پێوه‌رێك بۆ سه‌ركه‌وتنی پارتییه‌كان
August 13, 2017
وتار و بیروڕا
گفتوگۆیه‌كی به‌ر له چه‌ند ساڵی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵای پارتی بۆ كردم ، گوتی ئه‌و به‌رپرسه وتوویەتی من ته‌نیا بۆ ئه‌وه ئیش ده‌كه‌م كه كاك مه‌سعود لێم ڕازی بێ، له وەڵامدا منیش پێم گووت جیاوازی من و تۆ له‌وه‌دایە كه تۆ ئیش ده‌كه‌یت تا تەنها كاك مه‌سعود لێت ڕازی بێت، به‌ڵام من ئیش ده‌كه‌م بۆئەوەی خه‌ڵك له كاك مه‌سعود ڕازی بێت.
ئه‌و وەڵامه ئەگه‌ر به‌رنامه‌ی كاری ئێمه‌ی پارتیه‌كان بێت، ئامانجمان خزمه‌تكردنی هاوولاتیان و پێوه‌ری سەرەکیمان ڕازی بوونیان بێت له‌سه‌رۆك بارزانی، بێگومان خودا‌ش پالپشت و یاوه‌رمان ده‌بێت و سەرکەوتوو دەبین لە خزمەتکردنی کوردستان و كوردستانیاندا.