لەدوای ریفراندۆم كورد پێویستی بە نەسیحەتەكانی مولاعەلی باپیر نییە
August 17, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوە جاری یەكەم نییە كە لە شۆرەشە یەك لە دوای یەكەكانی كورد ،خیانەت و بەرهەڵەستكاری شۆرەشەكاندا هەبووە ،بگرەخیانەت بەوەش نەوەستاوە لە تیرۆری سەركردەكانی كوردیش خۆیان نەپاراستووە،لە شێخ سەعیدی پیران وشێخ عەبدوالسلامی بارزانی تاكوو شۆرەشەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان وخەباتی سمكۆی شكاك و شێخ سەعیدی نەمر ئەو دوایەش تیرۆری هەردوو سەركردەی رۆژهەڵات و لە كاتی ئێستاشدا ئەو حیزبانەی كە تەنیا بۆ مەبەستی جێبەجێ كردنی ئەجندای بیانی بەرهەڵستی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەكەن و یان دەبنە پارێزەرانی سنوری ووڵاتانی داگیر كەری كوردستان و دژی بەشەكی تری كوردستان چەك هەڵدەگرن.
بەڵام دواساتی ژیانی هەموو ئەو ئایدئۆڵۆژییا وحیزبانە لە كۆتاییدا پەرتەوازیی دەبیت و ئەوانەی كە لە دەرەوەی ئەو پرۆسەیە دەمینیتەوە، لە كۆتاییدا چون بۆ ناو زبڵدانی مێژوویە و بەس.