عێراقی شكستخواردووە و هەرێمی كوردستان بەرەو سەربەخۆییه ..

عێراقی شكستخواردووە و هەرێمی كوردستان بەرەو سەربەخۆییه ..
ژێر فه‌رمانڕه‌وایی نووری مالیكیدا، سونه‌كان ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌دران، ده‌ستدریژییان ده‌كرایه‌سه‌ر، سووكایه‌تییان پێده‌كرا، هه‌روه‌ها له‌ڕووی مه‌زهه‌بییه‌وه‌ له‌ناو ده‌بران، له‌ به‌غدا له‌نێوان ساڵانی 2003-2007 ڕێژه‌ی سوننه‌ له‌ %45 بۆ %25 كه‌می كرد و له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا به‌عسییه‌كان ده‌ستیان به‌ كرده‌وه‌ی خوێناوی وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و رفاندن و چه‌ندین كرده‌وه‌ی دیكه‌ی تیرۆریستی، كرد، ئه‌وه‌ش سه‌ریكێشا بۆ شه‌ڕی ناوخۆ و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران هاووڵاتی بێتاوانی عیراقی كوژران".وه‌ك ئاماژه‌ی پێداوه‌، ئه‌مه‌ریكا جووڵانه‌وه‌یه‌كی به‌ئاگاهێنانه‌وی ده‌ستپێكرد بۆ ئه‌وه‌ی سوننه‌كان لووله‌ی تفه‌نگه‌كانیان ڕوو له‌ (قاعیده‌) بكه‌ن نه‌ك هێزه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته‌ش هیچ ده‌سكه‌وتێكی بۆ سوننه‌كان نه‌بوو، هاوكات مالیكی په‌یمانه‌كه‌ی نه‌برده‌ سه‌ر و سونه‌كانی توشی بێكاری كرد، ئه‌وه‌ش زیاتر هانیدان بۆ توندووتیژی كه‌ دواتر بینیمان.
ده‌وڵه‌تی عێراقی خاوه‌نی سوپایه‌كی یه‌كگرتوو نیه‌ كه‌ پارێزگار له‌سنوره‌كانی ده‌وڵه‌ت بكات و ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتیان دابین بكات، به‌شێكی زۆری هاولاتیانی عێراق پشت به‌ میلیشیاو گروپه‌ چه‌كدارییه‌كان ده‌به‌ستن ومتمانه‌یان به‌ سوپاری نیشتیمانی عێراق نه‌ماوه‌. ده‌وڵه‌تی عێراقی بۆته‌ شوێنێك بۆ ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت ئێران وڵاتانی دیكه‌ی ئیقلیمی كه‌ كاریگه‌رییه‌كی سیاسی و سه‌ربازی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقی ده‌وڵه‌ته‌ لاوازه‌كان یان شكستخواردووه‌كان به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ به‌هێزه‌كان خاوه‌نی توانای به‌كارهینانی هێز نین له‌ ناوخۆدا، به‌مانایه‌كی تر له‌ڕووی ئه‌منیه‌وه‌ شكستیان هێناوه‌و توانای به‌كارهێنانی هێزیان له‌ناوخۆدا نه‌ماوه‌. هێز له‌بری ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ پیاده‌ بكرێت له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه‌ پیاده‌ ده‌كرێت و ئه‌م میلیشیایانه‌ ئه‌من بۆ گروپه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن، هێزو توانای سه‌ربازی ئه‌م میلیشیایان به‌ ڕاده‌یه‌كه‌ كه‌ له‌شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ناو ده‌وڵه‌تدا ده‌رده‌كه‌ون. به‌زۆری ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ كۆنتڕۆڵی به‌شێك له‌ خاكه‌كه‌یان له‌ڕووی سه‌ربازرییه‌وه‌ له‌ ده‌ستداوه‌. سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت له‌ ئاستێكی زۆر خراپدایه‌، ده‌وڵه‌ت گیرۆده‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیه‌و ئامڕازه‌ سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا نین. . هه‌ر له‌دوای هاتنی ئه‌مریكییه‌كان بۆ عیراق له‌ساڵی 2003 تاوه‌كو ئه‌مڕۆ كێشه‌و ململانێی به‌رده‌وام هه‌بوه‌و هه‌یه‌ له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراق. له‌ڕووی گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ عێراق له‌ڕیزی گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهاندایه‌. داموزه‌گاكانی حكومه‌تی عێراقی له‌ ئێستادا له‌و په‌ڕی چه‌قبه‌ستویی دان، كاروباره‌ سیاسیه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ بنبه‌ست، بۆ ماوه‌یه‌كی درورودرێژه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی له‌هه‌وڵی چاكسازی و ڕیفۆرمدایه‌، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی چاكسازی و ریفۆرم بكات و گه‌نده‌ڵكاران بدات به‌ دادگا، به‌ڵكو بارودۆخه‌كه‌ی زیاتر ئاڵۆزكردو خۆپیشانده‌ران ئه‌وانه‌ی كه‌ داوای چاكسازییان ده‌كرد دامه‌زراوه‌ شه‌رعییه‌كانیشان په‌كخست.عێراق له‌ ئێستادا به‌ قه‌یررانێكی ئابوری قوڵدا تێپه‌ر ده‌بێت ئه‌مه‌ش زاده‌ی چه‌ندین هۆكاره‌ كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێدرا. عێراق ته‌نها به‌ناو ده‌وڵه‌ته‌و به‌شێكی زۆری وه‌زیفه‌كانی ده‌وڵه‌ت بوونی خۆی له‌ده‌ستداوه‌، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌كرێت پێی بوترێت ده‌وڵه‌تی شكستخواردوو.
