ئیتر پێویست بە جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستور نییە
August 13, 2017
وتار و بیروڕا
كێشەكان درا بوون نەگەیشتنە ئاراوە ،ئێستاش كە عێراق دوا بەدوای دروستبوونی حەشدی شەعبی تووشی مڵملانیێ حیزبی و تایفی بووە و دوژمنانی دیموكراسیییەت بە نیازن جارەكی تر كوردستان بەرە و دۆخی شۆڤێنی جارانەوە ببەن. .
كوردستانیش سەرەرای ئەو هەموو زوڵم و زۆردارییەی كە لە حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی دوای پرۆسەی ئازاد سازی عێراق بونە ،بە برینی موچە و بودجەی كوردستان و هێرشی مەترسیدار و مەغۆڵ ئاسای داعش و ئەو هەموو ئاوارانەی كە لە ناوەراستی عێراق پەنایان بۆ كوردستان هێنا،دەركەوت كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان و گەڵی كورد لە هەمبەر ئەو كێشانە مڵ كەچ ناكات و رووبەرووی هەموو ئەو كێشانە دەبیتەوە بەتایبەت كە بابەت، بابەتی خاك بیت.
پێشمەرگەی كوردستان توانی رۆڵەكی كاریگەر لە بەرانبەر ناوچەكوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بگێریت لە لایەكی ترەوە توانی هەموو كەمە ئایین و كەمە نەتەوەكان لە ژێر سێبەری ئاڵای كوردستان كۆبكاتەوە و ببیتە مەعوای عەرەب و توركمان و مەسیحی و پەناگەیەكی ئارام وپر لە مرۆڤدۆستی.
هەموو ئەو هۆكارانە و ئەوانەی لە خوارەوە هاتوون،دەسەڵمێنن كە ئیتر مانەوە لەچوارچێوەی ئەو عێراقە زیاتر لە درۆوشم هەڵناگریت و كورد رێگا راستەقینەكەی خۆی هەڵبژاردووە.
یەكەم:سەرەرای ئەوەی كە هەندەك بیر و رای شۆڤێنی بە هەموو شێوەیەك دژی قۆناغەكانی ئاساییی كردنەوەی كەركوك و ناوچەكوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و سەرژمێری و راپرسی بوونە و ئەوەشیان بە ئاشكرا راگەیاندووە.
دووەم: هەموو لایەنەكان دەبیت بە باشی بزانن كە كوردستان بۆ مەبەستی بە دیهاتنی ئامانجی سیاسی و دەستوری تێكۆشیوە و خاكی كەسی داگیر نەكردووە بەڵكو دوای شكست هێنانی حكومەتی ناوەندی ئەو ناوچانەی لە دەستی تیرۆریستانی داعش ئازاد كردووە و نەتەوەكانی تریشی پاراستووە.
سێیەم:حكومەتی ناوەندی دەبیت ئەو راستییە بسەڵمینیت و لە گەڵ وەفدی باڵای ریفراندۆم دانوستان بكات بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی ئاشتیانە جیا ببینەوە و ببین بە دوو دراوسیی باش بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی چاڵاكتر لە رووی بازرگانی و سیاسی و كۆمەڵایەتی پەیوەندی ئەرێنی هەبیت.
چوارەم:لە 55 مادەی دەستوری عێراق پێشەڵكراوە لە وانەش پشكی پێشمەرگە لە پرچەككردن،بودجەو موچەی كوردستان،بەشداری كردنی كورد وەكوو بەشەك لە هێزی بەرگری عێراق بە پێی دەستور،كەمكردنەوەی دەرمان و پێداویستییەكانی پزیشكی وەكوو ئەوەی كە خراوەتە سەر خەرجی سیادیو ....هتد.