به‌پێی ئه‌وه‌ی میدیا بڵاوی ده‌كاته‌وه هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له به‌غدا ئه‌رێنین، راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه به‌غدا به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نابێت بڵێت فه‌رموون سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نن، گفتوگۆی كورد و به‌غدا حه‌كایه‌تێكی دوور و درێژه، به‌لای به‌غداوه گفتوگۆ ته‌نیا بۆ كات به‌ڕێكردنه، له كاتی لاوازی ئاماده‌ن گوێ بگرن، كه به‌هێزیش بوون پشتمان تێده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌و لایه‌ن و میدیایه‌ی دژی ریفراندۆمن، ده‌ڵێن به‌غدا بۆ ریفراندۆم پێشوازیی له‌و شانده نه‌كردووه، كه‌چی هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه گله‌ییان ده‌كرد نابێ پشت له به‌غدا بكرێ، ئه‌م شانده ئه‌گه‌ر هیچیشی ده‌ست نه‌كه‌وێت، ئه‌و په‌یامه به جیهان ده‌گات كه هه‌رێمی كوردستان رێگه‌ی دیالۆگ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی ره‌وای خۆی ده‌گرێته‌به‌ر. بۆیه داوا له ئه‌ندامانی شاندی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بۆ به‌غدا ده‌كه‌م لێدوانه‌كانیان دڵخۆشكه‌رانه نه‌بێت، چونكه كه به‌غدا نایه‌ته پێشه‌وه خه‌تای ئه‌وان نییه، ئه‌وه سروشتی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدایه هه‌روا بووه و هه‌ر واش ده‌مێنێته‌وه.