کۆماری فیدڕاڵی کوردستان زۆر جیاوازتر ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان
August 22, 2017
وتار و بیروڕا
ئەگه‌ر به پێچه‌وانه‌ش كه‌سان و لایه‌نێكیش زۆر به شاره‌زایی دژی ئه‌و گۆڕانكارییه هەڵوێست وەرگرن و پڕوپاگه‌نده‌ی دژی بۆ بكه‌ن ئه‌نجامدانی ئەو گۆڕانكارییە زۆر ئاسان نابێت.
ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بیندرێت ڕێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد ده‌گونجێت، به داخه‌وه وه‌كو پێویست لایه‌نه سیاسییه‌كان و ڕۆشه‌نبیران نه‌یان توانیووه زیان و سووده‌كانی ئه‌و گۆڕانكارییه مه‌زنه بۆ هاوولاتیانی هەرێم شی بكه‌نه‌وه ، هه‌ر بۆیه‌ش له ئێستادا، سه‌رۆك بارزانی وه‌ك داكۆكیكاری سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌ركێكی زۆر قورسی كه‌وتووه‌ته سه‌رشان ، بارزانی ساڵانێكه زۆر به جوانی تاكو پێیكرابێت ئه‌و بابه‌ته‌ی وروژاندووه و ئێستاش به هه‌موو توانای خۆی بۆ گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌ی به‌و ئامانجه ڕه‌وایه لەهەوڵدایە و كاری بۆ ده‌كات.
به‌ڵام دەبێت بزانین ئه‌وه ئه‌ركی بارزانی نیه بەتەنیا ، بەڵکو ئه‌ركی هه‌رهاووڵاتییه‌كی ئه‌و كوردستانه‌یه كه هه‌موو هه‌وڵی خۆی بدات بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بتوانین باشترین سوود له قۆناغی پۆست فیدڕالیزم وه‌ربگرین و وه‌كو گه‌لی كوردستان به مافی ڕه‌وای خۆمان بگه‌ین کە سەربەخۆ بوونمانە.
گه‌ر له ئێستادا خه‌ڵكی كوردستان به لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی له ڕووكه‌ش جیاواز به‌ڵام له ناوه‌رۆك له یه‌ك به‌ره‌دا دابه‌ش بكه‌ین " (ئه‌وانیش به‌ره‌ی سه‌ربه‌خۆیخوازان و به‌ره‌ی چاكسازیخوازان) ، كه به باوه‌ڕی خۆم زۆرینه‌ی هیچ كام له‌و دووانه دژی ئامانجی به‌ره‌کەی تر نین، هه‌م ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م جار خوازیاری ده‌وڵه‌تن چاكسازیخوازن و هه‌م چاكسازیخوازه‌كانیش خوازیاری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تن .
به ڕای خۆم له ئێستادا هیچ ئامانجێک له ڕووی كاری خه‌بات و سیاسەتکردنەوە نه پیرۆزتره و نه پێویستره له تێكۆشانی هه‌مه لایه‌نەی هەمووان بۆ سه‌ربه‌خۆی و به دیهێنانی سه‌روه‌ری کوردستان.
له ئێستادا ڕه‌نگه قۆناغی سه‌خت دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بێت ، به‌ڵام قۆناغی هه‌ره سه‌ختتر دروست كردنی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی مه‌ده‌نی ده‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وانه‌ی ڕۆلی سه‌ره‌كیان له شۆڕشی رزگاریخوازی دا بینیووه پێویستە له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تیش ڕۆل ببینن، به‌ڵام ده‌بێت له دوای سه‌ربه‌خۆیی ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ڕیشه‌ی له جۆری بیر كردنه‌وه و كار كردنیان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه هه‌موومان ئاره‌زووی ده‌كه‌ین كه دەوڵه‌تی یاسا و هاووڵاتیانه بێته دامه‌زراندن.
پێم وایه هه‌روه‌ك چۆن ڕۆشه‌نبیران و زانایان نابێت ئه‌و زانست و مه‌عریفه‌ی خۆیان به خراپ به‌كار بهێن، شۆڕشگێرانیش نابێت شۆڕشێگڕی خۆیان به‌گه‌لی خۆیان بفرۆشنه‌وه و بو خراب به‌كاری بهێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ر شۆڕشگێڕه زیندووه‌كان چه‌ندی قوربانیان دابێت قوربانییه‌كه‌یان ناگاته ئاست قوربانیدانی شه‌هیدانی كوردستان كه ژیانی خۆیان كه به نرخترین شته كردووه‌ته فیدایی ئازادی و پاراستنی نه‌ته‌وه و نیشتمان ،له هه‌مان كاتیش‌دا نابێت ڕێگه‌ش بدرێت كه‌سانێك بێڕێزی به خه‌باتی مه‌زنیان بكه‌ن .
ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتنی وڵاتانی پێشكه‌وتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنانه‌ی كه گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان پێ له خۆیان و نزیكه‌كانیان گرنگتر و ئازیزتر بووه و پشتیان به كه‌سانی دڵسۆز و شاره‌زا به‌ستووه ، به پێچه‌وانه‌ش ئه‌وسەرکردە و شورشگێرانەی ده‌كه‌ونه داوی داواكاری ناڕه‌وا و ویستی كه‌سه نزیكه‌كانیان، ناو و مێژوویی خۆیان و ئایه‌نده‌ی گه‌له‌كه‌یان ده‌خه‌نه به‌ر مه‌ترسی.
له‌و قۆناغه‌ی خه‌باتی ڕزگاریخوازیمان ئه‌وانه‌ی بارزانیمان پێ سه‌رۆك و ڕێبه‌ره به ته‌نیا به جێی ناهێڵین و هیوام وایه ئه‌وانه‌ش كه به جۆرێك له جۆران دڵگرانن بیر له ئاینده بكه‌نه‌وه و با له‌ئێستادا ئامانجامان یه‌ك بێت و پێكه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی تێ بكۆشین، له داهاتوودا هه‌موومان پێكه‌وه بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌ی و ئه‌نجامدانی چاكسازی ڕیشه‌یی تێده‌كۆشین و رێگه ناده‌ین شه‌رمه‌زاری خوێنی شه‌هیدان و نه‌وه‌ی نوێ بین و ده‌بێت کۆماری فیدڕاڵی کوردستان زۆر جیاوازتر بێت له هه‌رێمی كوردستان.