(بارزانی و سێ جار نەخێر بۆ سۆپەرپاوەری ئەمریکا)

(بارزانی و سێ جار نەخێر بۆ سۆپەرپاوەری ئەمریکا)
�سەرۆکی زۆر دەووڵەتی دونیا هەیە کەبۆتەنها یەکجاریش نەیانتوانیوەو ناتوانن بە هێزی سۆپەر پاوەری ئەمریکا بڵێت نا یاخود نەخێر �کەچی سەرۆک بارزانی لەدوای ساڵی 2003وە تائێستا ئەوە سێ یەمین جارە بەئەمریکا بڵێ نەخێر کەئەمانەن:�۱/لەکاتی نوسینەوەی دەستوری هەمیشەی عێراق دا و پەیوەست بە ماددەی ۱٤۰ و هێزی پێشمەرگەی کوردستان حاکمی ئەوکاتی عێراق (پۆل بریمەر) زۆر پێداگری کردبوو لەسەر هەڵوەشانەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان وکارگەشتبوەئەوەی بریمەر لەکۆبوونەوەکە چوو بوە دەرەوەو بە تەلەفونەکەیەوە هاتبوە ژورەوە ووتبوی (سەرۆک بوش) دەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات بارزانی ووتبوی من نامەوێت قسەی لەگەڵ بکەم پێم خۆشە ئەو عاجزبێت نەک میللەتەکەم لێم عاجزبن پێی بڵێ نەخێر قسەی لەگەڵ ناکەم ئەم ڕووداوە ڕەخمەتی کاک نەوشیروان مستەفا بۆ ڕۆژنامەنوس عارف قوربانی گێڕابویەوە��۲/کاتێک کەلەمیدییا جیهانی و نێوخۆییەکان بڵاوکرایەوە کە یەکێتی و پارتی لەلیستی تیرۆر یاخود لیستی ڕەشن بارزانی ووتی نەخێر ناچم بۆ ئەمریکا تا ئەو دووحیزبە لەلیستی تیرۆر دەرنەکەن فیعلەن نەڕۆشت تا پارتی و یەکێتی لەلیستی تیرۆر دەرهێنران ئەوجا چوو بۆ ئەمریکا کەبانگهێشتی فەرمی بۆهاتبوو�۳/ئەمڕۆش لەپەیوەندی نێوان (ڕستلرسن) وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو سەرۆک بارزانی دا کە داوای دواخستنی ڕیفراندۆمی لەبارزانی کردبوو بارزانی ووتبوی ئایا هیچ زەمانەتێک هەیە بۆئەوەی ئێمە ڕیفراندۆم دوابخەین؟ دیارە کەنییە بارزانیش لەوەڵامدا ووتبوی نەخێر ڕیفراندۆم دواناخەین�ئەمە سێیەمین جارە بارزانی بۆمافی نەتەوەکەی بە هێزێکی گەورەی وەک ئەمریکا بڵێت نەخێر�٭بۆهەموو ئەو مناڵە ساویلکانەی سیاسەت کە باسی شەرعی و ناشەرعی و پۆستی بارزانی دەکەن و دەڵێن لەدیوەخانەوە بڕیار دراوە ئێستا زانیتان بارزانی لەدیوە خانێکەوە سێ جار هێزی سۆپەر پاوەری ئەمریکی ڕەتکردبێتەوە کە کوردستان بوو بەدەوڵەت دڵنیاتان دەکەم هیچ هێزێک نیە داخوازی و مەرجی خۆی بەسەردا بسەپێنێت�هەزاران کۆشکی کۆماری بەقوربانی سەنگەری پێشمەرگایەتیت بێت سەرۆک.�٭تێبینی�هەڵووێستی ئەمڕۆی ئەمریکا زۆر نەرم بوو.
Top