16ی ئاب 1946 مێژووییەكی پر لە سەروەریی نەتەوەیەك
August 16, 2017
وتار و بیروڕا
پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو پارتەیە كە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بە یەكەمین ئاڵاهەڵگری دیموكراسی هەژمار دەكرێت كە لە ماوەی نزیكەی 71 ساڵ تێكۆشانی و رزگاریخوازی توانیوێـتی گشت پرەنسیبەكانی دیموكراتی و مافی مرۆڤ و پێكەوە ژیان بڵاو بكاتەوە و متمانە بە خۆبوون وهەستی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری لە نێو هەر تاكێكی كورد دورست بكات و تا بە ئەمڕۆ لە هەوڵ وخەبات دا بووە بۆ بەدیهێنانی مافەرٍەواكانی گەلی كورد نەك لە باشووری كوردستان بە بەڵكو لە پارچەكانی دیكەی كوردستان و لەو پێناوشدا رووبەرووی گەورەترین مەترسیی لە لایەن ناحەزانی كورد وكوردستان بۆتەوە و قوربانی بەخشییووەو دەبەخشێت لە پێناو بەدەستهێنانی مافەرەواكان و لە نێویاندا دەوڵەتی كوردی.
دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەو كاتە دا زەرورەتێكی مێژوویی بوو بۆ گەلێكی ماف خوراویی وەك كورد , خەباتی پارتی و بارزانی بووە هۆی ئەوەی هەموو تاكێكی كورد هۆشیار ببێتەوە و شكۆی بۆ بگێڕێتەوە و و شانازی بە ناسنامەی نەتەوایەتی خۆی بكات . پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێرەری خەباتی دورودرێژی خۆیدا چەندین دەسكەوتی گرنگ و مێژوویی بۆ گەلی كورد بەدەستهێناوە كە لە سایەیدا ئەمرۆ گەلەكەمان بە ئازادی و سەرفرازی پراوەی ژیانی رۆژانەی خۆیان دەكەن و هەرێمی كوردستان بووە بە سەنتەری ئاوەدانی و ئاشتی و ئارامی لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.
دامەزراندنی پارتی بە ڕێنمایی بارزانیی نەمر وەرچەرخانێكی مەزن بوو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد و كاروانی خەباتی نەسرەوتوو و تێكۆشاندا، هەروەها زەرورەتێكی مێژوویی بوو لەو سەروبەندەی كۆتاییهاتنی دووەم جەنگی جیهان بۆ بەدیهێنانی خواست و ئاواتەكانی گەلەكەمان لە گەیشتن بە گشت مافە ڕەواكانی.
دامەزراندنی پارتی ئاواتی دوژمنانی لە گۆڕ نا و ئەو پەیامەی بە نەیارانی گەلی كوردستان گەیاند كە گەلی كوردستان خاوەنی ئیرادەیەكی بەهێزە بۆ بەردەوامبوون لە ئازادیخوازی و خەباتی بێوچاندا. دامەزراندنی پارتی ئەزموونێكی كەموێنە لە مێژووی سیاسیی گەلی كورد بوو. چونكە پارتی بەرهەمی یەكدەنگیی پێشمەرگە و خەباتگێڕ و ڕۆشنبیر و سیاسی و هاووڵاتیی و گشت پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانی بوو.
پارتی هیچ كات لە سنوورێكی جیۆگرافی و هزریی دیاریكراودا كورت نەكرایەوە و توانی بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر گەورەترین شۆڕشی مێژووی سیاسیی گەلی كورد كە شۆڕشی ئەیلوولی مەزن بوو بەرپا بكات و لە هەموو قۆناغەكانی ژیانی سیاسیی كوردستان هەتا قۆناغی ڕزگاری و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان ڕۆڵێكی سەرەكی و یەكلاییكەرەوەی هەبووە. دامەزراندنی پارتیی دیموكراتی كوردستان بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستانیش مایەی ئومێد و بەردەوامبوون لە شۆڕش و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كورد بوو. پارتی هەمیشە هەڵگری پەیامی ئاشتی بووە و بەردەوامیش ئامادە بووە بۆ بەرگریكردن لە كورد و كوردستان.
ئەوە فاكتەرە سەرەكی و بنچینەییە بۆ مانەوە و گەشەكردن و بەرەو پێشچوونی پارتی ئەوەیە گوزارشت لە خواست و ئیرادەی خەڵكی كوردستان كردووە و دەكات، لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕاستیە دەبێت پارتی بە گیانێكی سەردەمانەو بڕوابوون بەئازادی تاكی مرۆڤ و مافی چارەنووسی نەتەوەكان هەمووتوانا وخەباتی لەبەدیهێنانی بریاری مافی چارەنووس و سەربەخۆی و دامەزراندنی دەوڵەتی مۆدرێنی سەربەخۆی نەتەوەیی كورد چڕوخەست بكاتەوە،چونكە ئەوە خواست و ئیرادەی جەماوەر ە، هەروەها چارەسەری ڕیشەیی پرسی كوردیشی پێ دەكرێت.
خەبات وتێكۆشانی پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لەو سەردەمانەوە كە لەدایك بوو وەك چرایەكی پڕشنگدارو پڕ لە ڕۆناكی و خۆشەویستی كوردو كوردستان لە مەیدانی شۆرش و بەرخودان دا لە سایەی قارەمانەتی و ڕابەرایەتی كردنی بارزانی و ئەو هەموو خەبات وتێكۆشان و قوربانی دان بە ڕۆلە قارەمانەكانی خۆیەوە لە ئەندام و پالیوراو لایەنگرانیەوە بە تایبەت لە شۆرشی مەزنی ئەیلولدا سەربكەوێت و بۆ یەكەمجار توانی كە چۆك بە دوژمنانی گەلی كورد دابدات .
هەر بۆیە لە یادكردنەوەی 16ـی ئاب دا ، یەكریزی و تەباهیی خەڵكی كوردستان و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان هۆكاری سەرەكیی سەركەوتنەكانمان دەبن، هەروەها لەم یادەدا جارێكی دیكە بەڵێن و سۆز بە خوێن و گیانی پاكی شەهیدان و گەلەكەمان دەدەین و جەخت دەكەینەوە لەسەر بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی بارزانیی نەمر بە ڕێبەرایەتیی سەرۆك ( مەسعوود بارزانی) كە ڕێبازی كوردایەتی و نیشتیمانیمانە بۆ پاراستنی ئەو ئەزموون و دەستكەوتانەی كە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و هەنگاو نان بەرەو ریفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ بەدەستهێنانی دەوڵەتی كوردستان..