له‌ سالی 2010 خه‌ڵكی عیراق له‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی مالیكی بیزار بوون و هه‌ڵبژاردنه‌كانی دۆراند و شكستی هێنا له‌وه‌ی ببێته‌ كه‌سێكی مۆدێرنی پرۆ-ڕۆژئاوایی، كه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یدا هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و مه‌زهه‌به‌ جیاوازه‌كان، پێكه‌وه‌ بژین.ره‌یچه‌ڵ ئه‌ڤراهام، ده‌شڵێت :" هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و چیتر گه‌وره‌ترین حیزبی ناو په‌رله‌مان نییه‌، به‌ڵام ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وكات پشتیوانییان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی ده‌ستووری عیراقی بوو، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌كان قوڵتر ببنه‌وه‌‌، ئیران پشتی مالیكی گرت، ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی چه‌ند وه‌زاره‌ت و شوێنیكی هه‌ستیار به‌ ئێران، یه‌كه‌م كاریشی دوای ئه‌وه‌ درووستكردنی به‌ره‌یه‌ك بوو بۆ دووورخستنه‌وه‌ی هه‌ژموونی رۆژئاوا له‌ ناوچه‌كه‌، به‌وه‌ش توانییان ئه‌مریكا له‌ عیراق دووربخه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ واشنتۆن كشایه‌وه‌ و ئه‌ویش تا 2014 حوكمێكی خراپی كرد و چه‌ندین ئه‌نجامی خراپی لێكه‌وته‌وه‌".
له‌ نووسینه‌كه‌یدا، باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2010 ، مالیكی داوای ده‌ستگیركردنی تارق هاشمی كرد، به‌وه‌ش سوننه‌كانی توڕه‌تر كرد، (هاشمی)یش ناچار بوو وڵات جێ بێڵێت و دواتر حكومی له‌ سیداره‌دانی به‌ بێ ئاماده‌بوونی خۆی به‌سه‌ردا درا و تائێستا له‌ دووره‌ وڵاتی ده‌ژی.هاشمی تاكه‌ قوربانی سه‌رده‌می مالكی نییه ،‌مالیكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی خۆی بۆ سه‌ركوتكردنی نه‌یاره‌كانی به‌كار ده‌هێنا و سه‌دان هه‌زار سونه‌ ئازاردران و چه‌ندین ساڵه‌ له‌ زینداندان به‌بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێن_ وه‌ك نووسه‌ر ئاماژه‌ی پێده‌دا.ده‌شڵێت :" به‌پێی راپۆرتێكی (هیومان ڕایتس ۆچ) سونه‌كان ته‌نانه‌ت جینۆسایدیش كراون، پشگیریكردنی مالكی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشی دۆراند، بوو به‌ هۆكاری گه‌شه‌كردنی داعش له‌ عیراق، چونكه‌ سونه‌كان هیوایان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عیراق له‌ده‌ست دابوو، ئه‌وه‌ش عیراقی به‌ره‌و توندووتیژی برد. هه‌ر به‌هۆی مالیكییه‌وه‌ عیراق به‌ڕاستی وڵاتیكی شكست خواردووه‌ و هه‌روه‌هاش ده‌مێنیته‌وه‌ ".
Top