شارسوار بە كوێی دەگات

شارسوار بە كوێی دەگات
شاسوار بە ناو خاوەنی كۆمپانیای ناڵیا وەكوو كەسێكی سەركەوتوو لە دوونیای بازرگانی خۆی نیشان دەدات لە كاتەكدا كە كەس نییە ئەو راستییە نەزانیت كە لە پشت ناڵیا و هەموو ئەو پرۆژانەی كە لە سلێمانی هەن كەسانی دەست رۆیشتوون وپشتگیری دەكەن.
شاسوار كە سواری و مەستی ئەو سەرمایەیە كە لە ماوەیەكی كوردت بەدەستی هێنا بە ناوی چاڤی ڵاندی گەشتیارییەوە دە هەزار هاوڵاتی ئەو كوردستانەی فریو دا بۆ ئەوەی لە پرۆژەكەی ببن بە هاوبەش و لە سودەكانی ئەم كۆمپانیایەیە بەشدارییان پێبكات و دوای تێپەر كردنی ماوەیەكی زۆر نەك هەر سوودیان پێ‌ نادات بگرە دەیان خۆپێشاندان بۆ گەراندنەوەی مافە كانیان كراوە ئامادەنەبووە تەنانەت خۆیان نیشان بدات.
شاسوار بە سەردانی كردنی كۆشكی سپی و بینینی چەند سناتۆرەك بە نیازە وا وێنا بكات كە تەواوی ووڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتگیری دەكات،و بە نیازە خۆی بە سیاسەتمەدارەكی گەنج وێنا بكات بەڵام لە كۆتادا تەنیا یەك شتی بۆ دەمینیتەوە ئەویش سەر شۆرییەو بەس.
ئایا شاسوار دەتوانیت بە هەموو ئەو پەیجانەی كریویەتی و رۆژانە جنێو بە خەڵك و نیشتمان و خاك دەدەن و خەڵك دەترسێنن لەوەی كە ئەگەر لە ریفراندۆم دەنگ بە سەر بەخۆیی بدەن ،سنورەكان دادەخرێن،ئاخۆ لە جەنابیان دەپرسم كام ووڵاتی جیهان پشتگیری كردوویت كە خەباتی شاخ دەستی پێكرد،كام ووڵات پشتگیری كردی كە یەكەم هەڵبژاردنت ئەنجامدا، كام ووڵات لە گەڵت هاورا بوو كە ئاڵای كوردستانت لە شار بەشاری ئەو كوردستانە هەڵكرد ئیتر بە نیازی ئەوە مەبە كە ووڵاتان بێن و مافت پێبدەن بەڵكوو ماف دەسەندرێت.
Top