ئەو ئۆکەی لە تەلئەبیب بۆ سەربەخۆیی هەیە بۆ لە سلێمانی نیە !؟

ئەو ئۆکەی لە تەلئەبیب بۆ سەربەخۆیی هەیە بۆ لە سلێمانی نیە !؟
دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل (بنیامین نەتانیاهۆ) لەدیدارێکی 33 کۆنگرێسمانی پارتی کۆماری ئەمریکا ووتی پێویستە دەولەتێکی کوردی دابمەزرێت چونکە ئەوان دۆستی ڕۆژئاوان و خاوەن دیموکراسین لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست . ئەگەر سەرنجتان دابێ لەمیدیای زۆنی سەوز یان بلێین میدیای زۆنی (نەخێر لە ئێستادا) زۆر ئەم بابەتەیان ورژاند نەک لەسۆنگەی ئێنتیمایی نیشتیمانی بەلکو بۆ ئەوەی ئاغا کانیان لە تهران ئاگاداری بابەتەکەبن . ئۆکەیەک لە ئیسرائیل هەبێت نازانم بۆ لە سلێمانی نیە بۆ سەربەخۆیی . ئەوان لەرۆژی دوایی چ بە شەهیدەکانیان دەلێن کەبۆ سەربەخۆیی گیانیان فیدا کرد .کە هەمیشە شانازی بەشەهیدانی سەرکردەی خۆیان دەکەن وەک خالە شەهاب و ئارام و مامەڕیشە عومەر دەبابە و چەندانی تر . خوێنی ئەمانە لەپێناو چ رژا ؟ ئەوان کەباس لە سەربەخۆیی دەکەن دەلێن ئێمە خاوەن بیرۆکەی سەربەخۆیین .کەچی ئێستا 180 پلە جیاواز بیردەکەنەوە . ئەگەر ئەوان بلێن وولاتانی هەرێمی دەلێن ئێستا کاتی گشتپرسی نیە ئەرێ ئەو کاتەی کە گەلی کورد ئەنفاڵ کرا کیمیا بارانکرا بۆ وولاتێک بەوولاتە موسلمانەکانیشەوە نەی ووت ئێستا کاتی قڕ کردنی گەلی کورد نیە . لێرەدا داوا لە خەلکی شاری سلێمانی دەکەم گوێ بۆ ئەو دەنگە نەشازانە نەگرن کە دەلێن دەنگ بەنەخێر بدەن بۆ گشتپرسی ڕۆژی 9/25 ئەمساڵ . چونکە دلنیابن جارێکی تر دەرفەتێکی وا بۆ گەلی کوردستان مەحالە هەلبکەوێتەوە . بۆیە ڕۆژی 25 سێپتەمبەر پێویستە هەموو چین و توێژەکان بە گەنج و پیر و پەککەووتە و نەخۆش هەموومان ڕوو بکەینە سندوقەکانی دەنگدان دەنگ بە (بەلێ) بدەین و جیهان ژان بگرێت و وولاتێک لەدایک ببێت .
Top