بەشداربوونی بزوتنەوەی گۆران بە بەڵێ لە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی ئەهمێتی نیە ....

بەشداربوونی بزوتنەوەی گۆران بە بەڵێ لە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی ئەهمێتی نیە ....
وەک دەبینین ئەم بزوتنەوەیە دەیەوێت بەمەرج بەشداری پرسێکی نەتەوەی نیشتیمانی بکات کەپەیوەستە بەژیانی تاک بەتاکی کوردەوە و مەهانە لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەگرێت وەک بڵێ سەربەخۆی تەنها هی پارتیە و تاپۆیە لەسەر ئەم لایەنە ، بۆیە هەوڵدان بۆ قایل کردن و بەشداربوونی لەم پرسە گرنگ و مێژووییە ، هەڵەیەکی گەورەیە و بەشداربوونی بزوونەوە گۆران بە بەڵێ لە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی ئەهمێتی نیە ....

با پەرلەمان کارنەبێت ، با گۆران لەبەرەی نەخێربێت ، با لەژێر هەژموونی شاسوار کەبابچی بێت ، با کەمپین و جوڵەی نەخێر ڕابگەیەنرێت ، باڕاگەیاندنی بێ سەرو بەریان لە خزمەتی دوژمن و نەیاربێت ،
سەربەخۆی گەل دیاری دەکات نەک گروپ و بزوتنەوە ، وەگەل سزای هەرگروپ و بزوتنەوە و حزبێک دەدات کەدژی خواست و ئاوات و پرسە نەتەوەی نیشتیمانیەکان دەوەستنەوە ، شانازیەکی گەورە بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان کەسەر مەشق و هەڵگری پرسی سەربەخۆیی کوردستانن ، گەر بەتەنهاشبن لەم پرسەدا گومانی تێدانیە سەرکەوتن مسۆگەرە و جەماوەر و دڵسۆزانی خاک و نەتەوە و نیشتیمانیان لەگەڵە ، بۆیە کۆبونەوە و ڕازی کردنی هیچ لایەنێک بۆ پرسێکی لەم چەشنە ئەهمیەت و گرنگی نیە ، گەر حزب و بزوتنەوەی نیشتیمان پەروەربن ، دەبێت خۆیان هەوڵی بەشداربوون بدەن ، نەک بەمەرج بەشداربن .....

هەرچەندە سوربوون و قوربانیدان لەپێناو بەشدار بوونی لایەنەسیاسییەکان لەم پرسە چارەنوس سازەدا ، بۆ گەورەی و لێ بوردەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەگەرێتەوە کەهەمیشە ویستویەتی دەستکەوتە مێژوویەکان پشکی هەموو چین و توێژێک و لایەنەسیاسیەکانی تێدابێت ، دەنا عێراق نەبریتانیایە نەئیسپانیا ، گەلی کورد مانەوە هەڵ بژێرێت .
بۆیە کۆبوونەوە بۆ ڕازی کردنی لایەنەکان بۆ بەشدار بوون بەبەڵێ لەڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی هیچ گرنیەگی نیەو پێویست بەکۆبونەوە و ڕازی بوون بەمەرجی پێشوەختە ناکات ، ئەم پرسە پەیوەستە بەداهاتووی نەتەوەی کوردەوە و گەل بریاری لێ دەدات سەربەخۆبێت یان پاشکۆ و ژێردەستە .
Top