ئافرەت و کەمینەکان و ڕیفۆرمخوازەکان لە کابینەی ڕوحانی دانین

ئافرەت و کەمینەکان و ڕیفۆرمخوازەکان لە کابینەی ڕوحانی دانین

پێکهاتە نوێکەی کابینەکەی سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامی ئێران( حەسەن ڕوحانی)هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ پێکهاتەی کابینەی پشوی خۆی.ئەم هەنگاوەی سەرۆک کۆماری ئێران(حەسەن ڕوحانی)ڕەخنەی زۆری لێگیرا چونکێ هاوپەیمانی کاتی هەڵبژاردنی خۆی لە گەنجان-کەمینەکان-ئافرەت و ڕیفۆرمخوازەکانی وەلا نا و یەک گۆڕانکاری لە کابینە نوێکەی کرد ئەویش بەرەی سوپای نیزامی وەزارەتی بەرگریان لە لە سوپای پاسداران وەرگرتەوە.
ڕۆژی(٨ی٨)هەشتی ئاب سەرۆک کۆماری ئێران(حەسەن ڕوحانی)ناوی(١٧)هەڤدە وەزیری لەکۆی گشتی(١٨)هەژدە وەزیر پێشکەش بەئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران کرد بێ ئەوەی گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی لەکابینەی پێشەخۆی بکات ولەهەنگاوی یەکەم ئەم کابینە هیچ ئافرەتێکی تیدا نەبو. تاکە هەنگاوێک کەبەشێک لە پسپۆران ئاماژەیان پێکردوە ئەوەیە وەرگرتنەوەی وەزارەتی بەرگری بو کاتێک ئەم وەزارەتە لەسوپای پاسداران وەرگیرایەوە و خرایە ژێر دەستی سوپای یاسایی(نیزامی).
لەکۆماری ئیسلامی ئێران دەست نیشانکردنی هەرسێ وەزیری(بەرگری-دەرەوە و هەوالگری)بەهاوکاریکردن لەگەڵ مورشیدی باڵای ووڵات(عەلی خامەنائی)دەست نیشان دەکرێت چونکێ مورشید خۆی بەرپرسە لەسیاسەت و ئەجندای ناوەوە و دەرەوەی ئێران.تا ئێستا دوو وەزیر لە وەزیرەکانی ئەم کابینە نوێیەی سەرۆک کۆماری ئێران(حەسەن ڕوحانی)گۆڕاون یەکێکیان وەزیری بەرگری(حەسەن دەهقان)کە جێگرەکەی ناوی(ئەمیر حاتەمی)ە هاتە جێگاکەی و دووەم وەزیر لەکابینە نوێکەی(حەسەن ڕوحانی)گۆڕا وەزیری ئابوری(عەلی تەیب)ە کە جێگرەکەی ناوی(مەسعود کرباسیان)ە هاتە جێگاکەی.ئەم کابینە تەنیا یەک وەزیری تیدا دەست نیشان نەکرایە ئەویش وەزیری خوێندنی باڵایە.
**کەمینە-ئافرەت و ڕیفۆرمخوازەکان ڕەخنەی قوڵیان لە حەسەن ڕوحانی گرت..
جێگری سەرۆک کۆماری پێشوی کۆماری ئیسلامی ئێران خاتو(شاهینە دوخت مەلا وەردی)ڕەخنەی توندی و قوڵی گرت بەوەی پێش بینی دەکرد(دوو بۆ سێ)وەزیری ئافرەت لەکابینە نوێکەی حەسەن ڕوحانی بونیان هەبوا.
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەساڵی ١٩٧٩ چەندین کابینە دامەزراوە کەچی تا ئێستا یەک ئافرەت نەبۆتە وەزیر تەنیا لەساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣ نەبێت کاتێک ئافرەتێک لەسەردەمی سەرۆک کۆماری ئەوکات(مەحمود ئەحمەدی نەژاد)بە ناوی(مرزیە دوست جردی)بوە وەزیری تەندروستی.
دوای ئەم هەموو ڕەخنەی ئاراستەی کابینە نوێکەی حەسەن ڕوحانی کرایەوە ناوبراو دوو ئافرەتی دەست نیشانکرد وەک جێگری خۆی وئافرەتێکیش وەک یاریدەدەری تایبەت. دەبێت ئەو ڕاستیەش بزانین دەست نیشانکردنی ئەم سێ ئافرەتە ڕەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێرانی ناوێت تا ببێت بە کێشە.
Top