شیكردنەوەیەكی یاسایی سەبارەت بە : پێشەڵكردنی دەستورلة پێنەدانی پشكی پێشمەرگە
August 13, 2017
وتار و بیروڕا
" ڕ- هێزە چەكدارەكانی عێراق و دەزگاكانی ئاسایش لە پێكهاتەكانی گەلی عێراق پێكدێت بە ڕەچاوكردنی هاوسەنگیو ڕێژەی نوێنەرایەتیكردنیان بەبێ جیاوازی یا دوورخستنەوەی هیچ لایەك و لە ژێر ركێفی دەسەڵاتی مەدەنیدا دەبێت و بەرگری لە عێراق دەكات و نابێتە دەزگایەك بۆ داپڵۆسینی گەلی عێراق و دەست وەرناداتە كاروباری سیاسیەوەو ڕۆڵی نابێت لە ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتدا"
بە پێی دەستور رێژەی كورد لە بودجە و پێشمەرگەو هەموو ئەو بابەتانەی كە بۆ كورد دیاریكراوە 17% بووە و لە هەموو ساڵەكان ئەو رێژەیە بۆ كورد دیاریكراوە تەنیا لە ساڵی 2014 دیارینەكراوە بۆ ئەوەی كە لە راستی ئەو بابەتە زیاتر تێبگەین یاسای بودجە لە ساڵی 2010 تاوەكوو ئەمرۆ دەخەینە بەرچاو بۆ ئەوەی لە بابەتەكە باشتر تێبگەین و هەموو ئەو بابەتانە شی بكەینەوە كە هۆكار بوونە بۆ ئەوەی كە شایستەداراییەكانی پێشمەرگە وەكوو خۆی نەگەن سەرەرای ئەوەی كە پێشمەرگەش بە پێی مادەی نۆی دەستور لە مەنزومەی هێزە چەكدارەكانی عێراقە بەڵام هێزە چەكدارەكانی عێراق بە پێشكەوتوترین چەك و تەقەمەنی پر چەك كراون بەڵام حكومەتی ناوەندی رێگرە لەوەی پێشمەرگە بەمافەكانی خۆی بگات.
یاسای بودجەی لە ساڵی 2010 - مادەی 16 الف.
سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێكبكەوێت لەبارەی نەفەقاتی (مووچە، چەك و پێداویستی) بۆ هێزەكانی پاسەوانی هەرێم، كە لە گەڵ دەستور كۆك بیت.
ب . لە یاسای بودجە ( ساڵی 2011 - مادەی 14) ،(ساڵی 2012- مادەی 13) ،(ساڵی2013 مادەی 9 )بە یەك نەس هاتووە و تەنیا مادەكان جیاوازن و دەقەكە بەو شێوەیە بووە:"
سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێكبكەوێت لەبارەی نەفەقاتی (مووچە، چەك و پێداویستی) بۆ هێزەكانی پاسەوانی هەرێم، كە كۆك بێت لەگەڵ دەستوور، پێدانی سولفەكە بە رێككەوتن دەبێت تاوەكو دەرچوونی یاسایەك بۆ رێكخستنی پشك و پێدانی"
ج. یاسای بودجەی ساڵی 2014 هیچ ئاماژەیەك بە پشكی پێشمەرگە نەكراوە
یاسای بودجەی 2015 لە مادەی 10 و لە یاسای بای بودجەی 2016 مادەی 9 دا هاتووە:" دابینكردنی بەشێك لە پشكی هێزی وشكانی فیدراڵی سوپای عێراق بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەپێی رێژەی دانیشتوان، بەوپێیەی بەشێكە لە سیستەمی ئەمنی عێراقی ".
د. یاسای بودجەی 2017 مادەی ه دا هاتووە:" دابینكردنی بەشێك لە پشكی هێزی وشكانی فیدراڵی سوپای عێراق بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەپێی رێژەی دانیشتوان، بەوپێیەی بەشێكە لە سیستەمی ئەمنی عێراقی، دەستەبەركردنی مووچەی پێشمەرگە بەپێی خشتەیەكی ئامادەكراو بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و وەزارەتی پێشمەرگەی 17%بودجەی عێراق بۆ هەرێم، یەك ملیار دۆلاریش بۆ پێشمەرگە ".
هەرچەندە كە بابەتی سەرەكی دژایەتی كردنی پێشمەرگە و رێگریكردن لە پرچەككردنیەتی بەڵام بەم دوایەش بە هەندێك مەرج پەیوەست كراوە ئەویش بە مەرجی ناردنی ئەو برە نەفتە یە كە لە سەری رێككەوتوون كە بە پێی رێككەوتنەكان لەو دوایەدا:" هەرێمی كوردستان رۆژانە 550 هەزار بەرمیل نەوت لەهێڵی گواستنەوەی نەوتی هەرێمە دەنیرێت بۆ توركیاو، حكومەتی عێراقیش لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە دەیفرۆشێت.
ئەم 550 هەزار بەرمیلە، 300هەزاری لەبیرەی نەوتەكانی كەركوكە دەڕواتو، 250 هەزاریشی نەوتی هەرێمە كە رەوانە دەكرێت. كۆی ئەم 550 هەزار بەرمیلەش عێراق لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە دەیفرۆشیت "
بەڵام ئەوە راستی بابەتەكان نەبووە چوون ئەگەر ئەو رێژە نەفتەش هەناردە كرابیت ئەو پشكەی پێشمەرگە رەوانە نەكراوە تەنانەت لەو كاتەی كە كورد نەفتیشی هەناردە نەدەكرد واتە لە دوای 2003یەوە.