هەموو بەرەو پێشچونە مرۆیەکان ، بەبریارێک دەستیان پێ کردووە .....

هەموو بەرەو پێشچونە مرۆیەکان ، بەبریارێک دەستیان پێ کردووە .....
ئێمەی کورد گەر بۆ ئایندەی خۆمان بریار نەدەین ، ئەمە خۆی جۆرێکە لەبریار ، واتە بریارمان داوە کەچارەنووسی خۆمان نەگرینەدەست و ببینە قوربانی هەلومەرج !
لە هەل و مەرجی ئێستادا بریاردان بۆ ڕاگەیاندنی سەربخۆی زۆر گرنگە ، ناکرێت خەباتی سەد ساڵەمان بۆ سەربەخۆی ، بکەینە قوربانی گروپێکی خۆفرۆش کەشایەنی ئەوەنین ناویان بهێنین ...

نابێت له بریاردان بترسێین ، هەموو بەرەو پێشچوونە مرۆیەکان ، بەبریارێک دەستیان پێ کردووە ، گەلی کورد بەهەمان شێوە پێویستی بەریاری یەکلاکەرەوەیە گەر سەدساڵە لە پێناو ئازادی و سەروەری و سەربەخۆیدا خەبات دەکا و قوربانی دەدات ، لەئێستادا هەلێکی زێرینە بە بەڵێ بۆ سەربەخۆی بەشداربین لە ریفڕاندۆم ....

گرنگە هەموو تاکێکی کورد بەئاگابێت لەم حاڵەتە ، گەورەترین مەترسی کە چۆنایەتیی ژیانمان لەناو دەبات ، بیرو باوەری ڕوخێنەر ، کەلەم ئانوساتە خەلکانێکی نەخۆش و خۆفرۆش بەفیتی نەیارانی دۆزی کوردی لەڕێگای ڕاگەیاندن و قەڵەم فرۆشەکانەوە کار لەسەر بیروباوەری تاکی کوردی دەکەن و ئیرادەی بریاردانی دەروخێنن ، نابێت بێڵێن چەواشەی خۆفرۆشان کاریگەری لەسەر بیرو باوەرمان هەبێت بۆ سەربەخۆی ، هەموو جۆرە زوڵم و زۆرێکمان چەشتوە تا گەشتوین بەم قۆناغە ، لە ئێستاشدا باشترین دەرفەتە بۆ بریاردان لە سەربەخۆی ، دەمەوێ بپرسم ، کەوتنەڕێ و هەنگاونان بەرەو شانس باشترە یان بێ جوڵەبوون و چاوەرێکردن بۆ شانس ؟!
Top