دو ملیۆن ئاوارەی شەڕ و رۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان
August 20, 2017
وتار و بیروڕا
و لە سایەی سیاسەتی مرۆڤ دۆستی و پێكەوەژیانی نەتەوە كان و لە سایەی پاراستن وهاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا ،زیاتر لە 60%لە پارێزگای دهۆك و ئەوانەی تر لە هەولیر وساێمانی نیشتەجێن.
بوونی رێژەیەكی زۆری ئاوارە قورسایی و بارگرانییەكی یەكجار زۆری لە سەر هەموو سێكتەرەكانی خزمەتگوزاری لە هەرێمی كوردستان دانا وە، سەرەرای ئەوەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رووی دارایی بە هۆی شەری داعش و داتەپینی نرخی نەوت بۆ قۆناغەكی دژواردا تێپەری كردووە.
ئەوە تەنیا ئەو ئاوارانە نەبوون كە حكومەتی هەرێم لە خۆی گرتبوو بەڵكو لێشاوی ئاوارەكان بۆ هەرێمی كوردستان كە نێزیكەی 225000 پەنابەری شەری ناو سورییاشی لە خۆ گرتۆتەوە كە نێزیكەی چوار ساڵە نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن ،ئەو لە كاتەكدایە كە لە هەموو ئەو ئاوارانەی سوری تەنیا 20000 پەنابەر روویان لە توركیا كردووە.
ئەگەر بێت و بە وردی لە پێداویستیە سەرەكییەكانی ئەو رێژە زۆرەی ئاوارە لە هەرێمی كوردستان بروانین دەبینین چ بارقورساسسەكی زۆری لە سەر حكومەتی هەرێم و هەموو خزمەتگوزاریی و پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان داناوە.
لە خۆ گرتنی ئاوارەكان تەنیا شوێنی نیشتەجێبوون لە خۆ ناگریت بەڵكووبریتییە لە:
دابینكردنی دەرمان و كەلوپەلی نەشتەرگەری پزیشكی ، هاوكاریكردنی راستەوخۆی دارایی حكومەتی هەرێم بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی بودجەی مرۆیی، خۆراك و خواردەمەنی، جلو بەرگی هەموو تەمەنەكان، ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنی پزیشكی، پرۆژەی ئاوی نوێ و نۆژەنكردنەوەی وێستگە وبیرەكانی ئاو چارەسەركردنی كێشەی زبڵ وخاشاك لە كەمپەكان، ،كردنەوەی بنكەی تەندروستی ونۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانە وبنكە تەندروستییەكان نۆژەنكرنەوە ودروستكردنی ژێرخانی كەمپەكان وگۆڕینی خێوەتەكانیان،
بەڵام قەیرانی دارایی،شەری داعش و داتەپینی نرخی نەوت و زۆری ئاوارەكان ، نەبوتە هۆكار بۆ ئەوەی كە حكومەتی هەرێم كێشەی ئاوارەكان پشت گوێ بخات ئەوەش سەرەرای سیاسەتی ئینساندۆستانەی گەڵی كورد لە هەمان كاتیشدا بۆ بەرنامە سەركەوتوكانی حكومەتی هەرێم بۆ پڵاندانان بۆ ئەو روداوانەی كە چاوەروان نەكراون دەگەرێتەوە
هەر بۆیەش بێویژدانییە ئەگەر باسی ئەو بارودۆخەی ئەوروپا نەكەین كە تیادا تەنیا500 هەزار كەس كۆچیان تێكردبوو، بەڵام ئەورووپا بە هەموو ووڵاتەكانییەوە، سەرەرای ئەوەی كە پێشكەوتوترین ووڵاتانی جیهان بوون و شەری داعش یان روبەروو نەببوە و ئەوندە ئاوارەیان نەبوو باری نایاساییی راگەیەنرا ئەوەش راستی ئەو پڵانەی حكومەتی هەرێم دەگەیەنیت كە چەندە سەركەوتوو بووە