نهێنی مانەوەی پارتی

نهێنی مانەوەی پارتی
کاتێک حزب دەچێتە تەمەنەوە و حزبی نوێ پەیدا دەبن، ئیدی حزبە کۆنەکان وردە وردە لە مەیدان دووردەکەونەوە و خەڵک وەکوو جاران ڕویان تێ ناکات،کەچی پارتی بە تەمەنی 71ساڵەوە هێشتا گەنجە و خەڵکی ڕووی تێدەکەن،خاوەنی زۆرترین دەنگی کوردستان و کورسی پەرلەمانە، تەنانەت زۆرینە جومگەکانی دەسەڵاتی لەدەستدایە.
ئەوەی پارتی لە حزبەکانی دیکە جیاکردۆتەوە واقع بینی بووە لە هەموو بارودۆخێکدا، بۆ نمونە ساڵی 1970شەڕی بۆ خود موختاری دەکرد و دەیزانی بارودۆخ ئەوە هەڵدەگرێ، ساڵی 1991شەڕی بۆ فیدڕاڵی دەکرد و دەیزانی لەوکاتەدا هەر فیدڕاڵی گونجاوە، هەندێ حزب و کەسایەتیش ئەوکاتە درووشمی (سەربەخۆیی کوردستان)یان بەرزکردبۆیەوە و گلەییان لە فیدڕاڵیەکەی پارتی دەکرد، لەکاتێکدا بارودۆخ هیچ لە بار نەبووو، کەچی کە ئێستا هەموو شتێک ساز و تەیارە ئەوان بە بیانوی جۆراو جۆر دژی سەربەخۆین!ئێستاش کە قۆناغێکی نوێ هاتۆتە پێش پارتی زۆر بوێرانە ئاڵا سەربەخۆێی بەرزکردۆتەوە، هەموو توانا و کادر و ڕاگەیاندنی خستۆتە خزمەتی سەربەخۆیی و ئامادەشە باجەکەی بدات،مروڤ کاتێک بارانی پێکەوت بیری برسیەتی نامێنێ، بەدوای خانویەکدا، ژێر کەپرێکدا دەگەڕێ، کورد سەد ساڵە بارانی پێ ئەکەوێ و پارتی هەڵگری درووشمی درووستکردنی ئەو ئارامگەیە بووە، دەی خەڵکی کوردستانیش لەبەر بۆردوومانی فڕۆکە و تۆپی دووژمن وڵاتێکیان دەویست کە ئیتر مووشەکی دووژمنیان پێ نەکەوێ، لەپەنای سەماوەردا بە ئارامی دوو چا بخۆن!
ئەمە واقعبینی پارتی بوو لە درووستکردنی دەوڵەتدا، ئەی قوربانی دان؟
بەدەر لەو دەیان هەزار شەهیدەی پارتی لە پێناو ئازادی کوردستان هەر لە شۆڕشەکانی بارزانەوە تا دەگاتە شەڕی داعش، پارتی هەموو سەردەمێک لە مافەکانی خۆی کشاوەتەوە بۆ خزمەتی بەرژەوەندی کورد، لە خیانەتکاران خۆش بووە لە پێناو یەک ڕیزی، تا ئەوەی ئامادە بووە پلە و پۆستەکانی خۆی بدات بە نەیارەکانی هەم لە بەغدا و لە کوردستانیش،تەنها و تەنها بۆ ئەوەی کورد یەکڕیز بێت، هەمیشە خۆی بە خاوەنی کوردستان زانیوە، کاتێک لە شارێک پەلاماری بارەگاکانی دەدرا، ئەو بارەگای نەیارەکانی دەپاراست تاکوو پشێوی درووست نەبێت! تا ئەم ساتە ئەوەتا دەبینین لەهەموو مافێکی حزبی خۆی بەرامبەر بزووتنەوەی گۆڕان خۆش بووە لە پێناو سەرخستنی سەربەخۆیی کوردستان.
Top