بزوتنەوەی گۆران مەبەستی كات كوشتنە و بەس
August 17, 2017
وتار و بیروڕا
لە كاتی ئێستاشدا كە كوردستان بە بارودۆخەكی دژواردا تێپەر دەكات و هەموو هەولەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانن و كاراكردنەوەی پارڵمان بە بێ مەرج هاتۆتەئاراوە بە هیچ شێوەیەك بزوتنەوەی گۆران ئامادە نییە كە پارڵمان كارا بكاتەوە و كارا كردنەوەی پارڵمانی تەنیا بۆ مەبەستی پرۆپاگەندە بە كار هێنەوە و بەس.
هەموو لایەنەكان لە هەوڵی ئەوەدان بۆ ئەوەی پاڵمان كارا بكرێتەوە و لە هەوڵی رازیكردنی بزوتنەوەی گۆرانن ،بەڵام بزوتنەوەی گۆران بە بێی ئەوەی ئەو بارودۆخە هەستیارە لەبەرچاو بگریت بە دوای بەرژەوەندییە تایبەتەكانی حیزبەكەیەتی و بە هەموو شێوەیەك لە هەوڵی چەواشەكاریدایە و لە كاتی ئێستادا كە تەنیا 40 رۆژ بۆ 25ی ئەیلول ماوە لە هەوڵی كات كوشتندایەوە بەس هەر بۆیەش لە ووڵامی پارتی بۆ ئەوەی راستەوخۆ گفتگۆكان بكرێن لە كاتی ئێستادا كۆمەڵەك مەرج یان بۆ ئەم مەبەستە داناوە هەرچەندە كە مەرجەكانیان تەنیا بۆ مەبەستی چەواشە كردنی خەڵكە ئەگەر نا هۆكارەك نییە بۆ ئەوەی ریفراندۆم دوا بخرێت چوون ئەو بریارە هی هەموو ئەو حیزبانەیە كە لە دەرەوە و ناوەوەی حكومەت و پارڵماندان و شتەك نییە كە تەنیا پارتی توانای بریاردانی لە سەر دوا خستنی هەبیت.