كورد، وەك هەموو نەتەوەكان تر مافی بریاردانی لە سەر چارەنووسی خۆی دەدات

كورد، وەك هەموو نەتەوەكان تر مافی بریاردانی لە سەر چارەنووسی خۆی دەدات
خەڵكی‮ ‬كوردستان دەبێ لەوە دڵنیا بێت كە پڕۆسەی‮ ‬ریفراندۆم بە رێبەرایەتی‮ ‬ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بە سەركەوتوویی‮ ‬بەرێوە دەچێت‮ ‬،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬دژی‮ ‬ئەم نەهجە كار دەكەن،‮ ‬دڵنیام تووشی‮ ‬شكستی‮ ‬گەورە دەبنەوە‮ ‬،‮ ‬چونكە ئەو پاڵپشتییە مەعنەوی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و سەربازییەی‮ ‬كە بۆ كورد لە ئێستادا لەبارە لە مێژووی‮ ‬ 100ساڵی‮ ‬رابردوو شتی‮ ‬وەها رووی‮ ‬نەداوە‮ ‬،‮ ‬بە هەبوونی‮ ‬پتر لە‮ ‬34‮ ‬كونسوڵییە و نوێنەرایەتی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلهێزی‮ ‬دونیا لە هەولێر‮ ‬،‮ ‬هەروەها هەبوونی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬هێز و پشتیوانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە رووی‮ ‬سەربازییەوە،‮ ‬كە وای‮ ‬كردووە دووژمنان نەتوانن سنوورەكانی‮ ‬كوردستان ببەزێنن‮ ‬،‮ ‬بۆیە داهاتوو بۆ‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردە،‮ ‬كە كاریگەری‮ ‬گەورەی‮ ‬بۆ سەر سەقامگیری‮ ‬ناوچەكە هەیە‮.‬مێژوو ناشارێتەوە و روون و ئاشكرایە ، بە هۆی بەرژەوەندی زڵهێزان سەدەیەك پێش ئێستا بە زۆر و دوور لە ویستی كورد وكوردستان خاكی كوردستان بە سەر چەند وڵاتێك لەت لەت كرا ، بۆیە لەو كاتەوە تا بە ئەمرٍۆ كورد لە لایەن ئەو رژێمە داگیركارانە تووشی دەیان تاوانی دژە مرۆڤایەتی بۆتەوە .
1-دەمهەوێت بڵێم ، كورد هاوشێوەی گشت نەتەوەكانی ،‮ ‬وەك فارس و عەرەب و تورك،‮ ‬خاوەن نیشتمان و زمان و كەلتووری‮ ‬تایبەت بە خۆیەتی‮ ‬و وەك ئەوان مافی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەیە بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات و دەوڵەتی‮ ‬تایبەت بە خۆی‮ ‬هەبێت‮. ‬
‮2- ‬كورد لە ماوەی‮ ‬100‮ ‬ساڵی‮ ‬ڕابردوودا‮ ‬ڕووبارێك خوێنی‮ ‬بۆ ئازادی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬ڕشتووە،‮ ‬بۆیە ئێستا كاتی‮ ‬هاتووە ئەوەی‮ ‬كە چاندوویەتی‮ ‬بچنێتەوە‮. ‬
-3‮ ‬لەو‮ ‬ڕۆژەوەی‮ ‬كوردستان بە عێراقەوە لكێندراوە،‮ ‬كورد چەوسێندراوەتەوە و زیندەبەچاڵكراوە و ئەنفالكراوە و وڵات بەدەر كراوە و گوندەكانی‮ ‬خاپوور كراون‮...‬
-4‮ ‬كورد هەمیشە لە عێراق هاووڵاتی‮ ‬پلە دوو بووە و پەراوێز خراوە و گوێ لە ماف و خواستە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬نەگیراوە‮.‬
-5‮ ‬كورد هەرگیز بە حەز و خواستی‮ ‬خۆی‮ ‬عێراقی‮ ‬وەك وڵاتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەڵنەبژاردووە،‮ ‬بەڵكو بەسەریدا سەپێندراوە‮. ‬
-6‮ ‬هەموو حكوومەتەكانی‮ ‬عێراق لە‮ ‬100‮ ‬ساڵی‮ ‬ڕابردوودا،‮ ‬بەڵێنیان بە كورد داوە كە پرسی‮ ‬كورد چارەسەر بكەن،‮ ‬بەڵام
بەڵێنی‮ ‬خۆیان نەبردۆتە سەر و پاشگەزبوونەتەوە‮.. ‬
-7‮ ‬لەو‮ ‬ڕۆژەوەی‮ ‬عێراق دروست كراوە،‮ ‬ڕێز لە دەستوور و‮ ‬یاسا و مافی‮ ‬مرۆڤ نەگیراوە و عێراق مەیدانی‮ ‬شەڕ‮ ‬و جەنگەكان بووە و بەهێز لاوازی‮ ‬كوشتووە و گەورە بچووكی‮ ‬چەوساندۆتەوە و تا ئێستاش ئەم شەڕە تائیفی‮ ‬و مەزهەبییە بەردەوامە‮. ‬
-8‮ ‬دوای‮ ‬نەمانی‮ ‬سەددام،‮ ‬كار بەو دەستوورە نەكراوە كە لەلایەن عێراقییەكانەوە نووسراوەتەوە،‮ ‬بەڵكو لەلایەن حكوومەتی‮ ‬فیدڕالییەوە پشتگوێ خراوە و ئەو پرسانەی‮ ‬كە بڕیار بوو لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬دەستووری‮ ‬فیدڕالییەوە چارەسەر بكرێن،‮ ‬وەك ناوچە جێناكۆكەكان و دابڕاوەكان،‮ ‬وەك خۆیان ماونەتەوە،‮ ‬بگرە كێشەی‮ ‬ئەو ناوچانە قووڵتر بوونەتەوە‮. ‬
-9‮ ‬هەرگیز كورد لە عێراق،‮ ‬وەك دووەم نەتەوەی‮ ‬گەورە سەیر نەكراوە،‮ ‬بەڵكو وەك پێكهاتەیەكی‮ ‬بچووك سەیر كراوە‮...‬
-10‮ ‬مافی‮ ‬چارەنووس،‮ ‬مافێكی‮ ‬خوایییە و لە جاڕنامەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانیشدا هاتووە هەر نەتەوەیەك مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬بە ئازادی‮ ‬لەسەر خاكی‮ ‬خۆی‮ ‬بژیت،‮ ‬بۆیە كورد دەیەوێ چیتر بەشێك نەبێ لە عێراق و ئازادانە بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات و دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان دابمەزرێنێت‮. بۆیە پێوستە هەمووان بە یەكهەوڵوێست و دوو دڵی بریار لە سەر چارەنووسی خۆمان كە بەدەوڵەتبوونی كوردستانە بدەین وئاواتی لە مێژینەمان بەدی بێنین و بۆ هەتا هەتایە لە دەست داگیركاری و مەترسی و چەوسانەوە رزگارمان بێ.
Top