رزگاربوون لە دەوڵەتێکی دیماغۆغی

رزگاربوون لە دەوڵەتێکی دیماغۆغی
هەموو دەوڵەتێک لەسەربنەمای واقعێک دادەمەزرێت کە پێویستی بە پایەگەلێک هەیە لە هەموویان گرنکتر پایەی ئابوریە سەڕەرای بوونی خاک و خەڵک و دەسەڵاتێکی سیاسی.
ئەو گشتپرسیەی کە دەسەڵات هەوڵدەدات لە واقعدا وێنای بکات و لە رێگەیەوە دەوڵەت بەدی بهێنێت وەک دەسەڵاتێکی شەرعی دانپیانراو و هەیمەنەی بەسەردابکات و بەڕێوەی ببات، ئەمە هەموو ڕاستیەکە نیە ..!
بەومانایە نیە دەسەڵات دەیەوێت بەتەنها ببێتە پاڵەوانی دەوڵەت.بەڵکو دەسەڵات لە بنەڕەتدا باوەڕی بە دەوڵەت هێناوە وەکو فاکتەرێکی رزگارکەر لە چنگ دەوڵەتێکی ديماغۆغی مەزهەبی و گۆرینی هەرێمی کوردستان لە واقعێکی ناجێگیر بۆ وێنەیەکی جێگیر.

سوربوونی دەسەڵات لەسەر بەرهەمهێنانی دەوڵەت، ئەوەمان بۆ ئاشکرادەکات جگە لە جیابوونەوە لە عیراقێکی موستەنەعی موزەیەف، بژاردەیەکی ترمان لەبەردەم نیە. چونکە چەمکی دروستبوون و تێگەیشتنی دەوڵەت لە ڕوانگەی فەهمی دەسەڵات فراوانترە لە تێگەیشتنی تاکێکی بەلاڕێبراو، هەروها دەسەڵات تێدەگات لە ڕێگەی دەوڵەتەوە دەگاتە ئامانجی سەرەکی بۆ پاراستنی واقعی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری و شوناسی تاکی کوردی وەک ئەوەی ئێستا هەیە بگۆڕێت بۆ باشتر.
دەوڵەت لە چواچێوەی بوونی دستورو یاساوە دەتوانێت سنورو خاک و شکۆی کۆمەڵگە بپارێزێت و لەو ڕێیەوە ڕۆدەچێتە نێو دامەزراندنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و بۆ بەڕێوەبردن و دیاریکردنی فەلسەفەی حوکمڕانی ووڵات.
هەموو دەسەڵاتێک خاوەنی ئایدیایەکی تایبەت بە خۆی هەیە کە بە ئاشکرا پیادەی دەکات، بەڵام لە ئێستادا ئایدیۆلۆژیای دروستکردنی دەوڵەت لە هەموو ئایدایەکی تر زاڵترە بەسەر دەسەڵاتی کوردی . کە ئەوەش تەنها دوامەبەستی دەسەڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان. چونکە دەوڵەت ئەو فاکت و پەیوەندیی یە بەهێزەیە دەتوانێت وەک کەسێکی مەعنەوی دیدوبۆچونی خۆی بەڕاشکاوی پیادە بکات لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
بانگەشەی دەسەڵاتی ئێستا بۆ دەوڵەتداری، مانای هەڵپە نیە بۆ درێژەپێدان و مانەوە لە دەسەڵات و يا خۆڵ لەچاو کردن بێت بۆ پەردەپۆشکردنی گەندەڵیش نیە، چونکە هەرخۆی بەشێکی گرنگە لە بەڕێوەبردن و حوکمڕانی ئەم هەرێمەداو درک بە ناعدالەتی و نایەکسانی لە دابەشکردنی داهات و سامانی گشتی ئەم حکومەتە دەکات،هەر بۆیە لە جەوهەری مەبەستی دەسەڵات بنبڕکردنی کۆی گەندەڵیەکانی ناوەخۆیە لە ڕێی پرۆژەی گۆڕینی ئەو واقعە تاڵە بۆ ئەرکێکی نیشتمانی لە ڕێگەی دەوڵەتەوە.
Top