چاكسازی لە سیستەمی پەروەردە ،گرینگترین پرۆژەی كابینەی هەشتەم

چاكسازی لە سیستەمی پەروەردە ،گرینگترین پرۆژەی كابینەی هەشتەم
ئەوەی لە ساڵانی رابردوو بینیومانە سەرەرای ئەو تەنگەژە ئابورییانەی كە بە هۆی حكومەتی ناوەندەوە هەبووە حكومەتی هەرێم لە پەرەسەندی پرۆسەی فێر كاری و پەروەردە سڵی نەكردۆتەوە و بۆ مەبەستی بەرز كردنەوەی ئاستی پەروەردەی ماموستایان بە هەمو شێوەیەك تێكۆشاوە لە هەمان كاتیشدا كاری بۆ تۆێژینەوە زانستییەكان كردووە بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی سەردەمیانە كار بۆ بەرز كردنەوەی تواناكان و بەرهەمی بارزار و نەهێشتنی خۆێندەواری كردووە.
هەرچەندە كە روداو پشێوییە مێژوویەكان بەربەست بوونە بۆ ئەوەی زۆرێك لە هاوڵاتیە بە تەمەنەكان درێژە بە خوێندن بدەن بەڵام لە گەڵ دروستبوونی هەرێمی كوردستان و كابینەكانی ئەم دوایە پرۆسەی خوێندن بە شێوەیەكی بەرچاو گەشەی كردووە و لە سایەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرفەتی زیاتر رەخساوە بۆ ئەوەی لاوەكان زیاتر پەروەردە بكرێن.
هەرچەندە كە دیدگای سەرەكی و سیاسەتی حكومەتی هەرێم بە تایبەتی لە كابینەی هەشتەم توانادار كردنی خەڵكانەك بووە بۆ ئەوەی پاڵپشت بە بەها دیموكراتییەكان پەرە بە ئابورییەكی خۆشگوزەران بدرێت.
پەروەردە كردنی هاوڵاتیانی كوردستان تا ئەو پەری توانا و خواستەكانیان زۆر گرینگە بۆ ئەوەی گەشەی بەردەوام هەبیت و لە دەساڵی رابردووش هەرێم هەوڵی زۆر مەزنی داوە بۆ بەرفراوانكردنی دەستگەیشتن بە هەموو ئاستەكانی پەروەردەیدا.لە 2003 ەوە زیاتر لە 160 بنكەی ئامادەسازی پێش قوتابخانە ،2200 باخچەی ساوایان تاوەكوو قۆناغی 12،پێنج پەیمانگای تەكنیكی ز چوار زانكۆی حكومی كراونەتەوە و تۆمار كردنی قوتابیان 27 لە سەد لە پێنج ساڵی رابردوو بەرز بۆتەوە لە گەڵ بەرز بونەوەی تۆماری ناوەندی و و ئامادەیی و ئامادەیی پیشەییەكان كە لە بەرز بونەوەی تەواودان.
هەروەها بە شێوەیەكی جیاواز لە هەرێمە كان دەرفەتی یەكسانی پەروەردەیی لە هەموو بوارەكان بۆ هەموو كەسەك رەخساوە هەروەها بۆ رەگەزە جیاوازەكان لە قۆناغلی ئامادەیی و تەكنیكی و زانكۆكان دەرفەتەكی وا بۆ رەگەزی ئافرەت رەخساوە بۆ ئەوەی رەگەزی مێینە زیاتر كۆتایی بە خوێندن بهینیت بە شێوەیەك كە لە ساڵی 2011-2012 كچان سەدی 54 كۆی تۆمار كردن پێكدەهێنن و لە ئامادەی تەكنیكی 46 لە سەد لە ساڵی 2006 بۆ 2007 لە زانكۆكان لە ساڵی 2011 بۆ 2012 لە 50 لە سەد و لە ساڵی 2006 بۆ 2007 لە سەدی 36 بووە.
لە ساڵی 2009 حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵی زۆری داوە بۆ مەبەستی گەیاندنی ئاستی بنەرەتی و ناوەندی بە ئاستی ئستانداردی نێودەوڵەتییەوە ئەوەش لە رێگەی ئەنجامدانی ریفۆرمی گرینگەوە ئەویش بەو مەنهەجەی كە ناسراو بە كەی 12 كە قۆناغی باخچەی ساوایان تاكوو قۆناغی 12 لە خۆوە دەگریت.و قۆناغی زۆرەملێش لە (1-9) لە جیاتی قۆناغی 6
و مەرجەكانی ئامادەسازیش بۆ قۆناغی بنەرەتی بۆ (1-9)بەرز كرایەوە و مەرجی هەبوونی بەكاڵۆریۆس دانراوە هەربۆ ئەم مەبەستەش كۆلێجی بنەرەتی ماموستایان دامەزراوە ئەوەش بۆ ئەوەی ماموەستایان بۆ ئەو مەبەستە رایهێندرێن .هەروەها سیستەمەكی وادانراوە بۆ ئەوەی قوتابیان كەمتر لە قۆناغە نزمەكان بمێننەوە و لە كۆتادا دوو قۆناغی نیشتمانی دانراوە.
ئەگەر لەو سیستمە ورد ببینەوە دەبینین كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی لە كابینەی 8 زۆر قۆناغی ئەرێنی لە هەمبەر بەرز كردنەوەی سیستەمی پەروەردەیی هاویشتووە بە شێوەیەك كە بەرەو ئاستی ئستانداردی نێو دەوڵەتی بردووە هەربۆیەش ئەوە وای كردووە كە رێكخراوی نێودەوڵەتی گرینگی بە بواری پەروەردە لە كوردستان بدات و ئەوەی چەند رۆژ لەمەوبەریش سەڵمێنەری ئەو راستییەیە.
Top