شکۆ

شکۆ
بەقەد مەزنی بینینی بوون ، هەم شاراوەو هەم دیاری (شکۆداری). ئاخر کامە چیا هەیە لە کوردستان ئەتۆی مەزن پێیدا سەرنەکەوتبی ، کامە دەشت و کامە شارە کە زەمانێک بۆ ئازادی و ئستقلالی یەکجارەکی وەک پێشمەرگە نەوەک سەرۆک بۆی نەجەنگابیت.
پارێزەری خاکی پیرۆز ، هیچ ڕستەیەک ، هیچ نووسین و مەقالەیەک ، هیچ شعرێک و هیچ سەدایەک ، ناتوانن وەسفی مەزنیت بۆمان بسەلمێنن.
مەزنی تۆ ، لە مەزنی (سەفین و مەتین و هەڵگورد) بڵندترە.
سەروەرم
تاکـە شانازی بوونم ئەتۆی ، بڵندترین نموونەی ژیانم. هەموو جارێک ڕێـگا تاریـک و دەرگا داخراوەکان بە مرۆڤی مەزن ڕۆشن دەبن و دەکرێنەوە. هەموو جارێک بۆ سەدەیەک ڕۆشناییەک تاریکایی جیهان وون دەکات و ڕۆشنگەرایی دەبەخشێت بە ڕووحی بوون.
لە ساڵرۆژی بوونتدا ، بەڵێنی مانەوە وەک قوتابی مەدرەسەی (بارزان) دوپاتدەکەمەوە ، ڕۆژبوونی تۆ ڕووناکایی داگیرساند و هەموو تاریکی و هەورە ڕەشەکانی سەر کوردستانی وونکرد.
ساڵڕۆژی بوونی جەنابتان و دامەزراندنی (پ.د.ک) پیرۆزبێت ، یەزدانی پایە بڵند هەم بۆ ئێمەو هەم بۆ کوردستان بتپارێزێت.
Top