ئافەرین فەخرەدین قادری کۆمەڵ

ئافەرین فەخرەدین قادری کۆمەڵ
فەخرەدین قادری سکرتێری پەرلەمان دەڵێ، پرۆژەی چوار فراکسیۆنەکەی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو لەسەر هەموار کردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، لە کەسی یەکەمی حزبەکانیانەوە سەرچاوەیان گرتبوو، واتا هەر چوار فراکسیۆنەکە کاک مەلا بەختیار گوتەنی قاز بوون و بە دوای قیڕەی سەرکردەی حزبەکانیاندا قیڕاندوویانە، لە هەمان کاتدا فەخرەدین قادر پەرلەمانی کوردستان بە باڵاترین دەسەڵات و نوێنەری خەڵک ناو دەبات، ئێ برای سکرتێری پەرلەمان خۆت دەڵێی، پرۆژەی چوار فراکسیۆنەکە لە کەسی یەکەمی حزبەکانیانەوە سەرچاوەیان گرتووە، بەوەش ددان بەوەدا دەنێی کە ئێوە تەنها تەتەری سەرکردەکانتان بوون و پرۆژەی ئەوانتان گەیاندۆتە پەرلەمان، نەک نوێنەری خەڵک و دەسەڵاتی باڵا.
Top