ئەو هێزە باوەر پێكراوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و رۆژئاوایە كە توانی شكست بە گەورەترین دوژمنی بەشەرییەت بهێنیت هەر بۆیەش تەواوی ووڵاتانی جیهان بە تایبەتی رۆژئاوا لە هەمبەر بارودۆخی كوردستان بە پەرۆشەوەن هەر ئەو سیاسەتە دیپڵۆماسی و ئابورییەی كوردستان وایكرد كە ووڵاتانی رۆژ ئاوا روو لە كوردستان بكەنەوە وپێگەی خۆیان لە روی ئابوری و دیپلۆماسی بچەسپێنن ،لە هەمان كاتیشدا بە كردنەوەی كۆنسوڵخانەگشتییەكانیان لە كوردستان بە ئاشكرا ئەو دۆستایەتییەی كورد بسەڵمێنن لە وانەش ئامریكا توانیویەتی سیاسەتەكی جیاوازتر لە ووڵاتانی ناوچەكە پێرۆەو بكات.
هەرچەندە كە ئیدارەی ترامپ لە رووی سیاسەتەكانی لە رۆژ هەڵاتی ناوەراست توشی كێشە بووە ئەوەش بە هۆی ئەو سیاسەتە هەڵەیە بووە كە ئیدارەی ترامپ لە هەمبەر سیاسەتەكانی جیهان گرتیبوە بەر ئەویش سیاسەتی تێوە نەگڵان و یان مداخلە نەكردنی زۆرێك لەو پێشهاتە سیاسی و ئابورییانە بووە كە لە ناوچەكەدا رویانداوە.
لە ئەو رووداوە مەترسیدارانەی كە لە سەردەمی دەستەلاتداریەتی ئۆباما رویدا ،سیاسەتی پاشەكشەكردن بە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بوو ئەوەش بووە هۆكاری سەرەكی بۆ هەموو ئەو كۆششانەی كە ئیدارەی بۆش لە هەمبەر عێراق كێشابووی لە بەرانبەر سیاسەتی ئارامی و ناوچەكە بە تایبەتی عێراق بە پێچەوانە ببیتەوە و ئەوەش ئەو مەجاڵە بە نوری ماڵكی بدات بۆ سەپاندنی سیاسەتە هەڵەكانی خۆی زەمینە خۆشكەرەك بۆ هاتنی گروپی تیرۆریستی داعش بیت.
گۆرینی سیاسەتی ئیدارەدانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و هاتنە سەركاری دۆناڵد ترامپ ئومیدەك بوو بۆ ئەوەی جارەكیتر ئەمریكا بتوانیت بە رۆڵەكی بەرچاوتر لە ناوچەكە بە تایبەتی عێراق ،رۆڵ ببینیت هەر بۆیەش ئەمریكا بۆ ئەم مەبەستە سیاسەتەكی جیاوازتری لە ئۆباما لە ناوچەكە پێرەو بكات ئەویش سیاسەتی بینینی بەرژەوەندییەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بووە.
هەر بۆیەش كوردستان بووە جێگەیەك كە ئەمریكا كوردستان وەكوو پشتگەرمی و بەدیڵەك بۆ هەموو ئەو هاوپەیمانییەتیانەی كە پێشتر لە ناوچەكە هەیبووە ئەوەش خاڵەكی وەرچەرخان ئەرێنی بووە لە لایەكی ترەوە بابەتی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی ئەو بابەتەیە كە جێگەی مشتومری ووڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكابووە ئەوەش هۆكارەكە هەمان ئەو كابینەی پێشووە كە ئێستا لە ناو كابینەی ترامپ بونیان هەیە.
بەلچام لە هەمان كاتدا ئەوە نابیتە هۆكارەك بۆ ئەوەی دژایەتی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە كوردستان بكات تەنیا مەترسی ئەمریكا لە پچرانی ئەو پەیوەندییانە یە كە بۆ هۆی شەری بەرەنگار بونەوەی شەری تیرۆر هەیە.
هەرچەندە كە كوردستان خاڵی دڵنیاییی كەرەوەیە بۆ ئەوەی كە ریفراندۆم نابیتە هۆكارەك بۆ ئەوە شەری تیرۆر بوەستیت بەڵكو لەو رێگایەوە دەكرێت ئەو شەرە چاڵاكتر بكرێت.
Top