گۆڕان و بەزمی منداڵەکەی پورە خەجێ !

گۆڕان و بەزمی منداڵەکەی پورە خەجێ !
دەلێن جارێک ئافرەتێک هەبوو ناوی خەجێ بوو لە گوندێک دەژیان . خەجێ کوڕێکی هەبوو زۆری خۆش دەویست تەمەنی پێنج بۆ شەش ساڵ دەبوو . کوڕەکە داوای لە دایکی کرد کە ماست و دۆشاوی بۆ بێنێت دایکیشی داواکاریەکەی جێبەجێکرد . مندالەکە زۆر نازێندرا بوو ووتی ماست و دۆشاوەکە بۆ من تێکەڵ بکات دایکی زۆری لەبەر گۆت و گۆتەوە بەلام مندالەکە سور بوو لەسەر داوای خۆی دایکیشی لەبەر خۆشەویستی ناچار بوو بۆی تێکەڵ بکات
بەلام زۆری نەبرد مندالەکە ووتی دەبێ بۆم جودا بکەیتەوە چونکە من دەمەوێت هەریەکەو بەتامی خۆی بخۆم . ئەم دەردەی ئەو منداڵە هەمان دەردی گۆڕانە ووتیان دەبێ بێ مەرج پەڕلەمان کارابکرێتەوە دوای بگرەو بەردەیەکی زۆر پارتی ڕازی بوو بە کاراکردنەوەی پەڕلەمان . بەلام گۆران وەکو منداڵەکە هەرجارەو بیانوەک دێنێتەوە . ئێستا داوا دەکات کێشەی مووچە چارەسەربکرێت من دلنیام موچەش چارەسەربکرێت داوا دەکەن پارەی بەلێندەرەکان بدەن یان هیچ نەبێ مووچەی کابانی ماڵ بدەن ! گۆڕان لەمێژە بڕیاری کۆتایی داوە کە هەر پڕوژەیەک پارتی سەرکردایەتی بکات لای ئەو رەفزکراوە . پارتی پێویست ناکات خۆی هیلاک بکات لەگەڵ گۆڕان ئەو هیلاکیەی لەگەڵ گۆڕان دەبینێت با لەگەڵ یەکیتی نشتیمانی کودرستان ببینێت . باشترین چارەسەر بۆ دۆخی ئێستای کوردستان رێکەوتنی ستراتیژی ژمارە دووە . هەم بژێوی خەلک باش دەبێت و خەلک لەڕووی ئاسایشەوە دلنیا دەبن . بە یەک لیست بەژداری هەلبژاردنی داهاتووی کوردستان بکەن و هەلبژاردنی داهاتووی پەڕلەمان بۆ ماوەی یەک ساڵ دوابخرێت بەم کارە هەموو تۆلەیەک لەگۆڕان بکەنەوە . چونکە دواکەووتنی هەلبژاردن لە بەرژەوەندی بزووتنەوەی گۆڕان نیە و دەنگی ئەم بزووتنەوەیە کەم دەبێت .
Top