كورد، بە سەربەخۆیخوازی مێژووییەكی تری پر شانازیی وسەروەری تۆمارٍ دەكات ..
August 20, 2017
وتار و بیروڕا
شەرٍی چاڵدران ،"تورك و فارس" وڵاتی كوردانیان دابەش كرد، ڕێككەوتنی سایكس-پیكۆ جارێكی دیكە دابەشی كردەوە، بەڵام لە باشووری کوردستاندا ئێستا دۆخەکە جودایە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەو سنوورە دەستکردانەی تێکشکاند کە بۆ سنووری کوردستان دانرابوون و هەروەها ئوستووری تیرۆریشی تێکشکاند کە دەی ویست خاکی کوردستان داگیر بکات، ئێستاش کاتی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان دەنگ بۆ سەربەخۆیی هەڵبڕێتوەرگرتنی سەربەخۆیی و سەروەری، گەرەنتییە بۆ مانەوەی دەسكەوتەكان و بەرجەستەكردنی شكۆمەندی و ژیانی ئازاد بۆ گەلی هەرێمی كوردستان و، بە پێچەوانەوە پاشكۆیی و گرێدراوی بە بەغداوە، دەبێتە مایەی بچووكبوونەوەی قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و گەورەبوونی مەترسییەكان و زیاتر گەمارۆدانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و سەرەنجام ژێردەستەیی و وابەستەیی، ئیتر كاتی ئەوەیە هەڵویستی خۆمان یەكلا بكەینەوە لەوەی سەربەخۆبوون هەڵدەبژێرین یان پاشكۆبوون. بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرج و ژینگەی سیاسی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و بە تێكەڵكێشكردنی لەگەڵ ژینگەی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و ڕۆڵی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەوە دەردەكەوێت كە بۆچوون و ڕوانگەی "سەرۆك بارزانی" ڕیالیستانە و لۆژیكیانەیە و هیچ كاتێك لە مێژوودا وەك ئێستا دەرفەت بۆ پیادەكردنی سیاسەتی سەربەخۆخوازیی كوردان نەهاتووەتە ئاراوە. عێراق بەرەو چارەنووسێكی ڕەش و نادیار دەچێت، بۆیە ھیچ بیانوویەك نادۆزرێتەوە بۆ ئەوەی كەسێك هەبێ لە ڕیفراندۆمدا بەشدار نەبێت و بە ''بەڵێ'' دەنگی خۆی نەدات و بە ئاماژە بە دوو هۆكاری سەرەكی بۆ لەباریی دۆخەكە بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم .كورد ئازادە و حكوومەتی خۆی ھەیە و توانای ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندۆمی ھەیە؛ ھیچ كاتێكیش كورد وا ئازاد نەبووە. ئەوە جاری یەكەمە، كە میللەتی كورد لە ٢٥/٩ـدا بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات، ئەمەش دەبێتە ڕۆژێكی مێژوویی بۆ گەلی كورد؛ هەڵبەتە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش، سەركردایەتیی كوردستان حەكیمانە ئەو دۆسییەی بەڕێوە بردووە و ھیچ كاتێكیش كورد پشتگیریی وەهای لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نەبووە . بۆیە ئێستا كات لە بار و گونجاوە بۆ بریاردان لە سەر مافی چارەی خۆی و بەهێزكردنی پێگەی كورد لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و جیهانیی. بەئەنجامدانی ریفراندۆم کە سەرۆک بارزانی خستویەتە ڕوو دەڵێت: " پرسێکی گرنگە و لەچەندین لاوە بایەخی ھەیە ئەنجامدانی ریفراندۆم وەک میکانیزمێک بۆ بڕیاردان لەچارەنووس شەرعیەت لە بڕوانامەی نەتەوەیەکگرتووەکان ویاسایی نێودەوڵەتی وەردەگرێ ومافێکی رەوای گەلی کوردستانە کە پیادەی کات، لەلایەکی ترەوە ئەنجامدانی ریفراندۆم وادەکات بە کردەوە گەل ببێتە سەرچاوەی دەسەڵات کە ئەمەش پرنسیپێکە لەدەستووری عیراقدا ھاتووە و لە دەستووری دەوڵەتانی دیموکراسیشدا جیگیرکراوە ..
پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان ، سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ، سەقامگیری و ئاشتەوایی نێوان پێكهاتەكان ، پێداگریی سەركردایەتی سیاسی كورد لە سەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی وەك مافێكی رٍەوا و رٍەتكردنەوەی گەرٍانەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی بەغدا ، وایانكردووە كە جیهان بە دیدێكی واقیعبیانەتر بروانێتە دۆزی كورد و پشتیوانی بكات . هەروەها بوونی دەیان كۆنسوڵخانە ، كۆمپانیایی گەورەی بازرگانی ، كاردانەوەی خێرایی سەربازی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی كوردستان لە دەستی هەر هێرشێكی تیرۆریستی ، پرس و راوێژی وڵاتانی جیهان لەگەڵ سەركردایەتی سیاسی كورد و سەخشی سەرۆكی كوردستان ، ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایی وڵاتانی ناوچەكە و جیهانن بۆ پشتیواننیكردنی گەلی كورد لە هەر پرسێك بە تایبەتی مافی چارەی خۆنووسین و لە نێویاندا سەربەخۆیی كوردستان . ئەو پڕۆتۆكۆڵە دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ گەلی كورد، ئەوەیش لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە حەكیمانەی سەرۆك بارزانی دێت. كێشەی كورد هەنگاوی زۆر گەورەی ناوە، هەر لەبەر ئەوەیش بۆ تاكی نیشتمانپەروەر ئامانجی ئەوەیە كوردستان ببێتە دەوڵەت، هەتا بۆ ئەو لایەنانەی كە رقیان لە پارتی و سەرۆكایەتی هەرێم دەبێتەوە و حەزناكەن ئەو دەستكەوتانە لەسەر دەستی ئەوان بە دەست بهێن، ئەوانیش ناچارن بەخۆیاندا بچنەوە، چونكە دەبێت بزانن سیاسەتی ئەوان بەرامبەر بە پارتی و سەرۆكایەتی هەرێم هەڵەیە، ئەمڕۆ پێویستە هەموومان لە چوارچێوەی هەرێم لەژێر سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی كۆببینەوە بۆ ئەوەی كێشەی كورد بچێتە پێشەوە و بتوانین هەندێك شتی دیكە بەدەستبهێنین، بۆ ئەوەی بۆ قۆناغی داهاتوو كە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیەیی كوردستانە خۆمان ئامادە بكەین.