كورد، وەك هەموو نەتەوەكان تر مافی بریاردانی لە سەر چارەنووس
August 22, 2017
وتار و بیروڕا
1-دەمهەوێت بڵێم ، كورد هاوشێوەی گشت نەتەوەكانی ، وەك فارس و عەرەب و تورك، خاوەن نیشتمان و زمان و كەلتووری تایبەت بە خۆیەتی و وەك ئەوان مافی ئەوەی هەیە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و دەوڵەتی تایبەت بە خۆی هەبێت.
2- كورد لە ماوەی 100 ساڵی ڕابردوودا ڕووبارێك خوێنی بۆ ئازادی و سەربەخۆیی ڕشتووە، بۆیە ئێستا كاتی هاتووە ئەوەی كە چاندوویەتی بچنێتەوە.
-3 لەو ڕۆژەوەی كوردستان بە عێراقەوە لكێندراوە، كورد چەوسێندراوەتەوە و زیندەبەچاڵكراوە و ئەنفالكراوە و وڵات بەدەر كراوە و گوندەكانی خاپوور كراون...
-4 كورد هەمیشە لە عێراق هاووڵاتی پلە دوو بووە و پەراوێز خراوە و گوێ لە ماف و خواستە ڕەواكانی نەگیراوە.
-5 كورد هەرگیز بە حەز و خواستی خۆی عێراقی وەك وڵاتی خۆی هەڵنەبژاردووە، بەڵكو بەسەریدا سەپێندراوە.
-6 هەموو حكوومەتەكانی عێراق لە 100 ساڵی ڕابردوودا، بەڵێنیان بە كورد داوە كە پرسی كورد چارەسەر بكەن، بەڵام
بەڵێنی خۆیان نەبردۆتە سەر و پاشگەزبوونەتەوە..
-7 لەو ڕۆژەوەی عێراق دروست كراوە، ڕێز لە دەستوور و یاسا و مافی مرۆڤ نەگیراوە و عێراق مەیدانی شەڕ و جەنگەكان بووە و بەهێز لاوازی كوشتووە و گەورە بچووكی چەوساندۆتەوە و تا ئێستاش ئەم شەڕە تائیفی و مەزهەبییە بەردەوامە.
-8 دوای نەمانی سەددام، كار بەو دەستوورە نەكراوە كە لەلایەن عێراقییەكانەوە نووسراوەتەوە، بەڵكو لەلایەن حكوومەتی فیدڕالییەوە پشتگوێ خراوە و ئەو پرسانەی كە بڕیار بوو لە ڕێگەی دەستووری فیدڕالییەوە چارەسەر بكرێن، وەك ناوچە جێناكۆكەكان و دابڕاوەكان، وەك خۆیان ماونەتەوە، بگرە كێشەی ئەو ناوچانە قووڵتر بوونەتەوە.
-9 هەرگیز كورد لە عێراق، وەك دووەم نەتەوەی گەورە سەیر نەكراوە، بەڵكو وەك پێكهاتەیەكی بچووك سەیر كراوە...
-10 مافی چارەنووس، مافێكی خوایییە و لە جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتووەكانیشدا هاتووە هەر نەتەوەیەك مافی خۆیەتی بە ئازادی لەسەر خاكی خۆی بژیت، بۆیە كورد دەیەوێ چیتر بەشێك نەبێ لە عێراق و ئازادانە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان دابمەزرێنێت. بۆیە پێوستە هەمووان بە یەكهەوڵوێست و دوو دڵی بریار لە سەر چارەنووسی خۆمان كە بەدەوڵەتبوونی كوردستانە بدەین وئاواتی لە مێژینەمان بەدی بێنین و بۆ هەتا هەتایە لە دەست داگیركاری و مەترسی و چەوسانەوە رزگارمان بێ.