بارزانی شەمەندەفڕی كورد، دەگەیێنێتە قەراغەكانی ئارامی

بارزانی شەمەندەفڕی كورد، دەگەیێنێتە قەراغەكانی ئارامی
لە مێژووی گەلی كورددا، هیچ كاتێك لە رووی دیپلۆماسی و لۆجستی، كورد ئەوەندە بەهێز نەبووە. ئەمانە دەستكەوتی كەم نین و وەها بە ئاسانی بە دەست نەهاتوون، بەلكوو بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید، هەزاران ئەنفال و بێسەروشوێن كراوی رۆلەی گەلی كورد، هەزاران پێشمەرگە و ئاوارەبوونی دەیان هەزاری دیكەی كوردە. نابێت وەها بە ئاسانیش ئەم هەلە لە دەست بدەین و سووكانی ئەم شەمەندەفڕە بدەینە دەست چەند مێردمناڵێك، كە بە دەستی خۆیان نین و بگرە كەسانێك كە، خوێنی كورد ئاواتیانە، هەڵدەسۆڕێنن و لە دژی خوێنی شەهیدان و فرمێسكی دایكانمان بە كەیفی خۆیان بە كار دەهێنن. كورد سواری شەمەندەفڕێك بووە و هەر فارگۆنێكی پڕە لە كەس و كاری شەهیدان و ئەنفاڵكراون، فارگۆنەكان پڕاوپڕن لە جڵ و بەرگی خوێناوی رۆڵەی كورد و خوێن و عارەقی نێوچاوانی پێشمەرگە و زكی برسی رۆڵەكانیان، فارگۆنەكانی ئەم شەمەندەفڕە پڕن لە ئاوات و خەونی گەلێكی ستەمدیدە و بارزانیش سەركردایەتی و رێنیشاندەری ئەم شەمەندەفڕەیە و بۆ هەموو دونیا سەڵماندوویەتی كە ئەم شەمەندەفڕە بە دەستی ئەو دەگاتە كەنارەكانی ئارامی و كورد بە سەلامەت دەردەچێ‌، بۆیە پێویستە هەموومان یارمەتی بارزانی بدەین بۆ گەیاندنی ئەو شەمەندەفڕەی ساڵانێكە بە خوێنی شەهیدان و هەول و كۆششی پێشمەرگە گەیشتووتە ئێرە و وا خەریكە بە ئێكجارەكی دەگەیێتە وێستگەی خۆی و كورد دادەبەزێتە سەر كێلگە و كانیاوەكانی خۆی و تێر هەوای ئازادی هەڵدەمژێت.
تەنها ریفراندۆم ماوە و ئەوەی لە سەر شانی گەلی كورد ماوە، تەنیا ئەوەیە خۆی و خێزان و هاوەلەكانی بباتە سەر سندۆقەكانی دەنگادن و بە بەلێ‌ دەنگ بە سەربەخۆیی كوردستان بدەن.
Top