نەوت بەرامبەر سەربەخۆیی !

نەوت بەرامبەر سەربەخۆیی !

دوای هەلوەشانەوەی بلۆکی سۆشیالیزم یان یەکێتی سۆڤیەت و هەلوەشانەوەی یوگسلافیا لە سالی نەوەتەکان چەندین وولاتی نوێ لەدایک بوون . بەلام سەرنج ڕاکێشترین وولات لەناو وولاتە تازە لەدایک بوەکان کەمن سەیری مانفێستیانم کرد (تەیمووری ڕۆژهەلات) بوو .
ئەگەر بەوردی لە ئینسکلۆپیدیای دروست بوونی ئەم وولاتە هەژارە نوێ یە ورد بیتەوە دەبینی لە دەرگای زۆر وولاتی ئاسیای داوە بۆ ئەوەی بشتگیری سەربەخۆیان بکەن بۆ جودا بونەوە لە ئەندەنوسیا . بەلام هیچ وولاتێک ئامادە نەبوە پشگیری بکات بەتایبەتی سەنگاپورە و مالیزیا . تا ناچار بون پەنا ببەنە بەر ڕێکەووتنێک لەگەڵ (ئوستڕالیا) کە تیدا رێکەوتنێک واژۆ کرا بەوپێیەی ئوستڕالیا لە ئەنجومەنی ئاسایش سەربەخۆیی تەیموری ڕۆژهەلات باس بکات و پشتگیری نێودەولەتی بۆ بەدەست بهێنێت . لەبەرامبەردا تەیمووری ڕۆژهەلات بۆ ماوەی پەنجا ساڵ هەموو سامانێکی سروشتی وولاتەکەی بخاتە خزمەت کۆمپانیا ئوسترالیەکان بەڕێژەی 30 % قازانج . لەئەنجامدا تەیمووری ڕۆژهەلات بوە خاوەن وولاتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری . ئەوەی لێرەدا من مەبەستمە هەمان سیناریۆ بۆ ئێمەی گەلی کوردستان دوبارە ببێتەوە لەگەڵ وولاتی تورکیا چونکە تورکیا وولاتێکی پیشەسازی گەورەیەو پێویستی بەوزەی زۆرە وەهەروەها خاوەن کۆمپانیای گەورەن لە بواری وزەدا . لە بەرامبەردا ئێمەش ببینە خاوەن وولاتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری . چونکە بۆ هەموو لایەک ڕون ئاشکرایە هەر جەنگێک بەرپاببێت جەنگی ووزە دەبێت . بەتایبەتی لەنێوان ئەوروپا و ڕوسیا چونکە سەرچاوەی سەرەکی وزەی وولاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا روسیایە . بۆیە دەکرێت تورکیا ببێتە ئەنتەرناتیفی روسیا لەکوردستانەوە گازی سروشتی بۆ ئەوروپا دابین بکات . لەکوتایی داهەموو شتێک بەرژەوەنیە ئێمەی گەلی کوردسانیش دەبێت بەدوای بەرژەوەندی خۆمان بگەڕیێن . کەدلنیام سەرۆک بارزانی ساشواری ئەم بەرژەوەنیانیە کەبەدوایدا دەگەرێت و لە نزیکترین کاتدا وولاتێک بۆ ئەم گەڵە ستەم دیدەیە بنیات بنێت .کەئێمە ئەکەر زیاتر نەبین لەو گەلانە وولاتیان دروست کردوە کەواتە کەمتریش نین . هەر لەژێرخان و سەرخانی ئابووری لەکلتور و زمان و خاک و گەڵ و خاوەن پێشەرگەین کە ئەفسانەی داعش لەسەردەستی پێشمەرگە تێک شکێندرا وا خەریکە ببن بەشێک لە مێژوو . بۆیە پێش ئەوەی وولتێک پشتگیریمان بکات با خۆمان لەڕۆژی 25 سێپتەمبەر بچینە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بە بەلێ بدەین بۆ سەربەخۆیی و تاکە چەکێکی بەهێز لەدەستمان بێت بڕیاری گەڵە .
Top