بارزانی و ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان

بارزانی و ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان
لە سەرەتای وتارەکەم دا دەمەوێت ئاماژە بو ئەوە بکەم ئامانجی بارزانی تەواوکەری ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستانە هەربویەش هیچ کات بارزانی و کوردستانیەکان لە یەکتر جیا ناکرێنەوە ،خەبات و تێکوشانی بارزانی لە پێناو سەربەخویی و سەرفیڕازی گەلی کوردستاندا بووە هەتاکو ئەمڕو ڕێبازی پیروزی بارزانی نەمر بەردەوامە لە پێناو ڕزگار کردنی کوردو کوردستاندا و گەیاندنی دوزی ڕەوای گەلەکەمان بە وێستگەی کوتایی کە ئەویش ڕاگەیاندنی دەوڵەتە لە باشوری کورستاندا.


شایانی باسە کە دەڵێیین بارزانی و ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان تەواوکەری یەکترن ئەگەر بگەڕێیینەوە سەر مێژووی سیاسی خومان لە سەدەی ڕابردودا ئەوەمان بو ڕون دەبێتەوە کە ڕێبازی بارزانی نەمر تەواوکەری هەمو ئەو شوڕش و ڕاپەڕینانەی گەلەکەمانە کەتاکو ئەمڕو لە گوڕەپانی کوردستانی و عیڕاقی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە و دەبینێت و سەرەڕای هەوڵی نەیاران لە پێناو لاوازکردنی پێگەو سەنگی پارتی وبارزانی لەسەر هەمو ئاستەکاندا بەڵام چۆنکە ڕێبازی پیروزی بارزانی نەمر هەڵقوڵاوی جەماوەری کوردستانە و لەسەر بنەمای جەماوەری دامەزراوە بویە نەیاران چ لە سەر ئاستی ناوخو و چ لە سەر ئاستی دەرەکی دا نەک هەر نەیانتوانیوە مەبەستی گڵاوی خویان بپێکن بەڵکو ڕوژ دوای ڕوژ سەنگ و پێگەی پارتی و بارزانی لە هەڵکشاندایە.


بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە ئامانجی دوژمنان و ناحەزانی دوزی ڕەوای گەلەکەمان بونە تا کو حالی حازر ئەگەر بپرسین هوکاری بە ئامانج گرتنی پارتی و بارزانی بە پلەی یێکەم لە کوردستاندا بوچی؟


لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا کە زور ڕون و ئاشکرایە بارزانی و پارتی هەڵگری ئەرکی نیشتیمانی و نەتەوەیین و مێژوو شاهیدە کە هیچ کات موساوەمەی نەکردووە وناکات لە سەر مافەڕەواکانی گەلی کوردستان و پشکی شێری خوبە خاوەن زانینی گەل و نیشتیمانی بەرکەوتووە و بەر دەکەوێت لە هەموو قوناغەکاندا واتە لە قوناغی خەباتی چەکداری دا و لە قوناغی خەباتی شارستانی دا هەمیشە پێشەنگ بووە و پێشەنگە لە پێناو ڕزگاری نەتەوەیی و نیشتیمانی دا وهەڵگری ئامانجێکی نیشتیمانی پیروزە زور بە شێوەیێکی ڕاستگویانە کە ئەمەش ڕێک تەواوکەری ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان بووە و گەلی کوردستانە بو سەربەخویی لە ڕابردوو و ێیستا و داهاتودا .


زور کەس و لایەن زور جار دەیانەوێت موزایەدە بەسەر پارتی و بارزانی دا بکەن لە ڕوانگەی دیموکراسی بە تایبەتی و پارتی بە حزبێکی خێلەکی لە قەڵەم دەدەن و وا خویان پێشان دەدەن کە دیموکراسیخوازن گوایە ئەوان مودێڕن و پارتیش دواکەوتوو
لێرەوە پێییان دەڵێم کە پارتی دیموکراتی کورد،کوردستان کە بە فەرمانی بارزانی نەمر دامەزرا لەسەر بنەمای کولتوری دیموکراسی دامەزڕا واتە جێگیر کردنی کولتوری دیموکراسی لە باشوری کوردستاندا لە ێستڕاتیژییەتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ڕەنگی دایەوە و لەوێشەوە شوڕ بویەوە بونێوجڤاکی باشوری کوردستان و هەتاکو ئەمڕوش سەرباری بە ئامانج گرتنی جێگیر بوونی کولتوری دیموکراسی بەڵام پارتی و بارزانی لە پێناو چەسپاندنی دا دیسان پشکی شێریان بەرکەوتووە و بەردەکەوێت ئەمە جیا لەوە کە هەر خودی ڕێبازی پیروزی بارزانی ڕێبازی دیموکراسیخوازیە و لەم پێناوەشدا دامەزراوە .


بارزانی خەباتی لە پێناو جەسپاندنی دیموکراسیدا کردووە بە مەبەستی پاراستنی ئاشتی کومڵایەتی و سیاسی و ێیستاش بەرگریکاری سەرەکی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و سیاسیانەیە وە ئەوانەی کە ئەمڕو مورایەدە بەسەر پارتی و بارزانی دا دەکەن هەرخودی خویان ئانارشیستانە و پوپولیستانە هەوڵیان دا ئاژاوە و پشێوی دروست بکەن لە کوردستاندا ئامانجی سەرەکیان لێدانی ئەوکولتورە دیموکراسیە بووە و دموکراسیەیە کە بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان هاووپەیمانەکانیان ساڵانێکی دورو درێژە خەباتی بو دەکەن و قوڕبانی بو دەدەن لە پێناو چەسپاندنی دا وە خوشبەختانە ناحەزان نەیانتوانیوە تا ێیستا سیمای جوان و شارستانی ئەم پێکەوە ژیانەی کە لە باشوری کوردسەادا بوونی هەیە لەنێو ببەن.


لە ئەنجامدا بەم چەند ڕستەیە کوتایی بە وتارەکەم دێنم کەئەوانیش بریتین لەوەی کە هاونیشتیمانیانی باشوری کورستان بە هەمو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبیەکانیەەوە وەک کوردستانی پشتگیری هەوڵە مەزنەکانی سەروک بارزانی بکەن چونکە هەوڵەکانی بارزانی وهاوپەیمانەکانی ئامانجیان تەواوکەری ێیڕادەی سیاسی ێێوەیە کە بە دەنگی بەڵێیی ێێوە ئامانجی پیروزی بارزانی و هاوپەیمانەکانی کە هاوتەرببە لە گەڵ ێیڕادەی سیاسی ێێوە لە پێناو ڕزگاری نەتەوەیی و نیشتیمانیمان دێتە دی و سەرفەڕازی بو دەنگی بەڵێییە و شەرمەزاری و ڕیسوا بوونیش بو ناحەزانی پڕوژەی سەربەخویی باشوری کوردستانە.
Top