لە كام دەستوور ،باس لە ریفراندۆم و راپرسی دەكرێت
August 19, 2017
وتار و بیروڕا
كوردستان خاوەنی بە هێزترین و بە ئیرادەترین هێزی شەڕە و بە پێی ئەوەی كە لە دەستور لە بەندی یەكەم مادەی 9 برگەی (ڕ )دیاری كراوە :
ڕ- هێزە چەكدارەكانی عێراق و دەزگاكانی ئاسایش لە پێكهاتەكانی گەلی عێراق پێكدێت بە ڕەچاوكردنی هاوسەنگیو ڕێژەی نوێنەرایەتیكردنیان بەبێ جیاوازی یا دوورخستنەوەی هیچ لایەك و لە ژێر ركێفی دەسەڵاتی مەدەنیدا دەبێت و بەرگری لە عێراق دەكات و نابێتە دەزگایەك بۆ داپڵۆسینی گەلی عێراق و دەست وەرناداتە كاروباری سیاسیەوەو ڕۆڵی نابێت لە ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتدا
بەڵام نەوەك ئەوە نەكراوە بەڵكو بە هەموو شێوەیەك دژی وەستاوەتەوە تەنانەت تاوەكوو شەری داعش یەك فیشەكیش بە هەرێمی كوردستان نەدراوە ووڵاتانیش راسپێردرابوون بۆ ئەوەی بە هیچ شێوەیەك چەك بە حكومەتی هەرێمی كوردستان نەفرۆشن بەڵام درایەت و دوربینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دابین كردنی چەك و جبەخانە و پەیوەندی سەركەوتووی دیپڵۆماسی لە نێوان ووڵاتان و دۆستانی كورد وای كرد كە هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە شكست پێهێنانی شەری داعش بە ئەرێنی بەراوەرد بكەن و لە دابینكردنی هاوكاری یارمەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكەن.
سەرەرای برینی بودجە و موچەی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكومەتی ناوەندییەوە ئەوانە كاریگەر نەبوون بۆ ئەوەی كورد لە مەیدانی شەڕ دا سەركەوتوو نەبیت لە كاتەكدا كە جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق باس لە نافەرمی بوونی ریفراندۆمی سەربەخۆییی دەكات.
پرسیار ئەوەیە هەرچەندە كە لە دەستوری ئێستادا مەرجی مانەوەی هەرێمەكانی بەستۆتەوە بە جێبەجێ كردنی دەستۆر ئایا تەنانەت ئەگەر بە ئاشكراش باس لە ریفراندۆم و بریاردان لە سەر چارەنووسی گەڵی كورد بدرێت ئایا ئەوانە بە هەمان شێوە كارشكێنی لە دەستور ناكەن،چ پێوەرەك هەیە كە لە دەستوری داهاتوودا شیعەی دەستەڵاتدار رێگە بە گونجاندنی مادەیەكی وەها لە دەستوردا بدات.