سیاسەتی برسیكردن
August 15, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوەی كە دەبینرا زۆربەی كۆمپانیا زەبەڵاحەكانی جیهان لە بەرهەمهێنان لە كوردستان لە كێبەركێدابوون، بەڵام ئەوە ئەو زەنگە مەترسیدارە بوو كە بۆ بەغدا لێدرا .
هەرچەندە كە پێشتریش بەغدا بە هەموو شێوەیەك دژی پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان بوو بەڵام ئەو جارەیان بە ئاشكرایی بودجەو موچەی خەڵكی كوردستانی بری، چەند دەستێكی ناو خۆییش كە چاویان بە سەركەوتنەكانی ئەو كابینیە هەڵنەدەهات لە بەرەودان بەو ناكۆكییانە درێغییان نەكرد، تەنانەت لە نێوان دوو بەرەدا لە بەرەی دوژمنانی كورد وەستانەوە .
زۆر هۆكارهەبوون بۆ ئەوەی كە لە بواری ئابوری كێشە بۆ كوردستان دروست بكەن و گرینگترین ئەو هۆكارانە وەستانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لە هەنبەر ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە بۆ ئەوەی كە نەتوانن لە رێگەی سەربازییەوە ئەو ناوچانە داگیر بكەن،هەناردەكردنی نەوت گەورەترین كێشەی بۆ دەوڵەتی ناوەند بوو. چوون ئەوان بە ئاشكرا باسیان لەو مەترسییانەیان دەكرد كە كوردستان بە هۆی فرۆشتن و بەرهەمهێنانی نەوتەوە ببیتە خاوەنی پێگەیەك كە لە داهاتویەكی نێزیك سەربەخۆیی رابگەیەنیت.
هەرچەندە كە برینی بودجە و موچەی فەرمانبەرانی كوردستان و شەری داعش و هێرشی بە شاڵاوی ئاوارەكان كێشەی بۆ ئابوری كوردستان دروستكرد و زۆرێك لە پرۆژەكان وەستان بەڵام نەیتوانی شكست بە پرۆگرامەكانی حكومەتی هەرێم بۆ بەردەوامبوونی لەو سیاسەتەی كە هەیەتی بهێنیت.
هەر چەندە كە بە پێی دەستور حكومەتی هەرێم هاوبەشی تەواوی ئەو سەروەت و سامانەی حكومەتی ناوەندی بوو،و بە پێی رێژەی دانیشتوان ئەو مافە بە كورد و هەموو پێكهاتەكانی دەدا، بۆ ئەوەی لە داهاتەكەی عێراق سودمەند بیت، بەڵام بۆ رێگریكردن و شكست پێ هێنانی حكومەتی هەرێم بە تایبەتی پارتی دیموكرات( لە بەر ئەوەی زۆرینەی دەنگەكانی بە دەست هێنابوو و سەرۆكی حكومەت وپشكی شێری لە حكومەت بەردەكەوت)،زیاترین هۆكار دژایەتی ئەو كابینەیە بووو،و شتەك لە دەستور باس نەكراوە كە دەبیت بە مەرجی فرۆشتنی رێژەیەكی دیاریكراو لە بەرهەمی نەوت ،بە رێژەی 17%بودجەی كوردستان سەرف بكرێت سەرەرای ئەوەی كە بە برینی خەرجییەكانی سیادی و حاكیمە ئەو رێژەیە بۆ كەمتر لە 13% كەم دەبویەوە تەنانەت ئەو پارەیەش مانگانە بە شێوەی قیست بە هەرێمی كوردستان دەدرا بۆئەوەی نەتوانیت وەكوو پێویست بە ئەركەكانی هەڵستیت.
لە لایەكی ترەوە هاندانی فەرمانبەران بوو بۆ ئەوەی بە كێشە ناوخۆییەكانیان سەرقاڵ بكەن بۆ ئەوەی نەتوانن لەپرۆژە سیاسی و نیشتمانییەكانیان بەردەوام بن هەرچەندە كە لەو بوارەش هەموو هێز و توانای خۆیان بە كار هێنا بەڵام هەموو ئەوانە نەبوونە هۆكار بۆ ئەوەی حكومەت لە ئەركەكانی شكست بهێنیت.