سەیری ئەو گاڵتەجاڕیە کەن
August 20, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوەی لە سلیمانی روو دەدات پارتی و یەکێتی بەرپرسن، لە (بی ئێم)ە رەشەکەش یا شوفێرکە پارتییە، یا سەکن و دەستوەشێنەکە.
ئەی لە تەقە کردنی شەوانەی بارەگاکانی پارتی کێ بەرپرسە؟ ئەی لە هەڵکوتانە سەر بارەگاکانی پارتی و سووتاندنیان کێ بەرپرسە؟
پێدەچێ لەوانەش پارتی نیوەی بەرپرسیارێتی بەربکەوێ.
پێویستە سلێمانی و سلێمانییەکان گەمارۆی ئەو ئیرهابە فکریەی سەریان بشکێنن و ئاوڕیک لە میژوو بدەنەوە، سلیمانییەکان خۆیان شاهیدن کە دەیان ساڵ بەر لە ئێستا (پارتی)یەکانی سلیمانی تیرۆری جەستەیی دەکران، ناردنی نامەیەک بەس بوو بۆ هەر کەسێک بیانویستایە تیرۆری بکەن، ئێستا رێبازی ئەو بیرە تیرۆریستیە گەشەی پێدراوە و بە بەرنامە ئەقڵ و بیری سلێمانییکان تیرۆر دەکات.